جەژنی سەرکەوتنی تیمی سەرداری بۆکان

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوانیوەڕۆی چوارشەممە، 18ی ڕێبەندان، لە هەفتەی بیستەمی خولی دەستەدووی تۆپی پێی ئێراندا، یانەی سەرداری بۆکان پێشوازی کرد لە ئیستقلالی ئەهواز و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەکەی بۆکان کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیە سەرداری بۆکان بە 34 خاڵ چووە ریزی چوار تیپی کۆتایی خولەکە و ئەگەر لە یارییەکانی داهاتوویدا سەرکەوتوو بێ، دەچێتە خولی دەستە یەکی ئێران.

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا نزیکەی 7 هەزار کەس لە هاندەرانی یانەی سەردار لە یاریگا ئامادەبوون.

بخش اخبار: 
اصلی

.:: نوێ‌ترین ::.