بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبە ئاسیاییەکان بەڕێوە چوو

بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبە ئاسیاییەکان بەڕێوە چوو

بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبەکانی ئاسیا(ICAPP)، به بەشداری سکرتێرە گشتییەکان و کەسایەتییە پلەبەرزەکانی ٤٠ حیزب و دامەزراوەی سیاسی له ٢٥ وڵاتی ئاسیایی و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێوتەوەییەکان له تاران بەڕێوە چوو.

کۆنفڕانسەکە به میوانداری «حیزبی هاوپەیمانی ئیسلامی»، له 13 و 14ی رێبەندان به بەشداری سەد کەس له ڕێبەران، سکرتێران و کەسایەتییە پلەبەرزەکانی40 حیزب و دامەزراوەی سیاسی له 25 وڵاتی ئاسیایی و هەروەها بەرپرسانی ڕێکخراوە ناوچەیی و نێوتەوەییەکان له تاران بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا د. عومەر عەبدولعەزیز لە وتارێکدا باسی هێنایە سەر پرسی کورد و پێشنیارێکی سەبارەت بە 40 ملیۆن کوردی خەڵکی ئاسیا ئاراستەی ئامادەبووان کرد. بەشداربووانی کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکە لە دانیشتنگەلێکی جیاواز له سەر سێ تەوەری سەرەکی که بریتی بوون لە « ڕۆڵی حیزبەکان سەبارەت به کەمکردنەوەی مشتومڕەکان و ڕووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی، حیزبەکان و گەشەی بەردەوامی شارستانی و ڕۆڵی حیزبەکان لە گەشەی سیاسی، ئاڵوگۆڕی کەلتووری و پەرەپێدان به ئاڵوگۆڕی بازرگانی له بگاری ڕێگای ئاوریشم»، وتاریان ئاراسته کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دکتۆرعومەر عەبدولعەزیز وەک یەکێک له ئەندامانی باڵای حیزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وتاری ئاراسته کرد و لە بەشێک لە وتارەکەیدا گوتی: «سەرەنجی ئەندامانی بەڕێزی بیست و نۆهەمین کۆبوونەوەی کومیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبە ئاسیاییەکان بۆ پرسێک ڕادەکێشم تا ئاوڕێکی مرۆڤانه و ئیسلامییانه له برا کوردەکانییان بدەنەوە که پتر له ٤٠ ملیۆن کەسن و له زۆربەی ئەو وڵاتانەی وا تێیدا دەژین له بەشێکی زۆر له مافە بنەڕەتی و ئاساییەکانی خۆیان بێبەش کراون. ئەم فەرق و جودایەتی و هەڵاواردنه هەم له ڕوانگەی برایەتی ئیسلامی و هەم له بواری واتاکانی مافی مرۆڤەوه ناپەسەند و ناڕەاویە.

 

هەروەها گوتی: بۆ ئەم مەبەسته پێشنیار دەکەم کومیتەیەک لە ژێر ناونیشانی « کۆمیتەی نەتەوەکان» سەر به «کۆمیتەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی حیزبە ئاسیاییەکان» بۆ بەدواداچوونی کاروباری هۆز و نەتەوەکان و چاودێری بەسەر مافەکانیان، پێک بهێندرێ؛ چونکه ئەوە نەتەوەکانن که پێکهێنەری خەڵکانی وڵاتانی ئاسیان.

د. عومەر عەبدولعەزیز

.:: نوێ‌ترین ::.

منداڵان و گەشەکردنی وڵات کلتووری (1396/11/12)