توركیا: ئەمریكا هاوكاری پەكەكە و پەیەدە دەكات

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەمریكا بە پشتیوانیكردن لە پەكەكە و پەیەدە هەم ئاسایشی توركیا هەم هاوكاری كۆنی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن ژەهراوی دەكات.

(مەولوود چاوش ئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی توركیا لە میانەی گفتوگۆیەكی خۆی لەگەڵ گۆڤاری لایف وتی: ئەمریكا بە پشتیوانیكردن لە پەكەكە و پەیەدە نەك هەر ئاسایشی توركیا كە هاوكاری كۆنی نێوان ئانکارا واشنتۆن ژەهراوی دەكات.

ئەو وتیشی، پەیوەندی نێوان ئەمریكا و توركیا لە سەردەمێكی هەستیار دایە، ئێمە دژی ئەوەین كە ئەمریكا لە پەكەك ەو ڕێكخراوی گولەن پشتیوانی بكات، ئێمە هاوپەیمانی ئەمریكا لە ناتۆ داین و وا باشترە كە ئەمریكا شتی كاتی قوربانی ئەم بابەتە نەكات.

چاوش ئۆغڵۆ بێ ئەوەی ئاماژە بە هێرشی وڵاتەكەی بۆ سەر عەفرین بكات، سەبارەت بە سوریا وتی: داهاتووی سوریا دەبێت لەلایەن خودی سوورییەكانەوە دیاری بكرێت، ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ سەركەوتنی دانوستانەكانی سۆچی، ژنێڤ و ئەستانە دەدەین، پێشی وابوو دەبێت جیهان خۆی بۆ یارمەتی خەڵكی سور یاو گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سوریا ئامادە بكات.

ئۆغڵۆ سەبارەت بە عێراق وتی: بە نیسبەت ئێمەوە یەكپارچەیی خاكی عێراق هێڵی سوورە و هەر بەم بۆنەشەوە دژی ڕیفراندۆمەكەی هەرێم وەستاینەوە، ئەگەر بەغدا و هەرێم گفتوگۆ بكەن توركیا گەورەترین پشتیوانیان لێ دەكات، ئێستا گرووپە چەكدارەكانی داعش شكستیان هێناوە، توركیا بۆ شكستی داعش زیاترین هاوكاری وڵاتانی دراوسێی خۆی كرد.

سەبارەت بە كوردانی سوریا وتی، پەیەدە لقی پەكەكە لە سوریایە و لە دوای ئەوەیە تاكوو لە سوریا دەسەڵات لە دەست بگرێت، بەڵام ئێمە هەرگیز ئەمە قبوڵ ناكەین.

بخش اخبار: 
اصلی

.:: نوێ‌ترین ::.