فەڕانسە لەسەر هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین هاتە دەنگ

سەرۆكی فەڕانسه هۆشداری دا بە توركیا كە هێرشەكانی دژ بە شەڕڤانە كوردەكان لە باكوری سووریا نابێت ببێت بە بیانویەك بۆ داگیركردنی وڵاتەكە و وتیشی: دەیەوێت ئانکارا لەگەڵ هاپەیمانەکانی هەماهەنگی بکات.

هەفتەی ڕابردوو توركیا هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی كردە سەر باكووری ڕۆژئاوای سوریا، كە تێیدا شەڕڤانانی یەپەگەی لە كانتۆنی عەفرین كردۆتە ئامانج، ئەمەش بەرەیەكی نوێی لە شەڕی ناوخۆی (7) ساڵەی سوریا دروست كرد و هەروەها پەیوەندییەكانی توركیای لەگەڵ هاوپەیمانانی ناتۆدا ئاڵۆز كرد.

لە میانەی وتووێژێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (لۆ فیگارۆ)، (ئیمانوێل ماكرۆن) دەڵێت : ئەگەر ئەم ئۆپەراسیۆنە ببێت بە هەر شتێكی زیاتر لە شەڕی دژ بە هەڕەشەی تیرۆرستی لەسەر سنووری توركیا و ببێت بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ داگیركردن، ئەو كاتە دەبێتە گرفتێكی گەورە بۆمان.

سەرۆك وەزیری توركیا (بیناڵی یەڵدرم) بەرگری لە ئۆپەراسیۆنەكە دەكات و دەڵێت: تەنها بە مەبەستی پاراستنی باری ئاسایشی وڵاتەكەی و پاراستنی، عەرەبەكان، كوردەكان و توركمانەكانە لە ڕێكخراوە تیرۆرستیەكان.

لە میانەی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیری لوبنان (سەعد حەریری) لە ئەنقەرە یەڵدرم وتی: ئەگەر فەڕانسه ئەم مەسەلەیە وەكوو ئۆپەراسیۆنێكی داگیركاری لێك دەداتەوە، دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ئەوان بكەین كە لە سووریا كردویانە.

ئەمریكاو فەڕانسه چەكیان داوە بە یەپەگەو هەروەها مەشق و ڕاهێنانیشیان پێیان كردووە بۆ شەڕی دژ بە داعش لە سوریا.

ماكرۆن وتوشیەتی، ئەو جارێكی تر لەگەڵ سەرۆكی توركیا (رەجەب تەیب ئەردوغان) باس لەم مەسەلەیە دەكات و دەبێت شێوازی ئۆپەراسیۆنەكە ببێت بە بابەتی وتووێژی نێوان ئەوروپییەكان بە گەشتی و هاوپەیمانان بە تایبەتی.

بخش اخبار: 
اصلی

.:: نوێ‌ترین ::.

هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگە کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/06/26)
پێغەمبەر و یارانی هه‌وارگه‌ی دڵان (1397/06/21)
کۆچ لە نێوان ئۆبژێكتیك و سەبجێكتیكدا سیره نبوی، بیرو ڕا (1397/06/20)