دیداری ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ نوێنەری پێشووی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان

مامۆستا پیرانی و دوکتۆر عومەر عەبدلعەزیز

ئەمینداری گشتی جەماعەت ڕۆژی چوارشەممە، یازدەی ڕێبەندان، لەگەڵ دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز له کەسایەتییە ناودارەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان له بارەگای ناوەندی جەماعەت دیداری کرد.

لەو دیدارەدا دکتۆر عومەر عەبدولعەزیز، وێڕای ئاراستەکردنی لێکدانەویەک سەبارەت به ئاخرین دۆخی هەرێمی کوردستان، باسی له نیگەرانییەکانی حیزبەکەی لەمەڕ ئەم دۆخە کرد.

لە چاوپێکەوتنەکەدا، مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای دەربڕێنی خۆشحاڵی به دیدارەکە، چاوەدێری وردبینانەی بەسەر پێشهات و ڕووداوەکان و دوور بوون لە بڕێاردان و قەزاوەتی بەپەلە به پێویست زانی و جەختی کرده سەر ئەم بابەتەش کە پێویسته هاوسەنگی لە ڕوانین و هەبوونی ئینساف و دادپەروەری لە هەموو کاتەکاندا بپارێزرێ.

ئەو دیدارە که زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند، به ئامادەبوونی مامۆستا عەبدوڕەحمان یەعقووبی، دامەزرێنەری دەزگای چاپ و بڵاوکراوەی ئێحسان بەڕێوە چوو.

دیداری ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ نوێنەری پێشووی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان
دیداری ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ نوێنەری پێشووی پاڕلمانی هەرێمی کوردستان

.:: نوێ‌ترین ::.

منداڵان و گەشەکردنی وڵات کلتووری (1396/11/12)