ئەحمەد ڕیسوونی وەک دووهەمین سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژێردرا

 ئەحمەد ڕیسوونی وەک دووهەمین سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژێردرا

 یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلام، ڕۆژی چوارشەممە، رێکەوتی 16ی خەزەڵوەری1397ی هەتاوی، زانای مەراکێشی، دکتۆر ئەحمەد ڕیسوونی وەک سەرۆک و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژارد. هەڵبژاردانەکە پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی گشتیی یەکێتی، لە کۆنگرەی پێنجەم لە ئیستامبۆڵ بەڕێوە چوو.

 لەو کۆنگرەیەدا، 1030 زانای ئایینی و 50 دەستە لە گرووپ و جەماعەتە ئیسلامییەکان بەشداریان کرد. یەکێتی لە تووئیتێکدا ڕایگەیاند؛ ڕیسوونی بە سەتا نەوەدوسێی دەنگەکان و بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ئەندامانی ئەو کۆنگرەیە وەک سەرۆکی ئەو یەکیتییە هەلبژێردرا. ئەو لە خولی پێشوودا، جێگری دکتۆر قەرزاوی بوو. 

دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح  بۆ جاری سێهەم بە هێنانەوەی 178 دەنگ، لە نێوان 84 کاندید، پلەی بیست و پێنجەمی وەدەست هێنا و وەک ئەندامی لێژنەی ئەمیندارییەتی یەکێتی هەڵبژێردرا. 

لە کۆنگرەکەدا بەڕێزان «احمد خلیلی، عصام البشیر، خیرالدین قهرمان و حبيب سالم سقاف الجفری»، وەک جێگرانی سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردران.

کۆنفڕانسی چاکسازی و ئاشتکردنەوە(الإصلاح والمصالحة)

لە چوارەمین و پێنجەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی گشتیی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان، کۆنفڕانسێک لەژیر ناونیشایی «چاکسازی و ئاشتکردنەوە» بەڕێوە چوو.

ئەم دوایین کۆنگرەیە، گەورەترین کۆنگرەی یەکێتی لە سەرەتای دامەزرانییەوە، واتا لە ساڵی 2004وە تا ئێستا بووە کە لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەبارەت بە چۆنییەتی چاکسازی لە بوارەگەلی سیاسی، ئابووری و ... ئۆمەتی ئیسلامی، گفتوگۆ و ڕاڤە و لێکدانەوە کرا. 

ئەندامانی کۆنگرە سەبارەت بە ڕێکار و ئامێرەکانی ئاشتی و تەبایی لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی ئۆمەت؛ لە دەسەڵات و کاربەدەستانەوە بگرە تا خەڵک و گرووپ و کەسایەتییەکان، بیر و ڕایان گواستەوە و لەمەڕ کۆتایی هێنان بە گرفت و کیشەکان قسەیان کرد.  

شایانی باسە ئەندامانی یەکێتی، جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی یەکێتی و جێگرەکانی، 31 کەس لە ئەندامانی لیژنەی ئەمیندارییەتی(اعضای هيئت امنا)، هەلدەبژێرن.

 بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر دەنگدان بە شێوەی ئەلکتڕۆنی لە لایان کارناسان و یاسازانان و دادوەرانێک بەڕێوە دەچێ کە هیچ کامیان مافی خۆکاندیدکردنیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکان نییە. 

دکتۆر یۆسف قەرزاوی دامەزرێنەری یەکێتی و سەرۆکی خولەکانی پێشوو، لە میانەی وتارێکدا لە سەرەتای دەستپێکی کۆنگرەی پێنجەم، گوتی ئەوە بۆ دوایین جارە کە لەگەڵ ئەندامانی یەکێتیدا قسە دەکا و ئاشکرای کرد کە حەزی لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی نییە و گوتیشی: «یەکێتی ئەرکێکی گەوەرەی ڕاپەڕاند و زانایانی مسوڵمان تەنیا کەسانێکن کە باری ئەو ئەمانەتە  قورس و گرانەیان گرتۆتە ئەستۆ». 

 ئەحمەد ڕیسوونی وەک دووهەمین سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان و جێنشینی دکتۆر یۆسف قەرزاوی هەڵبژێردرا
ده‌نگێ نه‌دراوه