دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی

دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی

مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، 4ی خەزەلوەری 1397ی هەتاوی، لە میانەی دیدارێکی دۆستانە و گەرموگوڕدا لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی، نووسەر و دامەزرێنەری دەزگای بڵاوکردنەوەی پەرتووک و کتێبی تەوەکولی، لە تاران کۆبۆوە.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، مامۆستا پیرانی لەو دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی ئەندامانی بنەماڵەی مامۆستا تەوکولی بەڕێوە چوو، سپاسی خۆی ئاراستەی حەول و تێکۆشانەکانی مامۆستا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، هەروەها سەبارەت بەو حەول و تەقەلایانەی کە لە پێناو پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و مەزهەبی ئەهلی سونەت کە لە لایان گرووپ و چالاکوانانی ئەم بەستێنە، خراونەتە گەڕ دوا و لەم بوارەدا ئاماژەی بە کۆمەلێک بیرەوەری، بەر لە شۆڕشی کۆماری ئیسلامی و دوای شۆڕش، کرد. 

مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی، وێڕای بەخێرهاتنکردنی ئامادەبووان، چالاکییەکانی جەماعەتی بە باش و ئەرێنی وەسف کرد و درێژەی ئەو چالاکییانەی لە مەودای ئەم 40 ساڵەدا، کە بونیاتنان و بەرێوەبردنی گەلیک نوێژگە و مزگەوتی بۆ نوێژی جومعە و عیبادەتەکانی ئەهلی سونەت لێکەوتۆتەوە، وەک گرینگترینی ئەو چالاکییانەی هێنایە ئەژمار کە یارمەتیدەری پاراستنی شوناسی ئەهلی سونەت بووە. 

مامۆستا تەوەکولی بیرەوەریی ئەو خەباتە ڕزگاریخوازیانەی دژ بە ڕژێمی شاهەنشاهی هێنایە بەرباس و گوتیشی بە هۆی چالاکییەکانی ڕابڕدووی دژ بەو رژێمە بۆ شاری ڕەی تەبعید کراوە و لە زیدی خۆی دوور خراوەتەوە.

مامۆستا تەوکولی هەروەها باسی لە حەولەکانی خۆی و دەستەیەک لە کەسایەتیگەلی ئەهلی سونەتی دانیشتووی تاران کرد کە بەر لە شۆڕش و دوای شۆرش ویستوویانە بۆ بونیاتنانی مزگەوتی ئەهلی سونەت لە تاران مۆلەت وەربگرن. 

لە درێژەی دیدارەکەدا، لە لایان جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بیانووی تێکۆشانی بەردەوام و پڕ دەستکەوتی ئەم نووسەر و مامۆستایە، سپاسنامەیەک پێشکەش کرا.   لەو دیدارەدا، جەلال مەعڕووفیان لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی جەماعەت، لوقمان ستوودە، تەیموور عوسمانی، سەنا ستوودە، جەمال سوبحانی، بەشیر ئەمینی و ئەمیرئەرسەلام خزری، هاوڕێی ئەمینداری گشتی بوون.

شایانی باسه مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی، مێژوونووش، هەڵەگر و وەرگێڕ لە ساڵی 1309 لە گوندی قازی بەزری سەر بە شاری بانە لەدایک بووە.

مامۆستا قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کوردستان تەواو کردووە و لە ساڵی 1327ی هەتاوی وەک مامۆستای فەرهەنگی بانە دامەزراوە، لە ساڵی 44-1343، خولی تابەیبەت بە بەڕێوبەرایەتی و ڕێنوێنی قوتابخانە سەرەتاییەکانی لە خوێندنگەی باڵای تاران تەواو کردووە و پاشان بە هۆی چالاکیی سیاسی لە بانە دوور خراوەتەوە و بۆ شاری ڕەی تەبعید کراوە. بۆ ماوەی دوو ساڵ لە شاری ڕەی و سێ سالیش لە دەزگای فێرکاری و پەروەردەی ناوچەی 10ی تاران بەڕێوەبەری قوتابخانە بووە و دواتر نێردراوەتە دەزگای فێرکاری و پەروەردەی ناوچەی 7ی تاران.

لە نێوان ساڵەکانی 1347 تا 1350ی هەتاوی لە بواری فیقهی شافعی و بنەماکانی مافی ئیسلامی، بڕوانامەی کارناسی لە کۆلێژی ئیلاهیات و مەعاریفی ئیسلامی زانستگای تاران وەرگرتووە.     

لە ڕەزبەری ساڵی 1358ی هەتاوی، پاش سی ساڵ و نۆ مانگ خزمەت لە دەزگای فێرکاری و پەروەردە، خانەنشین کرا، پاشان لە بواری لێکۆڵینەوە و نووسین و هەڵەگری دەقەکان و وەرگێڕان درێژەی بە کار و چالاکییەکانی دا.

مامۆستا ساڵی 1376 دەزگای بڵاوکردنەوەی تەوەکولی دامەزراند. 

بەرهەمەکانی بریتین لە؛

نووسراوەکان:

جغرافيا و تاريخ بانه؛

-تاريخ تصوف در كردستان؛

-چهار امام اهل سنت و جماعت؛

-سفري به سه كشور خاورميانه (تركيه، سوريه و لبنان)

هەڵەچنی و پێداچوونەوە:

-جغرافیا و تاریخ کردستان‌ (حدیقه ناصریه و مرآت الظفر) تألیف: علی اکبر وقایع نگار کردستانی؛

-عشایر و ایلات و طوایف کرد تألیف: علی اکبر وقایع نگار کردستانی؛

-زبده‌التواريخ سنندجي در تاريخ كردستان تألیف: محمدشريف‌بن‌مصطفي قاضي؛

-شش اختر و حسن زرگر برگرفته از: هزار و يك شب تألیف: عبدالكريم‌سلطان؛

-سير الاكراد: در تاريخ و جغرافياي كردستان تألیف: عبدالقادر باباني؛

-بدایع اللغه: فرهنگ کردی - فارسی تألیف: علی اکبر وقایع نگار کردستانی؛

-قصیده سماعیه(شوری درویش) از: نقشی

-تذهیب المرام، ترجمه ای از تهذیب الکلام تفتازانی[مسعودبن‌عمر تفتازانی]مترجم فخرالدین رودباری؛

وەرگێڕان:

جنبش ملی کرد در ترکیه تألیف: احسان نوری پاشا

کتاب جدید وی چهار امیر نشین کُرد (بنی عیار، حلوان، دنبلیان و شبانکاره) تالیف: محمد جمیل روژبیانی

به‌کوشش: محمدرئوف توکلی

بەرهەمە نوێیەکان:

۱- نسب نامه طایفه قاضی در بانه کردستان

۲ - دیوان سید حسن سورینی (سلطان العرفا): گردآوری سیدیحیی حسینی، بکوشش: محمدریوف توکلی

۳ - حمه تال در بانه و ...

دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی
دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی
دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی
دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی
دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی
دیداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت لەگەڵ مامۆستا موحەممەدڕەئووف تەوەکولی