تاقەدار
سەیری پاییزم مەکەن، ئەمنیش بەهارێکم هەبوو
لەو پەڕی بێ یاوەریدا تــــــەرزە یارێکم هەبوو
هێرشی هێنـــــــــــا شەوی ڕەش، بۆیە تۆرا خۆرەکەم
لەوشەوەیدا بۆ بەیانی مـــــن قەرارێکم هەبوو
نێو دڵم گوڵخــــــــــانەبوو، پڕ بوو لە شەتڵی ئەتڵەسی
پڕ ئەوین و هــــەست وتاســـــە، ڕۆژگارێکم هەبوو
ژینی من پڕ بوو، لــــە هەست و تین و تاوی عاشقی
پڕخەنی بووم ئەو زمانەی، مـــن نیگارێکم هەبوو
من کە گڕکانی ئەوین بووم و خــــــودا بوو یارەکەم
وەک مەهـــابادی ئەوین مـــن تاقە دارێکم هەبوو
دادەپۆشم چاوەکــــــانم، با نەبینم مــــەرگی دڵ
من کە "سووتاو"م، زەمانێکــــــی تەوارێکم هەبوو
*** *** *** ***
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 1911 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ
.:: نوێترین ::.
به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له ئاستی وڵات‌دا له لایه‌ن قوڕئانخوێن و حافزی ئیرانشاری
هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب
(1399/10/18)
ئه‌ندامێكی جه‌ماعه‌ت پله‌ی سێهه‌می نووسینی كتێبی بایه‌خدار به‌ده‌ست هێنا
روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب
(1399/10/17)