بەختەوەرترین مرۆڤ کێیە ...؟

بەختەوەرترین مرۆڤ کێیە ...؟

مادام دنیا فانییە، تەمەن کورتە، ئەرک و واجبات گەلێک زۆرن و ژیانى هەمیشەیى ئەو دنیاش لێرە و لە ئەم دنیایەدا بەدەست دەهێندرێت و هەوڵى بۆ دەدرێت و ئەم میوانخانەیەی دنیاش بێ خاوەن نییە و پەروەردگارێکى دەست ڕەنگین و داناى هەیە که سزا و پاداشتى خراپە و چاکەى لێ ون نابێت و هیچ ئەرکێک ناخاتە ئەستۆى بەندەکانییەوە گەر لە توانایاندا نەبێت؛

هەروەها مادام ڕێى ڕاست و ڕێیەک وا ئازارى تێدایە وەکوو یەک نین و هەڤاڵان و پلە و پایەکانى دنیاش تا دەرگاى گۆڕ زیاتر لەگەڵ مرۆڤدا نایەن؛

ئەوە بەختەوەرترین مرۆڤ ئەو کەسەیە کە:

لەبەر دنیا قیامەتى لەبیر ناچێت و ئەو دنیاى بۆ ئەم دنیایە نادۆڕێنێت.

ژیانى هەمیشەیى خۆی لەبەر ژیانێکى دنیایى ناشێوێنێت.

تەمەنى بە شتێک که پەیوەندیى بەوەوە نەبێ، بەفیڕۆ نادات.

بە چەشنى گوێڕایەڵى میوان بۆ میواندار، فەرمانبەردارى فەرمانەکانى خوداوەند دەبێت، تاکوو دەرگاى گۆڕى بە دڵنیایى و ئارامى لێ بکرێتەوە و بە خۆشی و سڵامەتی پێ بخاتە ناو خانەی بەختەوەرى... .

.....................................................................

#نوورسى

#مەکتووبات

ده‌نگێ نه‌دراوه