زەدەخەنە

زەدەخەنە

زانایان سەلماندوویانە زه‌رده‌خه‌نه‌ گەلێک زانیاری و نهێنی بێ وێنەی لە پشتە كه‌ ده‌توانێت لەسه‌ر هه‌ستی نادیار(العقل الباطن)ی مرۆڤ کاریگەر بێت.زه‌رده‌خه‌نه‌ خەڵات و به‌خششێكه‌ كه‌ ده‌توانین پێشكه‌شی كه‌سانی تری بكه‌ین، چونكه‌ خۆشی ده‌خاته‌ دڵیانه‌وه‌، گه‌یاندنی زانیاری به‌ ئاسانی ‌و بە زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوانه‌وه‌، كه‌شی نائارامی و شڵه‌ژاویی وەها دوور ده‌خاته‌وه‌ کە جاری وایه ‌تەنانەت بە پارە یا هەر شتێکی تر جێبەجێ نابێت، لێره‌دا دەردەکەوێ زه‌رده‌خه‌نه‌ گەلێک جار له‌ پاره‌ش  گرینگتره‌.

 كه‌مترین خەڵات و دیارییەک کە هەر مرۆڤێک دەتوانێ بە کەسانی تری ببەخشێ  زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌، هەر بۆیە پێغه‌مبه‌ری میهره‌بانی (صلی الله علیه‌ وسلم) فەرمووی:« و تبسمك فی وجهه‌ اخیك صدقه»، واتە زه‌رده‌خه‌نه‌ بە ڕووی هاوڕێ و برادەرەکەت وەک خێر و چاکە وایه!!!

بەم هیوایە کە جیهانی دەوروبەرمان پڕ کەین لە ئاڵتوونی زەردەخەنە و هەوای خاک و خەڵک و وڵاتی پێ بگەشێنیەوە.

........

وشە:

هەستی نادیار = (العقل الباطن)

.....................................
بە پێنووسی: (عبد الدائم الكحيل)
ده‌نگێ نه‌دراوه