ئاژه‌ڵان مه‌خلووقی جوانی خودان
خودای مه‌زن و بێ هاوتا لەم جیهانه‌دا هیچ شتێكی بێهوودە و لەخۆڕا دروست نه‌كردووه (إنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ*القمر 49).
هه‌موو بوونه‌وه‌رێكیش له‌و كه‌ونه كاری خۆی به‌رێكی ده‌كات و كاراكته‌رێكی زۆر گرنگیشه له ڕگرتنی به‌ڵاننسی گۆی زه‌وی(وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى). هه‌ر كاتێكیش مرۆڤی عه‌جوول و بەپەلە، ده‌ستكاری هه‌ر بوونێكی به گیان و بێ‌گیانی ئه‌و كه‌ونه بكات، ئه‌وا زیانێك بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ر دروست ده‌كات. جگه له مرۆڤیش هیچ كائینێك، له‌و فیتره‌ت و به‌رنامه‌یه‌ی بۆی دانراوه لا نادات (قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى).
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌ست به‌و ژینگه و بوونه‌وه‌رانه‌وه بگرین، خودا ده‌هێنێته‌وه بیرمان كه ئه‌و زه‌وی و ئاسمانە و ئه‌وه‌ی تێیدایه، بۆ یاری و بێ هۆكار دروستی نه‌كردووه(وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ). ئیتر خودا زانیاریمان له سه‌ر گیانه‌وه‌ران پێده‌دات (وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى رِجْلَيْنِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ*النور 45). خودای بەرز و موته‌عال پێمان دەڵێ: كه هه‌موو دروستكراوانی ئه‌و به باشترین شێوه‌ن (الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ*السجده 7). هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ش نه‌كه‌ین و ئیمانمان له‌ق نه‌بێت خودا ده‌فه‌رموێ: سه‌یری خیلقەتی خۆتان و گیانداران بكه‌ن (وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِنْ دَابَّةٍ آيَاتٌ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ*الجاثية 4). ئێمه‌ی مرۆڤیشی نه‌كردۆته وه‌كیل به‌سه‌ر هیچ یه‌كێك له مه‌خلوقه‌كانی (اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ*الزمر 62).
ده‌زانن بۆچی ئێوه وهكالهتتان به‌سه‌ر مه‌خلوقاتی خوداوه نیه؟؟؟!!! چونكه هه‌ر هه‌موویان كڕنۆش بۆ خودا ده‌به‌ن (يَسْجُدُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ دَابَّةٍ وَالْمَلَائِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ*النحل 49) سه‌یر بكه‌ن ته‌نها ئێمه‌ی مرۆڤین هه‌موومان كڕنۆشبهر نین (ألَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ*الحج 18). سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه ئوممهتانن (وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ* الأنعام 38). رزق و ڕۆزی و ئارامگه و حه‌وانه‌وه‌شیان خودای خۆی كه‌فاله‌تی كردووه ( وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ*هود 6).
زه‌نگی ترسناكی خودا لێره لێده‌دات به‌ڵام بۆ كه‌سێك تێبگات،كه ده‌فه‌رموێ: ئه‌گه‌ر خودا به سته‌مكاری مرۆڤی بكردایه، یه‌ك بوونه‌وه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ده‌هێشت= واتا بێ هه‌بوونی بوونه‌وه‌ر به‌ڵانسی گۆی زه‌وی و ژینگه تێك ده‌چێت،بۆیه خودا هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌كات (وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِظُلْمِهِمْ مَا تَرَكَ عَلَيْهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَأْخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ*النحل 61)،هیچ ئاژه‌ڵێكیش منه‌تبار نییه به ئێوه، چونكه ڕزقی ئه‌وان و ئێوه‌ش هه‌ر په‌روه‌ردگار دابینی ده‌كات (وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ*العنكبوت 60).
خودای باڵاده‌ست و لێهاتوو كه‌سانێكی تایبه‌ت كردووه به ئیماندار به ئایه‌ته‌كانی خودا، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له خۆمان و له ئافاق و له بوونه‌وه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌رمان و له وته پیرۆزه‌كانی قورئاندا نیشانمان ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌ش ملكه‌چ و كڕنۆشبهر و خۆبه‌زلزان نین(إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا الَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِهَا خَرُّوا سُجَّدًا وَسَبَّحُوا بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ).
...................................................................................
تێبینی :
ئەم بابەتە پێشهكییهکە بۆ وتارگەلێک سەبارەت بە ڕێزگرتن و ئازارنه‌دانی ئاژەڵان.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 2021 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ