بەرهەم ساڵح، عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت ڕادەسپێرێت

بە گوێرەی هەواڵی میدیا عێراقییەکان "د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، بەشێوەیەکی فەرمی عادل عەبدولمەهدی کاندیدای شیعەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاسپاردووە ".
بەپێی دەستووری عێراقیش دەبێت لەماوەی ٣٠ ڕۆژی داهاتوودا عادل عەبدولمەهدی ناوی وەزیرانی کابینەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەستی پەرلەمان بکات.
لەم ڕاپۆرتەدا کورتەیەک لە ژیاننامەی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەخەینە ڕوو:
ناو: عادل عەبدولمەهدی
تەمەن: 1942 لە بنەماڵەیەکی دیاری عێراق لەدایک بووە.
- باوکی له شۆڕشی 1920 بەشداری کردووە و لە سەردەمی مەلیک فەیسەڵی یەکەم بووەتە وەزیر.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بواری ئابووری لە زانکۆی بەغدا بەدەست هێناوە.
- ماستەری لە زانستە سیاسییەکان و ئابووری سیاسی لە فەرەنسا بەدەست هێناوە.
- سەرۆکی پەیمانگەی فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەی ئیسلامی بووه.
- لەسەرەتای گەنجێتیدا بووەتە ئەندامی حیزبی بەعس و 1963 وازی لە بەعس هێناوە.
- یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بووە .
- لە کابینەی عەللاوی وەزیری دارایی و لە کابینەی عەبادی وەزیری نەوت بووە.
- لە خولێکی سەرۆکایەتی عێراقدا، جێگری سەرۆککۆمار بووە.

بخش اخبار: 
اصلی