مامۆستا پیرانی لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە بەندەرعەبباس دیدار و وتووێژی کرد

مامۆستا پیرانی لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە بەندەرعەبباس دیدار و وتووێژی کرد

مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ باشووری ئێران لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی مزگەوتی جامیعەی بەندەرعەبباس لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت دیداری کرد.

به پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، مامۆستا لەم کۆبوونەویەدا گوتی: «به هۆی بوونی چەندها ساڵەی گەورەپیاوانێک لە وێنەی شێخ زیایی و مامۆستا ناسری سوبحانی لە بەندەرعەبباس، ئەم شارە بۆ جەماعەت گرینگییەکی تایبەتی هەیە.»

مامۆستا پیرانی وێڕای ئاماژە بە پێوەندی قورس و قایم له نێوان زانایان و ئەندامانی جەماعەت لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای هورموزگان ئەم دیاردەیەی به گرینگ زانی و شیاوی ڕێزی نرخاند.

مامۆستا پیرانی لەم چاوپێکەوتنەدا ڕایگەیاند: «شوکری خوا لەم ناوچەیە چالاکییە ئایینیەکان لەلایەن سەرجەم مامۆستا و زانایانی ئایینی بە هاوکارێکی گەلێک باش و تەباوڕەبا بەڕێوە دەچێ.» هەروەها هیوای خواست کە ئەم هاوکارییە  بەردەوام و هەمیشەیی بێ.

مامۆستا پیرانی پێش گەڕانەوی لە بەندەرعەبباس لە دانیشتنێکی گەرموگوڕدا لەگەڵ شێخ عەبدولباعیس قیتالی، ئیمامی جومعەی بەندەرعەبباس و شێخ موحەممەدساڵح پوڕدڵ دیدار و گفتوگۆی کرد.

مامۆستا پیرانی لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە بەندەرعەبباس دیدار و وتووێژی کرد
مامۆستا پیرانی لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە بەندەرعەبباس دیدار و وتووێژی کرد