پێش هاتـنـت سـەرابێک بـووم...

پێش هاتـنـت سـەرابێک بـووم...

ئــەی خـۆشەویــست فریـاد رەســم، ئـەی ڕزگارکەری سـەرجەم مرۆڤایەتی، پێش هاتنت پێش بڵاوبوونەوە ی نورت، ونبوویەک بووم، لەبیرمە ئازیزەکەم، پێش تەشریف هێنانت، من ژیانم لێ زەوت کرابوو، بەهەموو شێوازێیک دیل کرابووم،

بگرە بە لە دایکبوونم باب و برا و بنەماڵەم شەرمەزاربوون، یا دووریان دەخستمەوە بۆ بیابان، یادەیان نکردم بە هاوڕێی خاک و زیندە بە چاڵیان دەکردم، یا دەیانهێشتمەوە لە ژیاندا، بەڵام چۆن ژیانیک دیل و زەلیل و ژێر دەسته، بێ ماف و بێ  کەس وکاس، هەندێکیش کڕین و فرۆشتنیان پێ دەکردم، هەندێکی تر تەنها هەر لەزە تـیـان لێ دەبـــردم، لە ناو ئەوانیــشدا هـەبوو بـەوەیـشوم و شـەیتان نـاویـان دەبـردم، گـەلێکی تـریـش هـەبوون وە ک مـیـراتـی بـەشیـان دەکردم، بـەهەرجـۆرو سـتـەمیک بوایە دەکـرام بـەدایک، دیـسان هەر ژێردەستە و بێدەسـەڵات و بـێ رێزبـووم، کاتێک لەپێش چاوم کچەکەم زیـنـدەبەچـاڵ دەکـرا نـەمــدەتوانی بـەرەنگـاربم بـۆ ئەوکارە نامـۆیه، کاتێک کیـژەکە م خـراپـەی بـەرامبـەر دەکـرا، نـەمـدە تـوانی هـەڵوێست دەربرم ئـەمان و نەمانم نەبـوو، وەک ســەرابـێک دەرکەوتـم، لەبـیاباندا لەبەین دەچووم دەبوومـە سـوتووی جـەور و ستـەم، ئـەمـە هەمـووبــونی مـن بـوو وەک ـ بـوونـەوەرێـک ـ لـەم بـوونـەدا جـێگـەو شـوێنم وونکـرا بـوو بـەرگێکی نـاشێرین وناشایـستەو نـامـۆ و سـیام بـۆ دوورابـوو، نـەمـدەتـوانی لـەجـێگـە و شـویـنی پـاک و جـوان بـمـێنمـەوه، هـەر وەک پـیـاوان مـافـم هەبێت، بـۆیە دەڵێم ژیـانـم لـە هەمـوو بوارەکاندا سـەراپـا تاریکستان و شەوەزنگی بێکۆتا و خنکێنرا بوو.

پێـشهاتنت هـەواڵم بیـست کـە فریـادرەس بـەڕێوەیه، ڕزگارکە رو مـژدەدەری مرۆڤـەکان بـەڕێوە یه، چـاوە ڕێکەن، هـەر ئـەوکاتە ئـازیزەکەم نـەک هەر چاوو گویم بەڵکو هەمـوو جـەسـتەو جـومـگـەو ئـەنـدامـێکم کـردە بـینا و بیـسا بـۆ تـۆی ئـازیـز، تا بـزانم لـەکـوێیت تا بـێم بـۆڵات و گوێ بیست و گوێ ڕایـەڵت بم، چـۆن دەمزانـی ئـەی سـەروەرم تـۆ ڕزگـارکـەر و فـروسـتـادەی بۆ گشـت بـەشەر ...

ئـەو  ڕۆژەی مـژدەی لە دایک بـونـت درا،مـن چاوە ڕێ بـووم سـات و هـەناسـەکانـم دەبـژارد، زۆرپەڵەم بـوو،ئـەوڕۆژەخـۆر ڕوناکیـەکـەی ئـێجگار جوان و دەم بەخەندەو کـێوە کانیش لەخۆشـییان شـاییان دە کـــرد و هەورەکـان سـیبـەریان دروسـت دەکرد، هەر ئەوکاتەکە نوور دەرکەوت.....ژیـان گـۆرا...... تاقـەکانـی کێسـراو قـەیسـەر لێک تـرازان،دەسەڵاتی جـەور و ستەم لە بیابانی تاریکیدا ڕا پێچکراو لەناوبرا، ئەو گۆڕانە بەجۆرێک بوو هەموو بوونەوەر بەیەکجار ژیاییەوه، شارودەشت و دەغڵ و دان و زیندەوەران گوڵی نێرگزیان هەڵ گرتبوو، مـنـیش گـوڵاوی نێرگزم دەڕشت و لەپێشـەوەی کـاروانە کەنـێرگزاوی رێگەم دەکـرد.

بـەهـاتـنـت ئـەی خـۆشەویـسـت مـنـی بـیـابـانی زەردو وشـک هـەڵگـەڕاو بـوومـەکـانی و ڕووبـارو دەریا،ڕێگەی دووری نـەهامـەتی و ژێر دەسـتـەی و بێمافیمان بـرایەوەو لەت لەتمکرد، بـەهـاتـنـت ئـەی سـەروە رم مـافی مرۆڤ بـوونم خـەڵات کرا،فـەرمووت مرۆڤە کان هەموو یەکن مـەگەر لە پلەێ پـارێزگاریدا جـیاوازبن، ئەوەی لە درێژایی مـێژوو لەبـیـرم  برایەوەو لێم زەوتکرا تـۆی ئـازیزو خـۆشەویـیسـتتم پـێتدامـە وە، تـاجی ڕێزی دایکایەتی و خـسـتـەسـەرم بـەهـەشـتـیـشـت خـسـتـەژێرپــێم هـاوشانـت کـردم لەگـەڵ پـیاوان، ئـەوەی لەژیـن بێبەشی دەکـردم بـەزیـنـدووی بۆ چاڵی دەبـردم بـەبـکوژناوزە ند دەکرد، ئـەوەی بەچاوی سـوک سـەیری بـکردمایە دەتفەرمـوو‌‌‌{ مااکرمهن الا کریم و لا اهانهن الا لئیم} ئەگەر جیاوازی بکـرامایەلەگەڵ کوڕدا دەتفەرمـوو { اتَّق اللەواعدلوا بین اولادکـــم} ئەی پێغەمبەر..... لەیادمە، کاتێک هـاتـیـت پـێشبـرکـێم دەکرد لەگەڵ پـیاوان و لەهـەوڵی یـەکـەمیندا بووم، خـۆشـەویـستم لـۆمـەم مـەکه، چـونـکـە لەبـیـابـانی وشـکی بێ ڕەحـم و سـۆزدا بـەند کرابــووم.

بەڵی قـوربـان خـۆت و پـەیـامـەکـەت بـیـابـانی ژیـنمتان کردەبـاخ و بـێسـتانی چـڕو جـوان، بـەرزو نـەخشـین و ئـاودان،چـۆن پـەلەنـەکـە م و وازنـاهـێنـم لەهـەموو کـارێک بـۆ خـواناســین لەپـێشـەوە ی مـروڤـەکـانم، مـنیش هـاتـووم ئەی سەرکردەم پشـکی خـۆم و ژیـنـی فـەوتاوم بـەرمـەوە... کـیژەکانی دایـکـەحە وا لەناسـۆری و چـەوسـاوە یی ژیـنی تـاریـک بـدۆزمـەوە، ئـەی محەمە د{ درودی خوای لەسەربیت} ببمە قـوربـانی ڕیـگەی خـۆت و بـەرنامەکەت هـەتـا ژیـنم مـابـێت لەژیان لەڕێگەی بەرزی مـرۆڤ دۆسـتـیـت قـەت لانادەم، خـزمەتکـاری بـانگـەکەتم، هـەڵگری سـونە تـەکـە تم، بـەڵێ ئـەی خــۆشـەویـسـتی خــوا...  ئـێمە هـاتووین بـەخـۆم و دەسـتـە خـوشـکـەکانـمەوە بـەیەک دەنگ دەڵێن خـۆشـمـان دەوێیـت، ڕێبـازەجوان و شـیریـنـە کە ت هـیچ کات بـەرنادەین.

 

نـا ئـازیزم لەوانەنـیـم بـەتـۆی پێشـەواو پـایـەبـەرز لەئـاسـمان و زەمـین گـاڵتەبـکـەم ژیـنـم کـوێرکەم بـەپشت کـردنە بـەرنامەکەت خـۆم ڕسواکە م، بـە خـوا قـوربـان لێیـان دوورم بـە ئـەندازەی دووری ڕەحـم و سـۆزو ئـەویـنی تـۆی مـەزن کـەدەتفەرموو { استوصوا بالنسا  ٕخیرا} بەڵێ قـوربـان من لەوانە م لەئوحودا لەبـەر خاتری زاتی تۆ  جەستەم دەیان سـەرەڕمی لێدراو  نـەسلەمیمەوەو هەر  خەمی تۆو بـەرنـامەکـەتـم بـوو، ئـەی سـەروەرو پێغەمبەرو پێشەوای سـەرجەم مـرۆڤەکان، ئـێمە قـوتـابی و شـاگـرد و فێرخــــوازی بـەردەرگـای دە ســـتـور و پـەیـامەکـەتین، ئـومێد دەکـەین لەسـەر حـەوزی کـەوسـەر چـاوە کـانـمان لەکـوێرێتی ڕزگار بکەین دڵەکانمان لەتـیـنوییەتی تـاسـەی دەرکـەین.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

منداڵان و گەشەکردنی وڵات کلتووری (1396/11/12)