دە ڕۆژی زيلحيجة (ذي الحجة)

دە ڕۆژی زيلحيجة (ذي الحجة)

 لای هەموان زانراوە کە خوای گەورە پاداشتی خواپەرستییەکانی لە هەندێک شوێن و کاتدا چەندین بەرابەر کردووە. وەکو پاداشتی نوێژ لە حەرەمی کەعبەدا، کە بە پیرۆزتر لە هەموو شوێنێکی تری داناوە. یان رۆژووی سوننەت لە دە رۆژی سەرەتای مانگی ذي الحجةدا، کە بە چاکترین رۆژانی ساڵی داناوە. کە خوای پەروەردگار سوێندی بەم رۆژانە خواردووە کە فەرموویەتی: (وَالْفَجْرِ. وَلَيَالٍ عَشْرٍ) الفجر/1ـ2.. ابن حجر العسقلاني (والذي يظهر أن السبب في امتياز عشر ذي الحجة لمكان اجتماع أمهات العبادة فيه, وهي الصلاة والصيام والصدقة والحج, ولا يتأتى ذلك)

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

الحمد لله‌ رب العالمین والصلاة والسلام علی رسولە الامین محمد وعلی آلە وصحبە اجمعین

 

   لای هەموان زانراوە کە خوای گەورە پاداشتی خواپەرستییەکانی لە هەندێک شوێن و کاتدا چەندین بەرابەر کردووە. وەکو پاداشتی نوێژ لە حەرەمی کەعبەدا، کە بە پیرۆزتر لە هەموو شوێنێکی تری داناوە. یان رۆژووی سوننەت لە دە رۆژی سەرەتای مانگی ذي الحجةدا، کە بە چاکترین رۆژانی ساڵی داناوە. کە خوای پەروەردگار سوێندی بەم رۆژانە خواردووە کە فەرموویەتی: (وَالْفَجْرِ. وَلَيَالٍ عَشْرٍ) الفجر/1ـ2.. ابن حجر العسقلاني (والذي يظهر أن السبب في امتياز عشر ذي الحجة لمكان اجتماع أمهات العبادة فيه, وهي الصلاة والصيام والصدقة والحج, ولا يتأتى ذلك)

 

   ئیمامی ئیبنوحەجەری عەسقەلانی رحمە اللە لە (فتح الباري بشرح صحيح البخاري: 2/534) دا دەفەرموێ:وا دیارە هۆی گەورەیی و فەزڵی ئەم دە رۆژەی ذي الحجة لەوەدا بێت کە هەموو خواپەرستییە مەزنەکانی تێدا کۆبۆتەوە. وەکو نوێژو رۆژوو و حەج و خیروخێرات، کە لە هیچ کاتێکی تردا ئەمانە ئاوا کۆنەبوونەتەوە.

 

   جا بەو ئومێدەی لە ئێستاوە خۆمان بۆ خواپەرستی زیاتر لەو دە رۆژەدا ئامادە بکەین. ئەم بیرخستنەوەیەم خستە بەر چاوان. خوای گەورە ئاسانکاریی بۆ موسوڵمانان بکات تا مافی خۆیانیان لە بە بەرزو بە پیرۆزدانایاندا بدەنێ.

 

   ذي الحجة دوازدەیەمین مانگی ساڵی عەرەبی (هیجریی)یە. دە رۆژە یەکەمینی چاکترین رۆژن لای خوای گەورە. تەنانەت لە کۆتا دە رۆژی رەمەزانیش گەورەترن. بەڵام لەبەر ئەوەی شەوی قەدر لەو دە رۆژەی رەمەزاندایە، خەڵکی وا نازانن لەو رۆژانە گەورەتر هەبن.. پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەیفەرموو: (مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهِنَّ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ اْلأيَّامِ الْعَشْرِ، فَقَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ! وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ؟! فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم: وَلا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، إِلا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْء)شێخی ئەلبانی رحمە اللە لە (صحيح سنن الترمذي (757)و صحيح سنن أبي داود (2438)و صحيح سنن ابن ماجه (1753)) دا دەفەرموێ: سەحیحە. واتە: هیچ رۆژانێک نییە کە کردەوەی چاکی تێدا گەورەتر بێت لای خوای گەورە لەم دە رۆژەدا. عەرزیان کرد: ئەی پێغەمبەری خوا تەنانەت جیهاد لە پێناوی خواشدا؟! پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: تەنانەت جیهاددش لە پێناوی خوادا نایگاتێ، مەگەر کابرایەک بە سەروەت و سامانییەوە چووبێتە جیهادەکەو نە خۆی گەڕابێتەوە نە سامانی هێنرابێتەوە.. دەیان فەرموودەی تریش هەن کە هەروا جەخت لە هەمان پاداشت زۆریی کردەوەی چاکیی ئەم دە رۆژە دەکەنەوە. ئیبنوعەبباس خوا لێێان رازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەیفەرموو: (مَا الْعَمَلُ فِي أَيَّامٍ أَفْضَلَ مِنْهَا فِي هَذِهِ. قَالُوا: وَلا الْجِهَادُ، قَالَ: وَلا الْجِهَادُ، إِلا رَجُلٌ خَرَجَ يُخَاطِرُ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ بِشَيْءٍ) بوخاریی (2/457 ژ/969) هەروەها ریوایاتی تر کە داریمی لە (السنن 1/357) دا هێناونێتیەوەو ئەلبانی رحمە اللە لە (ارواء الغلیل 3/398)دا بە سەحیحی ناساندوون.

 

   ئێمە ئەمڕۆ لە (٢٣ی زیلقیعدەی 1437)ی کۆچییداین کە دەکاتە (27/8/2016) هێشتا لە عەرەبستان سەرەتای مانگی ذي الحجة دیاری نەکراوە. کە رەنگە بکاتە (3/9/2016) چونکە زانایانی حەرەمەین لەوێ تا هەیڤ/هیلالی مانگەکە نەبینن رایناگەێنن. ئەوان لەسەر رۆژژمێر (تەقویم) ناڕۆن. ئەمەش هەڵوێستێکی شەرعییە خوا پاداشتی خێریان بداتەوە لەسەریی.. دەبێت هەموومان چاوەڕێی راگەیاندنەکەی ئەوان بین ان شاء اللە.

 

لەم دە رۆژەدا چی بکەین؟

 

١ـ تۆبەکردن: تۆبەیەکی راستەقینە لەو گوناح و تاوانانەی کردوومانن. تا بە پاکیی خواپەرستییەکانمان ئەنجام بدەین.. تۆبە کردن پەشیمان بوونەوەمانە لەو سەرپێچیانەی کردومانن. لەگەڵ بەڵێندان بە خوای گەورە کە ناچینەوە سەریان.

 

٢ـ ڕۆژوو گرتن تێیاندا: عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان رازی بێت هەر دە رۆژەکە بەڕۆژوو دەبوو. پاداشتی رۆژوو هەموومان دەزانین کە گەورەیەو خوای گەورە فەرموویەتی کە رۆژوو بۆ منەو منیش پاداشتی دەدەمەوە. وەکو کە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە خوای پەروەردگاری خۆیەوە دەگێڕێتەوە: (قَالَ اللَّهُ : كُلُّ عَمَلِ ابْنِ آدَمَ لَهُ إِلا الصِّيَامَ فَإِنَّهُ لِي وَأَنَا أَجْزِي بِهِ) بوخاریی (1805). بە تایبەتی بەرۆژووبوونی رۆژی عارفە. کە رۆژی پێش یەکەمین رۆژی جەژنەو پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بەردەوام دەیگرت (نەسائی 4/205) ئەلبانی رەحمەتی لە (صحیح ابي داود2/462)دا بە سەحیحی داناوە..

 

٣ـ نوێژکردن: لە کاتەکانی خۆیانداو بە تایبەتی نوێژی جەماعەت لە مزگەوت. هەروەها کردنی نوێژە سوننەتەکان و شەونوێژ. تا زەخیرەی قیامەتمان زیاتر کەین.

 

٤ـ زیکر کردن: بە تایبەتی تەکبیر (اللە اکبر) و تەحمید (الحمدللە) و تەهلیل (لا الە الا اللە). سەلمێنراوە کە ئیبنوعومەرو ئەبوهورەیرە خوا لێیان رازی بێت لەم دە رۆژەدا دەچوونە بازاڕو بە دەنگی بەرز تەکبیریان دەکرد ، ئەهلی بازاڕیش بە دەنگی بەرز تاکو کۆ دەیانووتەوە. بوخاریی بە (موعەلـلەق)یی هێناوێتیەوەو ئەلبانی لە (ارواء الغلیل 3/124)دا بە سەحیحی داناوە. لە مزگەوتیش لە رۆژی عارفەوە لە دوای نوێژە فەرزەکانەوە تەکبیرو تەهلیل دەکرا تا دوای نوێژی عەسری کۆتا رۆژی تەشریق، واتە تا رۆژی سێزدەیەمی ذي الحجة کە دەکاتە چوارەم رۆژی جەژنی قوربان. (بەیهیقی و حاکم. ئەلبانی لە (ارواء الغلیل 3/115)دا بە سەحیحی داناوە. زیکر کردنەکەشیان ئاوابوو (الله أكبر الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر الله أكبر ولله الحمد) ئیمامی ئیبنوتەیمییە دەفەرموێ: ئەگەر لە کۆتە جاریاندا سێ جار تەکبیرەکە بڵێتەوە هەر جائیزە (مجموع الفتاوى 24/220). لە لاپەڕەی دواتریشدا دەفەرموێ: زیکر کردنەکە بە رەهایی لە هەموو کاتێکدا پەسەندکراوی مالیک و شافیعی و ئەحمەدە..

 

 

٥ـ خێر و خێراتکردن: کە لە هەموو کاتێکدا هاندراوە، بەڵام ئەوە هەیە کە پاداشتیان لەم دە رۆژەدا زیاتر دەبێت. هەروەها هەموو کردەوە چاکەکانی تری وەکو قورئان خوێندن و خزمەتی دایکوباوک و رێزی دراوسێیەتی و ئاشتەوایی و خۆگرتنەوە لە گوناح و.. هتد. دەیفەرموو: (مَا مِنْ أَيَّامٍ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ وَلَا أَحَبُّ إلِيْهِ الْعَمَلُ فِيهِنَّ مِنْ أَيَّامِ عَشْرِ ذِي الْحِجَّةِ أَوْ قَالَ : هَذِه الْأيَّامِ فَأَكْثِرُوا فِيهِنَّ مِنَ التَّسْبِيح وَالتَّكْبِيرِ وَالتَّحْمِيدِ وَالتَّهْلِيلِ) ئیمامی ئەحمەد (المسند 9/14) دا هێناوێتیەوەو ئەلبانی لە (تمام المنة/ ل352)دا دەفەرموێ سەحیحە. هەروەها شێخ ئەحمەد شاکر رحمەاللە کە توێژینەوەی مەسنەدەکەی کردووە فەرموویەتی سەحیحە.

ده‌نگێ نه‌دراوه