مێھرەجانی «ھەنجیر» لە ھەورامان بەڕێوە چوو

مێھرەجانی «ھەنجیر» لە ھەورامان بەڕێوە چوو

به ئامادەبوونی بەرپرسانی پارێزگا و شارەکان و باغداران و بەرھەمھێنەرانی نموونە، یەکەم مێھرەجانی «ھەنجیری ھەوران» چوارشەممە 25ی گەلاوێژ لە سەوڵاوا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە سەوڵاوا، عەلی مەفاخێری، شارەوانی شاری سەوڵاوا لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: «بە گوێرەی ئەوەی کە باغداری، جێگای ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانە، لە دانیشتنی شۆڕای دەزگاکانی ناوشاردا، ئەوە پەسەندکرا کە مێھرەجانی «ھەنجیر» وەک یەکێ لە بەرھەمە سروشتییەکان بەڕێوە بچێت.

عەلی مەفاخێری ڕایگەیاند: «ساڵی داھاتوو، بێجگە لە ھەنجیر، مێھرەجانی ھەنار، ترێ ڕەشە و گوێز وەک چوار بەرھەمی 

گرینگی ناوچەی ھەورامان، لە ناوچەی سەوڵاوا بەڕێوە دەچێت»

ناوبراو وتی: «خەڵکی تێکۆشەری ھەورامان، بەڕاستی «اقتصاد مقاومتي»یان لە عمەل و کەردەوەدا سەلماندووە و نموونەی تێکۆشانن. تێ دەکۆشین بە بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە مێھرەجان و پێشانگایانە، زەرفیەتی ناوچەکە لە بەشی باغداریدا زیاتر پیشان بدەین و لە ئاستی وڵاتدا زیاتر بەرچاو کەوێت.» 

ڕێزگرتن لە باغدارانی نموونەی ھەورامان، بەڕێوەچوونی پێشانگای ھەنجیر و بەرھەمە دەسکردییەکان، دەربڕینی گرفت و موشکیلەی باغداران و بەڕێوەبردنی بەرنامەی شاد و پڕ لە ھونەر، یەکێکی دیکە لە برنامەکانی ئەم مێھرەجانە بوو.

شاری سەوڵاوا لە دوو بەشی ناوەندیی و ھەورامان پێک ھاتووە. 52 ھەزار کەس تێیدا دەژین. 90 کیلۆمەتر لە شاری سنەوە دوورە و 24 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ وڵاتی عێراقدا ھەیە.

ده‌نگێ نه‌دراوه