دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەت سەدانی قارەمانی زۆرانگرتنیان کرد

دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەت سەدانی قارەمانی زۆرانگرتنیان کرد

دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی سەر بە شاری پاوە، ئێوارەی دووشەممە، 23ی گەلاوێژ سەردانی «ئارێز ڕەحیمی» قارەمان و کاراترین زۆرانگیری لە بەشی میرمنداڵانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم چاوپێکەتنەدا، جەھانگیر ئەمینی وەک بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەت لە شاری پاوە، وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ئارێز و بنەماڵەی، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ خواست. ھەر وەھا چەند ئامۆژگاریێکی بەسوودی لەبارەی مەعنەویەت و بەندایەتی و وانەکانی قوتابخانە بۆ باس کرد. 

جێگای ئاماژەیە کە «ئارێز ڕەحیمی» لە بیست و سێھەمین خولی قارەمانیەتی زۆران گرتنی وڵات، لە نێوان 26 زۆرانگیر و دەستەی کێشی 42 کیلۆدا توانی بەسەر حەریفانێک کە لە پارێزگاکانی خوزستان، لوڕستان، مازەندەران، ئازەربایجانی خۆرھەڵاتەوە ھاتبوون، زاڵ بێت و میداڵیای زێڕین بەدەس بێنێت. ئەم کێبەرکێیە لە پارێزگای ئیلام بەڕێوە چوو.

دەستەیەک لە ئەندامانی جەماعەت سەدانی قارەمانی زۆرانگرتنیان کرد