خولی فێرکاری دەربڕینی ھەست و عاتیفە بۆ ناو بنەماڵەکانی جەماعەت لە دیواندەرە بە ڕێوە چوو

خولی فێرکاری دەربڕینی ھەست و عاتیفە بۆ ناو بنەماڵەکانی جەماعەت لە دیواندەرە بە ڕێوە چوو

خولی فێرکاری ھەست و عاتیفە لە نێوان بنەماڵەکانی جەماعەت، ڕۆژی چوارشەممە، 18ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە شاری دیواندەرە و بۆ ھەندێ لە بنەماڵەکانی جەماعه‌ت بەڕێوە چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، ئەم خولە فێرکارییە، یەک ڕۆژی خایاند و لە لایەن بەشی پەروەردەیی جەماعەتی دیواندەرە و بە بەشداری بنەماڵەی ئەندامانی جەماعەت بەڕێوە چوو. لەم خولەدا باس لەو کێشە و گرفتانە کرا کە ھەست و عاتیفەی نێوان خێزان دەشێوێنێت.

عەبدوڕەحمان مورادی، مامۆستای زانکۆ لە بەشی دەرونناسی، لەم بارەوە ڕایگەیاند: «لێک گەیشتنی ژن و پیاو واتە لێکگەیشتن  بە بوونی جیاوازیی ڕەگەزی، ئەندامی و ڕۆحی و دەروونی یەکتر. لێکگەیشتن بە واتای گوڕینی یەکتر نییە».

مورادی وتی: «ھاوسەرەکان نابێت بە سارد و سڕی پێکەوە ھەڵس و کەوت بکەن، بەڵکوو دەبێ وەک دۆست و یاوەری یەکتر بن».  

ناوبراو ڕایشی گەیاند کە ژن و شوو، دەتوانن بە ڕێککردنی نیاز و خواستەکان، لە یەکتر نزیک ببنەوە و بەر بە کێشە و گرفتەکانی ناوماڵ بگرن.» 

ھەروەھا ئەم دەروونناسە وتی: «بنەماڵەکان نابێت بۆ ئەو مناڵانەی کە گرفتی دەرونییان ھەیە، ژن بێنن بەڵکو تا لابردنی گرفتی ڕەوانی ئەوان، دەبێ دەس ڕاگرن. ئەگەر ئیشی وا بکەن، گرفتەکان چەن قات دەبنەوە»

جێگای ئاماژەیە کە ئەم دانیشتنە، دووھەم دانیشتنە لەو دانیشتنانەی لایەن بەشی پەروەردەی دیواندەرە بە مەبەستی بەھێزکردنی بنەماڵە بەڕێوە دەچێت.