دەستەیەک لە بەرپرسانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان، سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوایان کرد

دەستەیەک پێکھاتوو لە بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ، بەرپرسانی بەشی پەروەردە و مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوەی مەدەنیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان له‌ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی 12 و 13ی گەلاوێژ، لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا دیدار و چاوپێکەوتنیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەندامانی ئەم دەستەیە وێڕای دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی جەماعەت، سەردانی مامۆستا ڕه‌زا عەبدی لە شاری ورمێ و مامۆستا عەزیز ڕەزایی لە شنۆیان کرد.

ئەم دەستەیە، بە نیشانەی ھاودڵی و ھاوخەمی، بە نوێنەرایەتی لە خوشکان و برایانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان، سەردانی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەی مامۆستا «عەبدولکەریم ئازەرین» لە پیرانشاریان کرد.

جێگای ئاماژەیە «مامۆستا ئازەرین» لە 30ی جۆزەردانی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئیدارە ئیتلاعاتی پیرانشارەوە، دەستبەسەر کراوە.

مامۆستا ڕەزا عەبدی، دوای تێپەڕکردنی 6 مانگ، لە گرتووخانە ئازاد کرا.