مامۆستا وەیسی: پابەندبوون بە شۆڕا دەبێتە ھۆی بەھیزبوونی جەماعت

مامۆستا وەیسی: پابەندبوون بە شۆڕا دەبێتە ھۆی بەھیزبوونی جەماعت

دانیشتنێک لە ژێر ناوی «گوێ‌بیستن بوونی شوڕا، واجیبە» بە ئامادەبوونی مامۆستا دکتۆر مەحموود وەیسی، ئێوارەی چوارشەممە 11ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە کرماشان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم دانیشتنەدا کە بە یارمەتی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی شاری کرماشان و بە ئامادەبوونی ھەر ھەشت ئەندامی ئەو لێژنەیە، بە ڕێوە چوو، مامۆستا وەیسی سەبارەت بە واجب بوونی شوڕا و پابەندی بە فەرمانەکانی شۆڕا لە ڕوانگەی قورئان و سوننەتەوە بۆ ئامادەبوان باسی کرد.

ناوبراو بە ئاماژەکردن بە چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، واجیب بوونی شۆڕا و پابەندبوون بە فەرمانەکانی شۆڕای بۆ ئامادەبوان باس کرد.

دکتۆر وه‌یسی لە درێژەی باسەکەیدا ڕایگەیاند: «پێوەندییەکی ڕوون لە نێوان شۆڕا و ھێنانەجێی ئەرکی ئیمانیدا ھەیە. بەم بۆنەوە شۆڕا سەرچاوەی گەشەکردن و چالاکی لە ژینی تاک و کۆدایە».

 

مەحموود کەریمی، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی کرماشان لە بەشێک لەم دانیشتنەدا، ڕاپۆرتێکی لە کار و چالاکی جێگرانی شاری کرماشان پێشکەش کرد.