نوێنەرانی سوننەی پارلەمانی ئێران لە نامەیەکدا داوای کەڵک‌وەرگرتن لە ھێزەکانی ئەھلی سوننەت لە کابینەی نوێدا دەکەن

نوێنەرانی سوننەی پارلەمانی ئێران لە نامەیەکدا داوای کەڵک‌وەرگرتن لە ھێزەکانی ئەھلی سوننەت لە کابینەی نوێدا دەکەن

فراکسیۆنی سوننەی پاڕلەمانی ئێران لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد، داوای کەڵک وەرگرتن لە ھێزە کارا و تواناکانی ئەھلی سوننەت لە پێکھێنانی کابینەی دوازەھەمدا کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی پێگەی ئیسلاح، دەقی نامەکە بەم جۆرەیە:

وێڕای ڕێز و سڵاو

وەک دەزانن کۆمەڵگای ئەھلی سوننەتی ئێران و نەتەوەکانی ئێرانی لە پشتیوان و لایەنگەرە سەرەکییەکانی جەنابت و دەوڵەتی «تدبیر و امید» بوون و ھەن و لە خولی ڕابردووی سەرۆک کۆماریدا وێڕای ھەندێ لەمپەرو  گرفت کە ھاتە پێشێ، بەو پەڕی ھیوا و ھەستەوە تێکڕا ھاتنە پای سندووقی دەنگدان تا دروشمی ڕێفورمخوازنەی جەنابتان لە دەوڵەتی داھاتوودا بێتە جێ و نوخبە و بلیمەتانی نەتەوە و ئایینزاکانی ئەم وڵاتە لە پۆستی شیاوی خۆیان لە پێکھێنانی دەوڵەت و بەرپرسیاریەتی ئەم وڵاتەدا ئیش بکەن.

 

بەم بۆنەوە، بەناوی نوێنەرانی سوننەی ئەم وڵاتە، وێڕای دەربڕینی دەسخۆشی و سپاس لە ڕوانگەکانی جەنابت بۆ کەڵک‌وەرگرتن لە توانایی ھەموو ئێرانییەکان لە ئیدارەکردنی وڵاتدا، چاوەڕێ دەکه‌ین کە لە پێکھێنانی دەوڵەتی دوازدەھەم، لە نوخبە و بلیمەتەکانی سوننەش کەڵک وەر بگیردرێ. ئەرخەیانین کە کەڵک وەرگرتن لە ھێزە تواناکانی ئەھلی سوننەت لە پێکھێنانی کابینە، دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی یەکیەتیی و ھاودڵی خەڵکی و ھاتنەجێی دروشمەکانی دەوڵەتی دوازدەھەم.»

ده‌نگێ نه‌دراوه