سێ پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی شایسته‌ترین شۆراکان/ دوکتۆر سه‌لاحه‌ددین خه‌دیو
دوکتۆر سه‌لاحه‌ددین خه‌دیو چالاکی مه‌ده‌نی له مه‌هاباده‌وه سێ پێوه‌ری هه‌ڵبژاردنی شایسته‌ترین که‌س بۆ شۆراکان به‌م شێوازه ناو ده‌بات: پێبه‌ندی به یاسا، پێشینه‌ی پاک و ساڵح، ڕوانگه‌ی سیاسی و لێهاتوویی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر سه‌لاحه‌ددین خه‌دیو سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شایسته‌ترین که‌سایه‌تییه‌کان بۆ شۆرا ده‌ڵێت: یه‌که‌م تایبه‌تمه‌ندی ئیلتیزامه به یاسا و هه‌بوونی پێشینه‌ی پاک و ساڵح که ئه‌وه‌ش ژێدهرێکه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و زۆر گرینگه و پێوه‌ری دووهه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌ندامی شۆرا پێویسته ڕوانگه‌ی سیاسی هه‌بێت و به‌داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌و پرسه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه چوونکه ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ئه‌لفوبێ سیاسه‌ت و هاوسه‌نگییه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت ئه‌ندامێکی کاراتر بۆ شۆرا بار بهێنێت. هه‌روه‌هاش هه‌بوونی ڕوانگه‌ی سیاسی ده‌بێته‌هۆی پێوه‌ندیی چاک و مامه‌ڵه‌ی ئه‌رێنی و ڕاستگۆیانه له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
ناوبراو زیادی کرد: پێوه‌ری سێهه‌م لێهاتوویی و پسپۆڕیی ئه‌ندامی شۆرایه هه‌ڵبه‌ت سه‌باره‌ت به پێوه‌ری لێهاتوویی ناتوانین ته‌نها پشت به بڕوانامه‌ی خوێندنی ئه‌ندامان بکه‌ین چوونکه ئه‌مڕۆکه زانستگاکان و ڕێکخراوه زانستییه‌کانی وڵات بوونه‌ته مه‌کۆی ده‌رکردنی به‌لێشاوی بڕوانامه‌ی خوێنده‌واری.
دوکتۆر خه‌دیو ده‌شڵێت: به گشتی سه‌ره‌کیترین پێوه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی شۆرای ئیسلامی و که‌مترین چاوه‌ڕوانی له‌و ئه‌ندامانه ئه‌وه‌یه له ته‌نیشت بڕوانامه‌ی خوێندنیاندا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی گه‌شه، ناسینی پرس و کێشه‌کانی شار و هه‌روه‌هاس ئاراسته‌کردنی ڕێگاچاری ورد ئاشنا ببن.
ئه‌و چالاکه مه‌ده‌نییه زیادی ده‌کات: پڕۆسه‌ی به ده‌وڵه‌تی بوونی شۆراکان له به‌رژه‌وه‌ندیی نیزام و هاووڵاتیاندا نییه و به بڕوای من پێویسته شۆراکان به گوێره‌ی یاسا و ماده‌ی 100 و 101ی یاسای بنه‌ڕه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه پێگه و چوارچێوه‌ی خۆیان چوونکه شۆراکان ئه‌و مادانه له‌به‌رچاو ناگرن.
خه‌دیو جه‌ختیش ده‌کاته‌وه: ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی عه‌شیره‌یی فامیلی خه‌سارێکی گه‌وره‌یه که له پێکهاته‌ی شۆرا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شار دراوه. له ئه‌گه‌رێکدا حزبه‌کان نوێنه‌رایه‌تیی شۆراکانیان وه‌ئه‌ستۆ گرتبا هه‌ڵبژاردنه‌کان وردتر و ئاسانتر ئه‌نجام ده‌بوو به‌ڵام ئێستاکه هاووڵاتیان قورستره و له ڕێگای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه مافی به‌ره‌ی داهاتوو ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه پێویسته به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو بگیرێت و هه‌ڵبژاردنه‌کان دوور له ده‌مارگرژی ئه‌نجام ببن.
- 483 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ