مامۆستا ڕەزا عەبدی لە گرتووخانە ئازاد کرا

مامۆستا ڕەزا عەبدی لە گرتووخانە ئازاد کرا

مامۆستا ڕەزا عەبدی (عبدالعزیز)، زانای بەناوی بانگی سوننی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد كرا.

 بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، مەلا ڕەزا عەبدی ئيمام و پێشنوێژی مزگەوتی «قودس» لە گەڕەکی «ئیسلام ئاباد»ی ورمێ و بەرپرسی قوتابخانەی زانستە ئایینییەکانی سەلاحەدین ئەییوبیە کە چوار مانگ بەرلە ئێستا قۆلبەست و لە گرتووخانە تووندکرا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی گوڵان، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئازادبوونی مەلا ڕەزا لە کاتێکدایە کە ھێشتا دوو مانگ لە ماوەی سزا بەسەرسەپێندراوەکەی مابوو.

ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئايينی لقی تەورێز، حوکمی شەش مانگ بەندیخانە و دوو ساڵ دوور بوون لە شاری ورمێ، بەسەر مەلا ڕەزادا سەپا کە لە سەرەتای بەفرانباری ۱۳۹۵ی ھەتاوی لە تەورێز ڕادەستی بەندیخانەی تەورێز کرا.

شایانی باسە ناوبراو بە دانانی بارمتەی سی ملوێن تمەنی ئازاد کراوە.

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
بدون‌نام (not verified)
1396/2/4 02:25

سپاس بۆ خودای میری مەزن کە خۆڕاگری و پێداگری بەخشی بە مامۆستای تێکۆشەر و چاونەترس و توانیان بەو پەڕی سەربەرزیەوە ژیانی بەندیخانە تێپەڕێنن و بە سەربڵیندیەوە بگەڕێنەوە باوەشی گەل و هۆزیانەوە.
هەر بمێنێ ئەو هەناسەو تەوژمانەی کە بوێرانە بۆ ڕووداوەکان ڕادەچەنێ و هیچ لەمپەر و کۆسپێک نایانتەزێنێ.
هەر شەکاوە بێت ئەو باڵا و قەوارەی کە هیچ هێزێک و هیچ دێزێک نایچەمێنێت و نایبەزێنێت.
دڵمەند و دڵاوام بەو ڕۆڵە و کەسایەتیانەی بێ ماندوو بوون تەوژم دەبەن و هیوای ناحەزان تێک دەڕمێنن.