ڕۆژی ڕێز لە سەعدی شیرازی

ڕۆژی ڕێز لە سەعدی شیرازی

لەناو بوارەکانی جۆراو جۆری‌ژیان، کەڵە پاوانێک، سەرهەڵدێنن کەدەبنە سەرکاروان و مەشەغڵ بەدەستانی، ئەو ڕێگایە. ئەوندە بەرەو لووتکەی‌ بەرز هەڵدەکشن کە کەم کەس دەگاتە تۆزی ڕێگایان. هۆی ئەو لووتکە بڕینەش، خواناسین‌و بڕوابەخۆبوون‌و ‌خۆناسینە ، ئەوگەورە پیاوانە باشی بۆچوون بۆیە بە ئامانجیش، گەیشتوون.

شێخ‌سەعدی کە لەچاخی حەوتەم‌دا ، چاوی پشکووت‌و هەڵیداو گەشەونەشەی کرد بە دڵۆپی شیری ئەو دینەپیرۆزە پەلی هاویشت و مەچەکی قایم‌و قۆڵ، بوو. لە دەورانی شەڕو هەرای مەغوولی خۆێن ڕێژو حکوومەتی کاربەدەستانی لاوازی وڵاتانی ئیسلامی، گەشەی سەند.

ماڵ‌وێرانی‌و دەربەدەری، خەڵاتێک‌بوو لەلایەن خەڵکی مەغوول‌و دۆستانی نەزان، بۆ وڵاتانی ئیسلامی.

ئەووڵاتانەی کە ئاوەدانی‌و فەرحانی‌و خۆشی، نێو‌بانگی دەرکردبوو.لە هەندران ڕا بۆ دیتنی و خوێندن لە ناو دانیشگاکانی، ملی خۆیان دەشکاند.

بەڕێز سەعدی لەبواری تەربیەت‌و بارهێنان‌و کۆمەڵناسی‌و دەروونناسیەوە، زۆربەوردی‌، نەشتەرگەری کردوە و دڵ‌و هەناوی کۆمەڵگەی خۆی دەرهێناوە. شارەزایانە ڕیشەی نەخۆشی‌و خاڵەلاوازەکانی ناوکۆمەڵی دەستنیشان کردوون‌و دەرمان‌و مەڵحەمیشی بۆ داناون. دەواو دەرمانەکانی باری بارهێنان و ئەخلاق‌و ڕەوشتەکانی، ئێستاش کەئێستایە، جێگای ڕێزو حورمەتن، چونگە لە سەرچاوەی بە پێزی قوڕئان و سووننەت هەڵێنجراون.

سەعدی ماوەی دە ساڵان ، ئاوارەیی چێشت و خەم‌و خەفتێکی زۆر،  لە ناخیدا حەشاردان. هیچ کەندوکۆسپێک نەیتوانی ڕێگای ئەو بەڕێزە ناهەموار بکا.لەخۆێندن و پەندو ئامۆژگاری‌و روونکرنەوە و پەرەپێدانی، ئایینی ئیسلام ، دەستی نەکێشایەوە و ماندوو نەبوو.

 وەک حەکیمێک و دەروونناسێکی پسپۆڕو لێزان، نەخۆشیەکانی کۆمەڵی، دەوا دەکردن. گوڵستان و بووستان، دوو کتێبی بەنرخی، ئەون کە بە وتەی زۆربەی زانایان، لە نەوعی خۆیاندا، بێ وێنەن.

ئێمەی موسوڵمان ، ئەگەر بمانهەوێ جارێکی دی سەروەری‌و باڵادەستی بۆ ئیسلام‌و نەتەوە ژێردەستەکان بگەڕێتەوە و چاخی زێڕین، دووپات بکرێتەوە پیویستیمان بەهەوڵ‌و تێکۆشان و لەخۆبردوویێکی لەبڕان نەهاتووی وەک ، شێخ سەعدیەکانی ناو کۆمەڵ هەیە .

ئیسلام و باوەڕ‌پێبوونی، وزەو هەستێکی قایم وقۆڵن کە پاڵەوانی ماندوونەناسی دەوێ. بەحرو زەریایەکی قووڵ‌و بێبنە کەپڕە لە ئەڵماس‌و جەواهێر،مەلەوانێکی شارزاو بوێری پێویستە ڕاویان بکا.

لەوکەندو کۆسپ و گووشارانە وهەجمانەی کەئەوڕۆ بۆ سەر موسوڵمانان هاتوە بۆلە ناو بردنی قۆڵیان هەڵماڵیوە ، بەمتمانەوە، لاوانێک‌و باوەڕدارانێک، چەڤەرە دەکەن کەهەڵگری ئاڵای ڕاستەقینە‌و مامناوندی ئەو دینە پیرۆزەن.

دینێک کە پڕە لە زانیاری‌و حیکمەت‌و خێرو بەرەکەت بۆ گشت ،مرۆوەکان.دوور لە توندو تیژی، داپاچین‌و هەڵپاچین، بەند و زیندان و کوشت‌و کوشتار.

چاوخشاندنێک لە شێعرو هۆنراوەکانی سەعدی، ئەوڕاستیە دەردەخا کە ناوەڕۆکی ئیسلام، لە چ ئاستێکی بەرزو مرۆڤانە دایە. عیسایی‌و مووسایی‌و بێ‌دین‌و موسوڵمان، دەبێ پێکەوە وەک مرۆڤێک کەلە لایەن خواوە حەقی ژیانیان ، پێدراوە پێکەوە و وەک جەستەیەک، کۆمەڵگا، ئاوەدان بکەنەوە. 

ده‌نگێ نه‌دراوه