فراکسیۆنی سوننە لە پاڕڵمان داوای بەرگریی و دادگایی کردنی ئەو کەسانەیان کرد کە بە مەولەوی «عبدالحمید» بێ‌ڕێزییان کرد

فراکسیۆنی سوننە لە پاڕڵمان داوای بەرگریی و دادگایی کردنی ئەو کەسانەیان کرد کە بە مەولەوی «عبدالحمید» بێ‌ڕێزییان کرد

فراکسیۆنی سوننە لە پارلەمانی ئێران لە نامەیەک دا کە بۆ سەرۆک پەرلەمان نووسیویانە، داوای بەرگری و دادگایی کردنی ئەو کەسانەیان کرد کە لە زایەڵەی ئاسمانی «ولایت» بێ‌ڕێزی و بێ‌حورمەتیان بە مەولانا «عبدالحمید» کردووە. 

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاحوێب (بە گێڕانەوە لە ئیسنا)، لە نامەی فراکسیۆنی سوننەی پاڕڵەمان کە بۆ «عەلی لاریجانی» نووسیویانە، ھاتووە: 

 

 

ڕێزدار، دکتۆر لاریجانی 

سەرۆک پەرلەمانی ئێران 

وێڕای سڵاو و ڕێز و حورمەت و پیرۆزبایی ھاتنی ساڵی نوێ، ھیوای لەشساخی و کامەرانی بۆ جەنابت و تەواوی خەڵکی ئێران دەخوازین

 

 

ڕایدەگەیێنین کە نیشتمانی کۆن و دێرینەی ئێران، وەک گوڵزارێکی ڕەنگاوڕەنگ لە نەتەوەی جۆراوجۆر پێکھاتووە و بە درێژایی مێژو، گەورەیی، ھێز و شکۆی ئەم وڵاتە گرێدراوە بە خۆشەویستیی و عەشق و مێھرەبانی ھاووڵاتییان بۆ ئاو و خاکی ئەم وڵاتە و لە پێناوی یەکیەتییدا بووە. سوننەکانی ئێران کە نیشتەجێی زۆرێ لە پارێزگاکانی ئێرانن وەک پارێزگا سنووری و ناوخۆییه‌کان، ھەموو کات بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتمان، به‌شێک لە میللەتی ئێران بوون و لە شایی و خەمی ھاووڵاتییاندا بەشدار بوون ھەرچەن ھەندێ جار تووشی سەختی و گرفت ھاتوون. بەڵام سوننەکان دڵۆپێکن لە دەریای خەڵکی مێژیینەی ئێران و تا ئێستاش لەسەر ڕێچکەی مامناوەندیی و دووری لە ئاژاوەگێڕی بوون و قەت لەو ڕێگەش لا نادەن. 

 

ھەرکات لە لایەن کەس یا کەسانێک لەم وڵاتە دەنگی توندوتیژی بەرزەوە بووبێت، پێش لە ھەموو کەس سینەی خۆمان کردۆتە قەڵغان تا خەڵک و وڵاتەکەمان تووشی خەسار نەیێت. ھەموو کات تێکۆشاوین ڕێز بۆ بیر و بڕوای ھەموو ھاووڵاتییانمان دابنێین و خۆشمان لەوە پاراستووە کە بێ‌ڕێزی بە کەسایەتی و باوەڕی خەڵکانی دیکە بکەین، بەڵام بەداخەوە وێڕای نیازی وڵاتی باوباپیرانمان بە یەکبوون، ھاودڵی، خۆشەویستی و عەشق، جارجارێ دەنگی کەسانێکی ئاژاوەگێڕ بە شێوەی بێ‌ڕێزی و بێ‌حورمەتی‌کردن دڵی کۆمەڵی بڕوادار و ئارامی سوننەکان بریندار دەکا و ئاسایشی کۆمەڵگا تووشی خەسار دەکا.

 

 

قەناتی «ولایەت» کە قەناتێکی ئاژاوەگێڕ، جیاوازیخواز و سەر بە ئینگلیزەو بێجگە لە خەساردان لە یەکیەتی لە ڕێگەی توانجدان، بێ‌ڕێزی‌کردن و بێ‌حورمەتی و ھاندانی خەڵکی بۆ بشێوی ئیشێکی دیکەی نییە، لە بەرنامەیەکی پڕ لە بێ‌ڕێزی و جنێودان، ھه‌ڵیان کوتایە سەر جەنابی شێخولئیسلام مەولانا «عبدالحمید» (خوا بیپارێزێ) کە یەکێک لە گەورەترین زانایانی ئەم وڵاتەیە و لای خەڵکی شیعە و سوننە جێگای ڕێزە و سەرچاوەی مامناوەندبوون و خێرخوازییە و ئەوەی کە خاوەن و فەرماندە ئینگلیسی و زایۆنیستەکانیان، ئەمریان پێ کردبوون، بەو پیاوە بەڕێزەیان گوت و بەم شێوە دڵی ملوێنان کەس لە سوننەکانی ئێران و  ئەو شیعانەی کە لایەنگری مامناوەندی و خۆشەویستی و ھاودڵین، تووشی پەرۆشی و ژان کرد. 

 

جا ھەنووکە ئەم کارە لە ساڵی نوێ و لە بارودۆخی ئێستادا کە ناوچەکە بە دەس ئاوری جیاوازی و توندوتیژییەوە تووشی خەسار ھاتووە و ھاوکات لەگەڵ نزیک بوونەوە لە ھەڵبژاردنەکان، نیشاندەری ئاژاوەیەکی مەترسیدار و بەرنامەیەکی گەڵاڵەداڕێژراو بۆ بڵاوکردنەوەی ئاوری جیاوازی و شێواندنی دەنگەکان لەو شوێنانەی کە خەڵکی سوننە و شیعە پێکەوەن. لەوانەیە ئەم کردەوە، فیتنە و بەڵای ناپەسەندی لێ بکەوێتەوە.

 

بۆیە لە سه‌رۆکی ھێزی یاسا داوا دەکەین تا لە ڕێگەی بەرپرسانی بەشی ئەمنی و «ھێزی داد»ی ئەم وڵاتە، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای ئەم قەناتە ئاژاوەچیی و ئینگلیسیە ئارامش و تەبایی ئەم وڵاتە دەشێوێنین بەرگرییان لێ بکەن تا وڵاتی ئێمە لە لایەن کەسانێکی ئاوا نەزان و چەقبەستووە، تووشی گرفت و ئاژاوە نەبێت.

ده‌نگێ نه‌دراوه