ساڵیادی کۆچی مامۆستاهێمن
لەناو هەرگەلێک، دڵسۆزانو باخەوانانێک هەن کە گوڵزارو باخەنەمامی ئەوگەلە لەڕۆچوون و توانەوە دەپارێزن . داری وەبەرهاتووی زمان و وێژە هەڵدەپەردێون ، لە بەرابەر، ئافەتو نەخۆشی و بێ ئاوی ، ئاگاداری دەکەن.
بەمتمانە دەڵێم ئەگەر ئەو بوێژانە و هۆنەرانە، قۆڵی هیممەتو جوامێریان هەڵنەکردایە، لەمێژبوو پڵیتەی چرای زمانو ئەدەب ، دادەکشاو لەکووپەکەی دەکەوت و رووناکی نەدەما.
مامۆستاهێمن ، یەکێک لەو پارێزوانانەی هەرێمی شێعرو فەرهەنگە، کە بە هۆنراوەو پەخشانەزێرینەکانی، چەکی شەڕەفو نامووسی دژەگەلی خستە مێشکی لاوی کورد و باخەنەمامی ئەدەبی کوردی ئاودێر کرد.
هێمن، لەمەهاباد ،لەدایک بووە و یەکەم دۆستی، هەژاری موکوریانی بوو.موکوریانیش پێگەو زەویو زارێکی بە پێزی ئەدەبی کوردە .هەر لەحوجرەو خانەقا، دارەدارەی خۆێندنی کردو وزمانی بەئەلفو بێی قوڕئان پژا.
ژیانەوەی حکوومەتی کوردستان لە زەمانی شای گۆڕبە گۆڕ، هەۆێنێک بوو کە هێمنی هاندا ببێتە شاعیرو نووسەر.حکوومەتێکی ساواو و خۆماڵی، هێمنی لەنێو خۆیدا، قاڵ کردو بوو بە شاعیری گەل.هەرچی وزەو توانایی کە هەی بوو بۆ خۆشەویستی گەلی خۆی، دایچاندو باڵای کوردستانی پێڕازاندەوە.
وەرگێران و نووسین و هۆنینەوە و لێکۆڵینەوە و ئومێدبەداهاتوویڕوون ،باوەڕبەخۆبوون وڵات خۆشەویستی و ئاشقی کێو و بەندەن و تەلانو خاک، لە هەوڵو تێکۆشینەکانی ئەو بەڕێزە بوون.
دیوانی تاریک و ڕوونو پاشەرۆک و توحفەی موزەففەریە، لە بەرهەمی پڕخێری هێمنی بەڕێزن.
مامۆستا ، وەک ئەستێرەیەک وایە کە رووناکی و تریشقەی لە دونیای تاریکی کورد، هاویشت .هەستی نیشتمان دۆستی خستە دڵی تەڕو ئاوداری لاوی کورد.
پەرتەوازەبوونی هەندەران ، خەڵاتی زۆربەی زانایان و گەلویستانە.هێمنیش لەو نۆبەرە، بێبەش نەبوە و دەربەدەریو غەریبایەتی زۆری لە سەر، مافی زەوتکراوی چێشتوە.
جێگای خۆیەتی سەری ڕێزو حورمەتی بۆ دانوێندرێ و تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆ، دانرێ. ئەو زانایەنە خێوو بابی گەلن. ڕێزی گەورەو مەزن، ئەرکێکی گەلو نیشتمانە.
ڕووحو جەستەی قەتنەحەساوەی، وەحەسێو دڵو دەروونی ئارام بگرێ.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 5079 سهردان
-
نووسخهی چاپ