پێکھاتنی لێژنەی فەتوای مامۆستایانی ئایینی شاری مەھاباد

پێکھاتنی لێژنەی فەتوای مامۆستایانی ئایینی شاری مەھاباد

لێژنەی فەتوای مامۆستایانی شاری مەھاباد و دەور و پشت، ڕۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێکھات.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لێژنەی فەتوای مامۆستایانی شاری مەھاباد و دەور و پشت، پاش چەند ساڵ و چەندین کۆبوونەوە و ھەروەھا چەن جارێک شکست، دوێنێ لە مەھاباد رێک کەوت.

مامۆستا قادر سۆھرابی، ئیمام جومعەی شاری مەھاباد و مامۆستا ئەبوبەکر محمەمەدکەریمی، ھاوڕا لەگەڵ مامۆستایان جەختیان لەسەر پێکھاتنی ئەم لێژنەیە و دووری لە چەن دەستەیی و چەن دەنگی کرد. عەلی موسەوی، بەرپرسی بنکەی نوێرەی وەلی فەقیھ لە کاروباری ئەھلی سوننەتی مەھاباد لەم دانیشتنە دا ڕایگەیاند: «ئێوە بۆ خۆتان ئیش بکەن و چاوەڕێی ئەوە مەکەن کە کەسێکی دیکە لە جیاتی ئێوە ڕا دەربڕێ»

 

پاش ناوزەد بوونی چەن کەس لە مامۆستایان، ئامانجی ھەڵبژاردنەکە بەم شێوەی خوارەوە بوو:  

1. مامۆستا ئه‌بووبه‌کر محەمەدکەریمی 58 دەنگ

2.مامۆستا سه‌ید مسته‌فا مەحموودیان 57 دەنگ 

3.مامۆستا محەمەد سوباتی 51 دەنگ

4. مامۆستا محەمەد موھاجیری 45 دەنگ 

5. مامۆستا ڕەحیم حەفیدی 43 دەنگ

6. مامۆستا سه‌عید ئەشکەوتی 31 دەنگ

7. مامۆستا شه‌فیع بورھانی 27 ده‌نگ

8. مامۆستا محەمەد ئه‌مین عەبدوڵڵاپوور 24 ده‌نگ

9. مامۆستا واحید ڕەحمەتوڵڵا 24 دەنگ

10. مامۆستا عەلی ڕه‌ببانی 22 دەنگ

11. مامۆستا ڕەحمان حاجی زادە 13 دەنگ

لەو 11 کەسە، 7 کەس ئەسڵی و بەردەوام ئەندامی لێژنەکە دەبن (2 کەس دانراو و 5کەسیش لە ھەڵبژێردراوان) و 2 کەسیش ئەندامی جێگرن. 

جێگای ئاماژەیە کە مامۆستا عەزیز تەئیید و مامۆستا قادر سۆھرابی وەک ئەندامی دانراوو، لە نێو 7ی کەسی ئەسڵیدا ئەندامن.

ده‌نگێ نه‌دراوه