ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو

ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن لە پلە و پایەی زانستی دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ، ڕاڤەکاری قورئان و خاوەنی تەفسیری نوور، ڕۆژی شەممە 21ی ڕەشەمەی ڕابردوو، لە مزگەوتی «کوی دانش»ی شاری مەھاباد بەڕێوە چوو. 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب، لەم ڕێوڕەسمەدا، دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ، له‌ ووته‌یه‌کی‌دا ئاماژەی بە کاتی خوێندنی خۆی لە زانکۆ کرد و وتی: «ساڵی 1341ی ھەتاوی چوومە زانکۆ و پاشان وەک مامۆستایێکی قوتابخانە دامەزرام».

لە درێژەی باسەکەیدا، بە خوێندنەوەی شێعرێکی کوردی «کوردێکی موسوڵمانم، سەربازێکی قورئانم، بۆ به‌رزی په‌یامی خوا، خەڵاته‌ ماڵ و گیانم» لە ھەموو عاشقان و شەیدایانی قورئان داوای کرد کە بۆ فێربوونی و فێرکردنی پەیامی ئاسمانی، لە ھیچ کۆشش و تێکۆشانێ درێخی نەکەن. پاشان وەک داواکارییەک بە ئامادەبوانی وت: «دەبێ ھۆشیاری خۆمان بین، نەوەکوو بەوەی ھەمانە له‌ خۆ بایی نەبین... وەرن با وا بژین کە خۆشترین ساتەکانی ژینمان، ئەو ساتە بێت کە بەرەو پەروەردگار ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ و ئەم جیھانە فانییە، بەجێ دێڵین».  

دکتۆر شەھباز موحسنی مامۆستا زانکۆ ئازادی ئیسلامی شاری مەھاباد و یەکێ لە ھاوکارانی مامۆستا خوڕڕەم دڵ، لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: «مامۆستا، پێویستی بە پێناسەکردن نییە، عەجەم گوتەنی (مادح خورشید مداح خود است): ھەرکەس تاریفی خۆر بکا، تاریفی خۆی دەکا». 

دكتۆر موحسینی، ئاماژەی بە توانایی تێکەڵ بە زانایی مامۆستا خوڕەمدڵ کرد و وتی: «مامۆستا وێنەیەکی ڕاستەقینەی ئەم شێعرە فارسییە کە دەڵێ: «توانا بود ھر کە دانا بود – ز دانش دل پیر برنا بود». بەڕاستی مامۆستا گەنجە و پڕ لە توانایی».

ئەم مامۆستای زانکۆ ئاماژەی بە قسەیەکی حوجەتولئیسلام «محمدعلی کوشا»دا کە لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە مامۆستا خوڕڕەم دڵ کە 20ی گەڵاڕێزانی ئەمساڵ لە سنەدا بەڕێوە چوو، کرد کە وتبووی: تەفسیری نووری دکتور خوڕڕەم دڵم لەگەڵ 186 تەفسیر و وەرگێڕاوی ھەنووکەی قورئاندا بەراورد کرد. وەرگێڕاوەکەی دکتۆر خوڕڕەم دڵ لە ھەموویان باشتر و ڕەوانتر بوو. ئەم کتێبە کە بە شێوازی تەفسیری نووسراوە، لە قوتابخانەی زۆربەی زانایانی ناوچەکە و ئێرانیش دا ھەیە».

مامۆستا سەعید ئەشکەوتی، پێشنوێژی مزگەوتی حاجی ئەحمەد لەشکەری مەھاباد، وێڕای گێڕانەوەی چەن بیرەوەریەک لە دکتۆر، ئاماژەی دا کاتناسی و بایەخدان بە کاتی دکتۆر، تەوازوع، ھەوڵوتێکۆشانی زۆر و پێشبڕکێ ئیمانی لە نوێژ و باقی دیکەی عیبادەتەکان دا.

مامۆستا عەبدوڵڵا ڕەشی موقەددەم، پێش نوێژی مزگەوتی حەزرەتی «ابراھیم خلیل الله‌» و بەرپرسی کۆڕەکە وتی: «کەسایەتی جەنابی دکتۆرخوڕڕەم دڵ زیاتر لە شارێ و ناوچەیێکە و دەبێ ددانی پێدا بنێین کە بەھۆی تێکۆشانێکی کەم وێنە، بوونەتە کەسایەتیێکی ناودار بۆ وڵاتەکەمان». 

ئەم ڕێوڕەسمە دوای نوێژی عەسری ڕۆژی شەممە، بە خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لە لایەن محەمەد ئەرجمەندی، بەرپرسی کانوونی فەرھەنگی و ھونەری شاری مەھاباد و بە پێشکەشکاریی ئەمیر حسەین زادە و خوێندنەوەی چەن شێعری مامۆستا شەفیع شافێعی پێش نوێژی گوندی «کۆستە کەرێزە»ی مەھاباد بەڕێوە چوو.

حوجەتولئیسلام ئەبازەربەیگی، بەرپرسی کانوونی فەرھەنگی و ھونەری مزگەوتەکانی ئازەربایجانی خۆرئاوا، ڕێزنامەیەکی پێشکەشی دکتۆر مستەفا خوڕڕەم دڵ کرد.

دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم دڵ، قورئانی پیرۆزی بە سێ زمانی فارسی (تەفسیری نوور)، عەرەبی (المقتطف) و کوردی (شنەی ڕەحمەت) ڕاڤە کردووە. ھەر وەھا تەفسیری «فی ظلال القرآن» سەید قوتب، کتێبی (الله‌) نووسراوەی سەعید حەووا، «المفصل في أحكام المرأة» عەبدولکەریم زەیدان و .... کردوەتە فارسی. ھەروەھا چەند کتێبێکی دیکەی وەک «گنجینە صرف و نحو»، «دستور زبان كردي و فارسي» و .... نووسيوه.

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پلەوپایەی زانستیی دکتۆر مسته‌فا خوڕڕەم‌دڵ لە مه‌ھاباد بەڕێوه‌ چوو
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕەمەزان دەرفەتێک بۆ گۆڕانکاری! بانگه‌واز، رمضان (1400/01/25)
خودا، ڕازیبوونە رمضان، هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/01/25)
ڕەمەزانی هەرکەسێک هێندەی ڕوانینیەتی رمضان، هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/01/23)
شنه‌بای ڕه‌مه‌زان رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1400/01/23)
بەرنامەڕیژی بۆ ڕەمەزان رمضان، ڕه‌مه‌زان (1400/01/22)