حەمەی مەلاکەریم، کۆچی دوایی کرد

حەمەی مەلاکەریم، کۆچی دوایی کرد

محەممەدی کوڕی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، نووسەر، توێژەر و وەرگێڕی کورد، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ڕەشەمە، کۆچی دوایی کرد.

محەممەدی کوڕی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ساڵی 1931ی زایینی لە گوندی «بیارە» سەر بە ھەورامان چاوی بە دونیا ھەڵێناوە. خوێندنی لای باوکی دەست پێکردووە و ئیجازەی مەلایەتی لەلای باوکی وەرگرتوە. پاشان ڕووکردوەتە چالاکی کۆمەڵایەتی و سەردەستی گۆڤارێکی مانگانە بووە بە ناوی «دەنگی فەقێ».

مامۆستا محەمەدی مەلاکەریم، شارەزای زمانی کوردی، ھەورامی، عەرەبی و فارسی بوو. ھاوشان لەگەڵ مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس، ڕاڤە و لێکۆڵینەوەی دیوانی شێعری ھەندێ لە شاعیرانی ناوداری کورد، وەک: مەولەوی، مەحوی و نالی ... کردووە.

پاش 86 ساڵ تەمەن و خزمەتکردنێکی کەم وێنە بە زمانی و ئەدەبی کوردی، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

 

بڕیارە تەرمەکەی لە گۆرخانەی شاری سلێمانی، واتە «گردی سەیوان» و لە تەنیشت قەبری مامۆستا «گۆران» ئەسپەردەی خاک بکرێ.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)