شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی سوننەی کوردستان، سەردانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت کرد

شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی سوننەی کوردستان، سەردانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت کرد

شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی ئەھلی سوننەتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 16ی ڕەشەمە لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ ئەمینداری گشتی جەماعەت و چەن کەس لە ئەندامانی ئه‌و بنکەیە دیدار و گفتوگۆیان کرد.

لەم دیدارەدا، عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لە ئامادەبوونی میوانان، ئاماژەی به‌ ھەندێک لە چالاکییەکانی جەماعەت، وەک سازکردن و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوت و خوێندنگاگه‌لی ئایینی  لە شوێنانی جیاوازی وڵات، بە تایبەت تەرخانکردنی شوێنانێک لە تاران بۆ بەڕێوەبردنی دروشمە ئایینیەکانی ئەھلی سوننەت، ئاماژەی کرد.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی کە زۆربەی لایەن و ڕێکخراوە ئیسلامییەکان لە چوارچێوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی، بە شێوه‌یەک خەریکی خزمەت کردن بە کۆمەڵگان و لە گەشە و نەشەکردنی کۆمەڵگادا ڕۆڵیان ھەیە.
ئەندامی شۆڕای ناوەندی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان، لە بەشێک لە قسەکانیدا جەختی کردە سەر مافی ھاووڵاتی و قەبووڵکردنی لایەنی بەرانبەر (دگرپذيرى) و ئاماژەی بەوەش کرد کە جیاوازی بیر و بۆچوونی نێوان گرووپ و ده‌ستەگەلی ئیسلامیی، نابێ بەستێنێک بۆ لێکدابڕان و لێکپچڕان بێت. بەڵکوو جێگای خۆیەتی بە کەڵک وەرگرتن لە خۆڕاگری، لێکگەیشتن و سینە فراوانی، ئەم جیاوازییانە وه‌ر بگرین و کەلێنەکانیش بە ھۆی خۆشەویستی و برایەتییەوە، پڕ بکەینەوە. ھەروەھا لە بەر شەبەنگی پێوەندیگرتن، پێکەوەبوون و پێکەوەژیان، خزمەتکردن بە کۆمەڵگا، چەن قات که‌ین تا تووشی ئەو ھەڵە نەبین کە دەستەیەک لە یەھوودی و مەسیحییەکان پێوەی گرفتار بوون و قورئانی پیرۆزیش دەربارەیان دەفەرموێ:

 «وَ قالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصاري‏ عَلي‏ شَيْ‏ءٍ وَ قالَتِ النَّصاري‏ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلي‏ شَيْ‏ءٍ وَ هُمْ يَتْلُونَ الْکِتابَ کَذلِکَ قالَ الَّذينَ لا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ فَاللَّهُ يَحْکُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيامَةِ فيما کانُوا فيهِ يَخْتَلِفُونَ / بقره ١١٣»
ناوبراو له درێژەی قسەکانیدا وتی: «ئێمە لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، پێمان وایە کە دەبێ بنەما و ئوسولی خۆمان بپارێزین و لەم بوارەشدا، ھەمووکات تێکۆشاوین کە بایەخێکی زۆر و جیددی بە ئەخلاق، پەروەردەی ئایینی و تێگەیشتنی دروست لە ئایین بدەین تا لە ئەنجامدا بتوانین ئەو مەعریفەیە بکەینە ڕەوش».
لە سەرەتای ئەم چاوپێکەوتنەدا، کاک حەسەن ئەمینی، بەرپرسی قوتابخانەی زانستی ئایینی «ئیمام بوخاری» سنە، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی لەوەی کە لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئامادە بووە، پێناسەیێکی کورتی لە «مجمع فقھی» کرد و لەسەر ئەوە جەختی کرد کە ئەم مەجمەعە، پێوەندیی بە ھیچ گرووپ و حێزب و ڕێکخراوەیێکی تایبەتەوە نییە و ئێمە لە ھەموو زانایانی ناوچەی خۆرئاوا داوامان کردووە کە بەشداری ئەم مەجمەعە بکەن.
ھەروەھا وتی: دەزانین کە ھیچ ده‌ستە و کۆڕێک بێ‌عەیب و بێ‌گرفت نییە، بۆیە بۆ لابردنی ئەم عەیب و گرفتانەی یەکدی دەبێ تێکۆشین و بەرەنگاری لە مافی یەکدی کەین و بایەخ بە برایەتی و ھاودڵی یەکتر بدەین.
له کۆتاییش دا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی ئێمە لەم مەجمەعەدا، دۆزینەوەی وڵامێکی باش بۆ ڕووداوە نوێکانە. لەم چاوپێکەوتنە، چەن کەس لە ئەندامانی شۆڕای ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحیش بەشداریان کرد.

شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی سوننەی کوردستان، سەردانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت کرد
شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی سوننەی کوردستان، سەردانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت کرد
شۆڕای «مجمع فقھی» دەستەیەک لە زانایانی سوننەی کوردستان، سەردانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت کرد

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)