ئیبراھیم نادری

ئیبراھیم نادری

ئيبراھیم نادری کوڕی میرزا ئیبڕاهیم خان نادری کوڕی فەیزوڵڵا نادری له دايكبووی 1911ی زایینی و ساڵی 1956 لە سووریا شەھید کراوه‌.

 

خوێندنی لە کرماشان، بەغدا و ئوروپا تەواو کرد. ئەندامی مافناسانی زانکۆی فەڕانسە بوو و دوای گەڕانەوەی لە فەڕانسە ماوەیەک دەرسی "مێژوو"ی لە زانکۆی ئەفسەری تاران دەگوتەوە، نادری بێجگە لە زمانەکانی عەڕەبی، فەڕانسەوی، ئینگلیسی و فارسی، زاڵ بە سەر تێکڕای زاراوەکانی کوردی بوو.

 

ئیبڕاهیم نادری دۆستی نزیکی کەسانی وەکوو مامۆستا سەید تاهیری هاشمی، یەدوڵڵاخانی ڕزایی، ناسرخانی ئازادپوور لە سنە بوو و وێڕای ئەوان لە بڵاوکراوەکانی وەکوو گەلاوێژ، نیشتمان و کوردستان هاوکاری دەکرد.

 

ئیبڕاهیم نادری لە گەڵ ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بانگهێشتی مەهاباد کرا و بە پلەی سەرهەنگی، سەرۆکایەتیی ئیدارەی فەرهەنگی مەهابادی گرتە ئەستۆ.

 

 

دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان بە ماوەی دووساڵ دەستبەسەر و دوای ئازادبوونی رۆیشتە سووریا و لەو وڵاتە وەکوو ڕاوێژکاری کاتی سەرۆک کۆمار و دواتر بە پلەی بەرزی ئەفسەری چووە ناو هێزی ئاسمانی و لەو هێزەدا بە پلەی سەرلەشکری گەیشت تا لە ئاکامدا لە ساڵی ۱۹٥٦ بە تاوانی هاوکاری و هاوفیکری کوردانی ڕێفۆرمخوازی سووریا وەکوو (ئەنوەر دڵسۆز، عوبەیدوڵڵا ئەییوبیان، سدیق ئەنجیری، مەحموود مەحدود، عیززەت عەبدولعەزیز، میرحاج و ساڵح ئیقلیدس)  و حەول بۆ ئەنجامدانی کودتا بە دژی دەوڵەت، لە لایان مەئموورانی نهێنیی سووریا بە دەستێوەردان لە فڕۆکەی تایبەتی خۆی کە دەبێتە هۆی کەوتنەخوارەوە و لە ئاکامدا شەهیدبوونیی، دڵی پڕ لە هیوا و نیشتمان پەروەرییەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان دەکەوێت.