حوکمی دورخستنەوەی مامۆستا ڕەزا، بەخشرا

حوکمی دورخستنەوەی مامۆستا ڕەزا، بەخشرا

مامۆستا عەبدولعەزیز عەبدی (مامۆستا ڕەزا)، پاش بەخشینی حوکمی دوو ساڵ دورخستنەوە لە شاری ورمێ لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان، ڕۆژی 8ی بەفرانبار  بۆ زێدەکەی خۆی ده‌گەڕێتەوە. 

 

بە پێی ھەواڵی ئیسلاح وێب، مامۆستا ڕەزا عەبدی یەکێکە لە مامۆستایانی پایەبەرزی سوننە لە ئازەربایجانی خۆرئاوا و مامۆستای وانە ئایینییەکانی قوتابخانەی زانستی ئایینی سەلاحەددین ئەیووبی شاری ورمێیە کە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە شاری تەورێز، سزای شەش مانگ زیندان و دوو ساڵ دورخستنەوە لە ورمێی بەسەردا سەپا. 

جێگای ئاماژەیە کە مامۆستا ڕەزا، رۆژی 28ی گەلاوێژی ئەمساڵ، حوکمی دوورخستنەوەکەی بەڕێوە چوو کە بەم ھۆکاره‌وه‌ مامۆستا بەتۆپزی نیشتەجێی شاری شنۆ بوو.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1397/03/26)
لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا رمضان، ڕه‌مه‌زان (1397/03/24)
سه‌بر هه‌وێنی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/03/16)