ئەمینداری گشتی جەماعەت: بانگخوازەکان، دەبێ ئەدەبیاتێکی ڕەسا، پڕپیت و فاخیریان ببێ

ئەمینداری گشتی جەماعەت: بانگخوازەکان، دەبێ ئەدەبیاتێکی ڕەسا، پڕپیت و فاخیریان ببێ

مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی، ئەمێنداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی ھەینی، 1ی بەفرانباری ئەمساڵ، وێڕای دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەت لە شاری دیواندەرە، جەختی کردە سەر گرنگی پێگەی بنەماڵە لە جەماعەتدا و داوای لە ئەندامانی بنەماڵە کرد کە مافی یەکتر بپارێزن. 

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەمینداری گشتی لە درێژەی سەفەری بۆ کوردستان، چووە شاری دیواندەرە و لە کۆڕی ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتدا، باسی لەو خەسارانە کرد کە تووشی بنەماڵە دێ و ڕایگەیاند: «ئه‌ساسی ھەر بنەماڵه‌یەک گرێدراوە بە شێوازی ھەڵسوکەوتیان پێکەوە و سەرکەوتنی ئێوە بەستراوە بە خۆشی و گەرم و گوڕبوونمان پێکەوە. دەبێ لە ھەموو بنەماڵەیەکدا، ژن یا پیاو، ھەست بەوە بکا کە ھاوسەرەکەی خۆشی دەوێ و ئازیزترین کەسە لەلای. ھاوسەرەکان دەبێ بەو ئاکامە بگەن کە بۆ ھاوسەرەکانیان باشترین کەسن و خەیانەت بە یەک ناکەن. لە وه‌ھا بنەماڵەیەکدا ئارامش حاکم دەبێت. پەیامی سەرەکی جەماعەت بۆ بنەماڵەکان، ڕاگرتن و پاراستنی ڕۆڵی ھەموو ئەندامانە، چ لە بنەماڵەدا و چ لە کۆمەڵگادا، ئەگەر بەم جۆرەش نەبێ، بە دووی ئارامشدا لە دەرەوەی بنەماڵەدا دەگەڕێن. 

مامۆستا پیرانی بە گرینگی «ئەدەبیاتی بانگخوازان» کرد و ڕایگەیاند: «ئەمڕۆکە، ھێزی دەربڕین، ئامێرێکی بەھێزە بۆ بانگخوازی، ڕامیاری، ئابووری و تەجارەت و ئیش و کاری فەرھەنگی، و بەکارھێنانی ئەدەبیاتێکی لەسەرخۆ و پڕپیت، دەتوانێ کاریگەری زۆری ھه‌بێ». 

دکتۆر پیرانی جەختی کردە سەر ئەوه‌ی کە : «دەبێ بانگخوازەکان تێکۆشن ئەدەبیات و شێوەی ئاخافتنیان لەگەڵ خەڵکیدا بەھێز و پڕپیت بێ. ئەدەبیاتیان ھاوڕێ لەگەڵ خۆشەویستیدا بێت و لە ھەر قسەیەک کە سووکایەتی بەدواوه‌ بێت، خۆیان بپارێزن»

ئەمینداری گشتی جەماعەت: بانگخوازەکان، دەبێ ئەدەبیاتێکی ڕەسا، پڕپیت و فاخیریان ببێ

.:: نوێ‌ترین ::.

شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1397/03/26)
لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا رمضان، ڕه‌مه‌زان (1397/03/24)
سه‌بر هه‌وێنی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/03/16)