کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە لە تاران بەڕێوە چوو

کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە لە تاران بەڕێوە چوو

کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە، 4ی سەرماوەز لە ناوەندی بەڕێوەبردنی کۆڕەکانی بورجی میلادی تاران بەڕێوە چوو.

 

لەم کۆڕەدا کە بە یارمەتی «دار القرآن مصطفي» بەڕێوە چوو، دکتۆرە مەعسوومە ئیبتکار جێگری سەرۆککۆماری ئێران لە کاروباری ژنان، وەلیوڵڵا شوجاع پوور، ئەندامی پێشووی شۆڕای شاری تاران، دکتۆر مەحموود وەیسی، مامۆستای زانکۆ و جەلیل بەھرامی نیا، نووسەر، وەرگێڕ و چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری ڕوانسەر، پاش ئاماژە بە سەختی لێقەوماوانی بومەلەرزە و ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی پڕشکۆی شارۆمەندانی تارانی، سەبارەت بە گەورەیی و پلەو پایەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) وتاریان پێشکەش کرد.

گرووپی مۆسیقای «نەوای عارفانە» لە تاران، «نەدای جام» لە توربەتی جام، شارام مەنسووری و مێھران خالیدی لە سنە و فەرھاد قائیدی لە شاری «خونج»ەوە بەرھەمەکانی خۆیان پێشکەش کرد.

لە پەراوێزی ئەم کۆڕەدا، ھەندێ یارمەتی بۆ خەسارلێکەوتوانی بومەلەرزەی کرماشان کۆکرایەوە.


دەقی پەیامی جەمال ئیسماعیلی، دەبیری دووەم کۆڕی «باڵوێزی ئاشتی»

بسم اللە الرحمن الرحیم

وێڕای سڵاو و خێرھاتنی ئێوەی بەڕێز، ئامادەبووانی خۆشەویست، ڕێز و حورمەت بۆ ئێوە که‌ ئامادەبوونتان، گەرمیبەخشی کۆڕەکەمانە. بەخێربێن کەوا بە ھاتنتان کۆڕەکەمانتان ڕازاندەوە.

بومەلەرزەی ئەم دواییانە، بووە ھۆی لە دەسدانی گیانی زۆرێ لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان و خەم و پەژارەی پێک ھێنا.

خەسارگەلێکی گیانی و ماڵیی گەوره‌ لە ئاستێکی زۆر و بەربڵاو دا ڕووی دا، کە جێی پەژارە و خەمبارییە بەڵام ئەو وێنانەی کە ھاووڵاتییان بەھۆی دەربڕینی ھاوخەمی و ھاودەردییەوە بڵاویان کردەوە، سوکنایی بەخشی ئەمڕۆ و

مزگێنیدەری داھاتوویێکی گەشتره‌. ھاوڕێ لەگەڵ ئەم ڕووداوە کە  ھەموو دڵێک خەمبار دەکا، شکۆی یەکیەتیی نەتەوەییش دەبێ لەبەرچاو بکرێ و ڕێزی بۆ دابنرێ. ئەوەی ڕووی دا، قوڵایی یەکگرتوویی و پێکەوەبوونی ھەموو نەتەوە و چینەکانی کۆمەڵگای ئێرانی بوو کە ھیچ جیاوازییەکی زمانی و ئایینیان لەبەرچاو نەگرتبوو. ئەمە سامانێکی کۆمەڵایەتییە کە جێگای ڕێزە.

دووھەم کۆڕی «محەمەد (د.خ) باڵوێزی ئاشتی» ھەنگاوێکی بچووکە بۆ شوکرانە بژێری ئەم نیعمەتە گەورەیە، شوکرانەبژێری ئەو پێغەمبەرەی کە ھەموو مرۆڤەکانی وەک گەوھەر و ئەندامیی یک لەش پێناسە کرد و ھەمووی خەڵکی بەرەو لای پشتگیری و دەستگیری یەکتربانگ کرد. بۆ دەربڕینی ئەم شوکرانەیە و ڕێزگرتن لە پەیامی محەممەدی، کە منەتێکی یەکجار گەورەیە لە لایەن خوداوە: «لَقَد مَنَّ اللَّهُ عَلَى المُؤمِنينَ إِذ بَعَثَ فيهِم رَسولًا مِن أَنفُسِهِم». پەیامێکی پڕپیت و بەرەکەتە کە ھەوێنەکەی مێھرەبانی و شەفەقەتە: «وَما اَرْسَلْناكَ اِلّا رَحْمَةً لِلعالَمينَ»

ھەموومان دەزانین کە چ ھەوڵ و تێکۆشانێکی بەربڵاو بۆ ناشرینکردن و شەڕەنگێزنیشاندانی ئیسلام و پێغەمبەری ئازیز بەڕێوە دەچێت و بە بەھێزکردن و پەڕچەککردنی توندڕەو و تەکفیرییەکان، پەرە بە تۆقاندنی خەڵک لە ئیسلام بدەن. ھەموومان دەزانین کە جیھانی ئیسلام، لەم بەشە لە مێژوو چەنێک نیازی بە یەکگرتووی و پێکەوەبوونێکە کە لەسەر ئاستی ڕێزگرتن لە جیاوازیی و ئاشتی پێک ھاتبێت و پەرەسەندی نەتەوەیی و گەشەی وڵاتی ئازیزیشمان لە پێناو بە بەھێزکردن و پەرەپێدانی کلتووری لێبوردەیی و ئاشتی و قەبووڵکردنی یەکتر بەدی دێت.

ھەموومان ھاووڵاتی ئەم نیشتمانە ئازیزەین. «ئێران» بەشێکە لە شوناسی ئێمە کە لێمان جیا نابێتەوە و شیعە و سوننە، جیا لە ھەموو جیاوازیێکی مەزھەبی، دەست لە ناو دەستی یەکتر بۆ گەشەکردن و بەھێزبوونی ئەم نیشتمانە و پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی، تێده‌کۆشین.

ئەو شتەی کە دەتوانێ خاڵی ھاوبەش و شوێنی گرێدانی زۆربەیی ئێمە ئێرانییەکان پێکەوە بێت، جێگە و پێگەی ناوەندی و گرینگی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ) کە ھاوبەشە لە نێوان ھەموو مەزھەبەکاندا.

ساڵی ڕابردوو یەکەم کۆڕی «محەمەد باڵوێزی ئاشتی» بە پشتیوانی خودا و پشتگیری ئێوەی بەڕێز، بەڕێوە چوو. ئەمساڵیش بە یارمەتی خودا، دووپاتمان کردەوە. پەیامی ڕوون و ئاشکرای کۆڕی «محەمەد باڵوێزی ئاشتی» پەرە پێدانی کلتووری ئاشتی و سوڵحە. ئەویش بە جەخت کردن لەسەر ئامۆژە پڕپیتەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و بانگھێشتکردنی ھەموومان بۆ خوێندنەوەیەکی سەر لە نوێی ئەم ئامۆژانەیە. ڕووکردنە لە سەرەکیی‌ترین خاڵی فێرکاریی کۆمەڵایەتی پێغەمبەر کە «ئیسلاحی نێوان خەڵک» و ڕێکخستنی دڵەکانە. راستییەکی گەشاوە کە لە دروشمی ئێمەی موسوڵماندا پڕشنگی ھەیە. ئەویش وشەی «سڵام»ە. سڵاوێک کە زوزوو بە یەکتری دەڵێین و شتێک بێجگە لە سوڵح و پێک گەیاندنی ئاشتی و مێھرەبانی نییە. ئەم کۆڕە، زیاتر لە ھەموو شتێک، ھەمووان بەرەو لای ھاودڵی و قەبووڵکردنی یەکتر لە سەر ئاستی ڕێزگرتن لە جیاوازییە نەتەوەیی و مەزھەبییەکان بانگھێشت دەکات.

له کۆتاییدا، لە قوڵایی دڵمەوە ڕێز و دەسخۆشی خۆم ئاراستەی ھەموو ئەو ئازیزانە دەکەم کە لە بە ڕێوەبردنی ئەم کۆڕە پڕخێرە، یاریدەری ئێمە بوون. ھەروەھا دەسخۆشی لە ھەموو میوانە بەڕێزەکان بە تایبەت نوێنەرانی پەڕڵەمان، ئەندامانی شۆڕای شاری تاران و کەسایەتییە بەناوبانگەکان دەکەم کە بە ئامادەبوونیان، واتایێکی دیکەیان بەم کۆڕە گەورەیە بەخشی.

والسلام علیکم و رحمة الله و برکاتە

 

جێگای ئاماژەیە کە یەکەم کۆڕی «محەمەد باڵوێزی ئاشتی» 26ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە تالاری «ایوان شمس» سەر بە شارەوانی تاران بەڕێوە چوو.

کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە لە تاران بەڕێوە چوو
کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە لە تاران بەڕێوە چوو
کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە لە تاران بەڕێوە چوو
کۆڕی «محەمەد، باڵوێزی ئاشتی2» بە ئامادەبوونی ھاووڵاتییانی سوننە و شیعە لە تاران بەڕێوە چوو
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1397/03/26)
لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا رمضان، ڕه‌مه‌زان (1397/03/24)
سه‌بر هه‌وێنی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/03/16)