ھەندێ خاڵ لەسەر یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغەمبەر (د.خ)

ھەندێ خاڵ لەسەر یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولوودی پێغەمبەر (د.خ)

له‌ڕاونگه‌و دید وبۆچوونی زانایاندا خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی تایبه‌تی بۆ یادی له‌دایکبوونی سه‌روه‌رمان موحه‌ممه‌د (د.خ)  به‌یان ده‌کرێ ،هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ساڵوه‌گه‌ری له‌دایکبوونی سه‌روه‌رمان کێشه‌ێک زیندوو ده‌کرێته‌وه ‌که‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌کی له‌نێوان موسوڵماناندا.

ده‌سته‌ێکیان زۆر توند ده‌ڕوانه‌ مه‌سه‌له‌که‌و ده‌ڵێن به‌هه‌موو شێوه‌ێک دروسته‌و ئه‌وانه‌ی که‌ نایکه‌ن تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌ده‌نه‌پاڵ که‌خۆشه‌ویستی پێغمبه‌ریان له‌ دڵدا نیيهگروپه‌که‌ی تریش به‌هیچ شێوه‌ێک پێیان دروست نیه‌و به ‌بیدعه‌ دایده‌نێن و ئه‌وانه‌ی که‌هه‌ڵده‌ستن به‌یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده، به‌داخه‌وه‌و مه‌خابن به‌ گومڕا و موبته‌دیع و سه‌رلێشێواو ده‌زانن ،به‌ڵام من پێموایه‌ده‌بێ هه‌ردولا ڕێز له‌بیر وبۆچوونی یه‌کتر بگرین، نه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ نایکه‌ن خوانه‌خواسته ‌تۆمه‌تی خۆشنه‌ویستنی پێغمبه‌ریان بده‌ینه‌ پاڵ و ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ڕه‌وا ودروستی ده‌زانن حوکمی موبته‌دیع و گومڕا وده‌رچوون له‌دینیان نه‌ده‌ینه‌پاڵ !

 

من لێره‌دا به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ند ده‌قێک و وته‌ی چه‌ند زاناێک چه‌ند خاڵێک باس ده‌که‌م له‌سه‌ر ڕه‌وابوون ودروست بونی ئه‌و یاده ‌پیرۆزه :

۱- سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانین مه‌به‌ست له‌ یادکردنه‌وه‌ی یادی له ‌دایکبونی پێغەمبه‌ر (د.خ) یادبودێکه ‌که ‌ئه‌و مرۆڤه ‌مه‌زنه ‌بو ڕوناکیی ژیانی مرۆڤایه‌تی نێردراوه‌که ‌به‌هاتنی، خه‌ڵکی له ‌تاریکیه‌کانی جه‌هل ونه‌فامی بۆهیدایه‌ت و ئازادی وسه‌ربه‌ستی قۆسته‌وه‌ و پێویستیشه‌ ڕێز له‌ڕوداوه‌گرینه‌کانی مێژوو بگرین که‌ حادیسه‌و ڕوداوی گرینگی تێدا ڕووی داوه‌هه‌ر وه‌کو خوای گه‌وره‌له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ (وذکرهم بایام الله) مه‌به‌ست له «‌ایام الله»‌ش ،ئه‌و ڕۆژانه‌ن که‌ڕووداو و وه‌قایعی موهیمی مێژوو تێیاندا ڕوی داوه، دیاره‌له‌دایکبونی پیغمبه‌ریش (د.خ)  یه‌کێک له‌ڕوداوه ‌گرینگه‌کانی مێژوویه‌، واباشه‌ موسوڵمانان ئه‌و یاده ‌مه‌زنه‌ گه‌وره‌ ڕابگرن و به‌رز بینڕخێنن.

 

۲- یادکردنه‌وه‌ی ئه‌ویاده‌ده‌که‌وێته‌بازنه‌ی هه‌ڵس وکه‌وت و عادات وموعامه‌لاته‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ له‌ ئه‌سڵدا ڕه‌وا وڕێگه‌ پێدراون و ناکه‌وێته‌وه‌ بازنه‌ی بیدعه‌وه‌ چونکه‌ بیدعه‌له‌عیباده‌ت ودین دایه‌به‌ڵام  ئیمه‌وه‌کوو یادبودێک ئه‌ویاده‌به‌رز ڕاده‌گرین نه‌ک وه‌کوو عیباده‌ت ودین و جه‌ژن چونکه‌ئێمه‌له‌ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا به‌س دو جه‌ژنه‌مان هه‌ن که‌ئه‌وانیش بریتین له‌جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان وقوربان  به‌ڵکوو  وه‌ک  سوننه‌تێکی حه‌سه‌نه‌وباش ده‌یکه‌ین و پێغمبه‌ریش (د.خ)  ده‌فه‌رموێ هه‌رکه‌س سوننه‌ت وئاکار وڕه‌وشتێکی باش دابنێ ئه‌وه‌پاداشتی بۆهه‌یه.

 

۳- مه‌به‌ست له‌یادکردنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغمبه‌ر (د.خ)  ده‌ربڕینی خۆشی وشادییه، دیاره‌به‌هۆی ده‌ربڕینی خۆشی وشادی له‌م ڕۆژه ‌پیرۆزه‌دا که‌سێکی بێ‌باوه‌ڕی وه‌کو ئه‌بوله‌هه‌ب که‌سه‌رسه‌خترین دوژمنی رسول الله‌بوو، سزای له‌سه‌رسووک ده‌بێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌له‌ڕۆژی له ‌دایکبونی پێغمبه‌ری ئه‌زیزمان که‌نزیه‌ێکی (جاریه)  خزمه‌تکاری هه‌بووه‌ئازادی کردوه‌هه‌روه‌ک له‌فه‌رموده‌ی سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه‌ «انه‌ یخفّف عن ابی لهب کل یوم الاثنین بسبب عتقه ‌جاریته‌ لما بشرته‌ بولادة ‌المصطفی)  هه‌موو ڕۆژێکی دوشه‌ممه ‌سزا له‌سه‌ر ئەبولەھەبسووک ده‌بێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی له‌ دایکبوونی پێغمبه‌ر(د.خ)  که‌نیزه‌که‌ی خۆی ئازاد کردوه‌ کاتێک مزگێنی له‌دایکبونی پێغمبه‌ری داوه‌تێ.

 

۴- پێغمبه‌ر (د.خ) ڕۆژی له‌ دایکبونی خۆی به ‌گه‌وره ‌داناوه‌ و به‌گه‌وره‌ ڕایگرتوه‌و سوپاسی خوای گه‌وره‌ی کردوه‌ له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌کانی خوای په‌روه‌ردگار که ‌ئه‌وی هێناوه‌ته‌بوون وه‌ک په‌یامهێنه‌رێک بۆ مرۆڤه‌کان له‌ئاسمانی مه‌له‌کوت، یه‌کێک له‌و شێوازانه‌ی که‌سه‌روه‌رمان وه‌ک سوپاسگوزاریێک بۆ خوای په‌روه‌ردگار له‌و ڕۆژه‌ پیرۆزه‌دا ده‌ریبڕیوه ‌بریتییه‌ له‌ به‌ڕۆژووبونی له‌ وڕۆژه‌دا، هه‌روه‌ک له ‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی موسلیم دا هاتووه‌که ‌ئه‌بووقوتاده‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ وه‌ک ده‌ڵێت (ان رسول الله‌ سئل عن صیام یوم الاثنین؟ فقال فیه‌ وُلدتُ وفیه‌ انزل علیَّ القرآن) له‌م فه‌رموده‌دا بۆمان ئاشکرا ده‌بێت به‌بێ گومان که‌ رسول الله ‌ڕۆژی له ‌دایکبوونی خۆی به، به‌ڕۆژووبون به‌رز ڕاگرتووه‌ و کاتێک ده‌رکه‌وت که ‌پێغمبه‌ر (د.خ)  به‌ڕۆژووبون ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌رز ڕاگرتووه ‌که ‌ڕۆژوو جه‌وهه‌ری عیباده‌ته ‌ئیتر ده‌ربڕینی خۆشی به‌سڵاوات و زیکر وقوڕئانخوێندن و گێڕانه‌وه‌ی سیره‌و ژیانی پڕ له‌ مێهره‌بانی و سۆز و ڕه‌حمه‌ت وموباره‌کیان گشتی ده‌که‌وێته‌ژێر ناوی به‌رزڕاگرتنی ئه‌و ڕۆژه‌وسوپاسکردنی خوای گه‌وره‌.

 

۵- سه‌روه‌رمان بۆخۆی یادی پێغمبه‌رانی(علیهم الصلاة و السلام)  کردۆته‌وه‌وه‌کوو به‌ڕۆژووبونی ڕۆژی عاشوڕا که‌ حه‌زره‌تی موسی (د.خ) له‌م ڕۆژه‌دا ڕزگاری بووه‌ و فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی نقوم بوون.

 

 ۶- ئیمام ئه‌بووحه‌نیفه‌وهه‌ندێک له ‌زانایانکه‌هی کوفه‌ن ده‌ڕواننه‌ سه‌به‌بی هاتنی ئه‌وحه‌دیسه‌یا سه‌به‌بی نزولی ئه‌و ئایه‌ته‌چیه؟ بۆ وێنه‌ حه‌دیسی (مَنْ سَنَّ فِی الإسلامِ سُنَّةً ‌حَسَنةً) یا خود (مَن سَنَّ فِي الإسلامِ سُنَّةً ‌سیئةًً)  که‌واته‌ڕێگاێکی چاک وخرابمان هه‌یه، په‌س ده‌کرێ بڵێین بیدعه دووبه‌شه: حسنه‌وسیئه

 

۷- ئیمامی غه‌زالی ڕه‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ ده‌فه‌رموێ هه‌رشتێک که‌ داهێنراوه ‌مه‌عنای وانیه ‌نه‌هیه‌ که‌ بیگرێته‌وه، نه‌هی له‌و شتانه‌یه ‌که ‌پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تێکی سه‌لمێنراو و چه‌سپێنراون.

هه‌روه‌ها شیخ الاسلام ابن تیمیه ‌ده‌فه‌رموێ ئه‌وه‌ی که‌ موسڵمانان به‌رژه‌وه‌ندی له‌شتێکدا ده‌بینن و پێیان چاک بو که ‌له ‌دوای پێغمبه‌ر (د.خ)  داهێنانی بۆبکرێ ئه‌وه‌دروسته، بۆوێنه‌مناره‌ی مزگه‌وته‌کان.

 

۸- خاڵی هه‌شته‌م و کۆتایی که ‌خاڵێکی زۆر گرینگه‌ و پێوسته نه‌یارانی مه‌ولودی له‌به‌رچاوی بگرن، دكتۆریوسف قه‌ره‌زاوی ده‌ڵێت له ‌زه‌مان و بارودۆخی ئێستا که ‌مزگه‌وته‌کان چۆڵن وغه‌ریبییان پێوه‌دیاره‌، داعی وبانگخوازان ده‌بێ له‌هه‌ر هه‌لێک که‌ڵک وه‌رگرن بۆ ده‌عوه‌وبانگه‌واز، گه‌نجێک که‌هیچ کات ئاماده‌ی نوێژه‌فه‌ڕزه‌کان وبگره‌وتاری هه‌ینیش نه‌بوبێ به‌ڵام خاناخا دڵی به‌یادی له‌دایکبونی پێغمبه‌ر (د.خ)  خۆشه‌و به‌شداری له ‌مه‌ڕاسیمه‌که ‌ده‌کا شایه‌د له‌م بۆنه‌یه‌دا وتارێکی به‌هێز وکاریگه‌ر پێشکه‌ش بکرێ وکار بکاته‌سه‌ر دڵ وده‌رونی ئه‌و گه‌نجه‌ و له‌وه‌ به‌ دوا تۆبه‌ بکا و پابه‌ند بێ به‌بنه‌ماکانی ئایین.

 

 ئه‌وانه ‌چه‌ند خاڵێک بوون له‌سه‌ر ڕه‌وابوونی مه‌ولودی و کردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌،خوا له‌هه‌موولاێکمان خۆش بێ و خۆشه‌ویستی پێغمبه‌ره‌که‌ی زیاتر له‌دڵ وده‌رونماندا جێگیر بکا.

 

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)