ھاووڵاتییەکی سوننە بوو بە جێگری دەزگای «بیمه‌»ی ئێران

ھاووڵاتییەکی سوننە بوو بە جێگری دەزگای «بیمه‌»ی ئێران

بۆ یەکەمجار بە دەستووری بەرپرسی «بیمە»ی ئێران، محەمەد زاھیدنیا لە بەرپرسانی ناوداری ئەم دەزگایە، وەک جێگری فەننی دەزگای بیمە دانرا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، زاھیدنیا، بڕوانامەی کارسناسی لە لقی «مدیریت بیمه‌» و ماستەری لە «مدیریت بازرگانی» بە جەختکردن لەسەر «بیمە» ھەیە و ھەنووکە، خوێندکاری مافناسیی لە دکتۆرادا. زاھیدی تا ئێستا چەند کتێب و نووسراوەیەکی سەبارەت بە بیمه‌ و چۆنییەتی بەڕێوەبەرایەتی بیمە لە دەزگا و ڕێکخراوەکاندا نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە.

 

تا ئێستا چەندین پۆستی باڵای بەڕێوبەرایەتیی لە ئەستۆ گرتووە و بە باشترین شێوە بەڕێوەی بردووە. ناوبراو ئەندامی لێژنە دامەزرێنەر و یەکەم جێگری سەرۆکە لە لێژنە بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی کارناسانی بیمه‌، ھەروه‌ھا کارناسی ڕەسمی دادگایە لە باسی بیمه‌دا. ھەروەھا مامۆستای زانکۆی «علمی ـ کاربردی» بیمه‌ی ئێرانە. 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1397/03/26)
لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا رمضان، ڕه‌مه‌زان (1397/03/24)
سه‌بر هه‌وێنی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/03/16)