بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای فارس لەگەڵ بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان دیداری کرد

بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای فارس لەگەڵ بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان دیداری کرد

شێخ فەرزان خامۆشی، بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە پارێزگای «فارس» ئێوارەی چوارشەممە 1ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەگەڵ سادقی پوور، بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان، دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، سادقی پوور وێڕای دەسخۆشی‌کردن لە ھەموو خەڵکی ئێران، لەبواری یارمەتیدان و بە ھانای خەسارلێکەوتوانی بۆمەلەرزەکەی کرماشانەوە، پارێزگای «فارس»ی بە پارێزگایێکی پێشەرەو ناوبرد.

جێگای ئاماژەیە کە لەم سەفەرەدا، عەبدوسسەلام سدیقی، بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی دەزگای خێرخوازی «پیام آوران تسكين مهر»ی پارێزگای فارس، و «یونس قانع» بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «صابرين» سەر بە شاری «خۆر»، ھاوڕێی شێخ فەرزان بوون.

سدیقی، وێڕای ڕایگەیاندنی سڵاو و ھاوخەمی و ھاودەردی خەڵکی ناوچەی «فارس» بە برایان و خوشکانی کرماشان و ئامانجی ئەم سەفەرەی بە لێکدانەوەی بارودۆخی ئەو خەڵکەی کە تووشی بومەلەرزە ھاتوون، ناو برد.

بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای فارس لەگەڵ بەرپرسی دەزگای خێرخوازی «نیکوکاران احسان»ی کرماشان دیداری کرد