چەنـد ڕوویەکی ئیعجازی لە سورەتی «النمل» دا

چەنـد ڕوویەکی ئیعجازی لە سورەتی «النمل» دا


پاک و پێگەردی بۆ تۆ ئەی خوای خاون دەسەڵات، ئەی خاوەنی مێهر! هەردەم قورئانەکەی تۆ دەستپێشخەر بووە لە باسکردنی دۆزینەوە زانستیە نۆێیەکان، ئەمەش گەورەیی قورئانەکەی تـۆ دەردەخات، چۆن وانەبێت کە خۆت فەرمووتە:«ما فرطنا في الكتاب من شيء ».

 

حتى إذا أتوا على واد النمل قالت نملة يا أيها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان و جنوده و هم لا يشعرون  ﴿سورە النمل آیه ۱۸﴾

فتبسم ضاحكا من قولها و قال رب أوزعني أن أشكر نعمتك التي أنعمت علي و على والدي و أن أعمل صالحا ترضاه و أدخلني برحمتك في عبادك الصالحين  ﴿سورە النمل آیه ۱۹﴾

 

ئـەم ‌دوو ئـایەتە پیرۆزە ووردترین دێژەی زانستیمان لەسەر شێوەی ژیانی مێروولە دەدەنی، کە سیستمێکی ناوازەی ژیانەو زانستی نوێ ئاشکرای کردوە، سیستمێک جگە لە وتەی:« فتبارک الله احسن الخالقین » هیچی ترمان لە بەرانبەریدا نییە.

 

کاتێک لە خزمەتی ئەم سوڕەتەدا دەبین، گەورەیی ئەم سوڕەتەمان بۆ دەردەکەویت. چونکە ئەم سوڕەتە پیرۆزە بەرنامەی تەواوی بۆ مرۆڤایەتی داناوە کە چۆن شارستانییەت بەدەست بێنیت و هەروەها هۆکارەکانی ڕووخانی شارەستانییەت چییە و...

 

سوڕەتی (نمل) له دوای سوڕەتی (شعرا) دابەزیوه، ئەو سوڕەتە پەیامێکی گرینگی بۆ موسوڵمانان هەیە، ئەویش چەمکێکه له چەمکەکانی ژیان کە نابێ فەرامۆش بکرێت. هەر کات فەرامۆش کرا، زۆر به قورسی باجەکەی ئەداتەوە. ئەویش چەمکی ڕاگەیاندن و...

خودای باڵا دەست دەفەرموێت: «حَتَّىٰ إِذَا أَتَوْا عَلَىٰ وَادِ النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ» [النمل:۱۸]واتە هەتا کاتێ گەیشتنه سەر شیوی مێرووله، لەوێدا یەکێ له مێروولەکان له بەرزاییەکەوه چاوی کەوت به سوپاکەی سولەیمان که وا بەرەو شاری ئەوان هاتن، بە زمان و شێوەی خۆیان بانگی کرد له باقی مێروولەکان و وتی: ئەی مێروولەکان هەموو بڕۆنه ناو ماڵەکانی خۆتانەوه و خۆتان پەنا بدەن و بەدەرەوه مەمێنن، مەبادا سولەیمان و سوپاکەی به پێی خۆیان و حەیوانی باری و سواری خۆیان، پێتان پێدا بنێن و لەناوتان ببەن و بتان شکێنن و ئەوان ئاگایان له خۆیان نەبێ و نەزانن که ئێوه وان له‌سه‌ر ڕێگەی ئەوانا!

 

بۆچی خوای گەورە باسی شکانی مێروولە دەکات؟ ئایا لەشی مێروولە پێکهاتەی شووشەی تێدایە!؟

زۆرینەی پێکهاتەی شووشه بریتییە له: دی یۆکسیدی سیلیکۆن silicon dioxide کە دەکاتە ڕێژەی هەفتاوپێنج«  » لە سەدی‌‌‌ پێکهاتەکەی. ئەم تۆخمە کیمیاوییەش لە لەشی مێروودا نییه، بۆیە قوڕئانی پیرۆز باسی شووشەی نەکردووە، بەڵکو تەنیا باسی شکانی کردووە، با بزانین چی لە پێکهاتەی لەشی مێروودا هەیە؟

بە پێی ئەم لینکەی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی

 http://harvardforest.fas.harvard.edu/ants/body-structure

 

لەم لینکەدا هەر لە پەڕەگرافی یەکەم نوسراوە: Ants have a hard , wateproof exoskeleton, which is made. Of a material called chitin

واتە: مێروولەکان پەیکەری دەرەکی «ئیکسۆسکیلیتۆن»ی  توند و دژە ئاویان هەیە، کە لە مادەیەک درووستکراوە پێی دەڵین «کیتین».

کە ئیکسۆسکیلیتۆن پێکهاتەیەکی دەرەکی و پارێزەری ڕەق یان تۆێکڵداڕە، لە زۆربەی زیندەوەرە سمدارەکان و شاخدارەکاندا هەیە، ئەمەش پێناسەی«کیتین» بە پێی فەرهەنگی «  WordWeb » ئەو ماددەیەی کە ئیکسۆسکیلیتۆنی لێ پێکهاتووە:

Noun: chitin [KI-tin]

A tough scmitransparent hoeny substance; the principal component of the exoskeletons of arthropods

واتە، پێکهاتەیەکی ڕەقەنی نیمچە ڕوونی توندە، پێکهاتەی سەرەکی ئێکسۆسکیلیتۆنە لە زیندەوەرە جومگەدارەکان ..

وەک دەبینین ئەم پێکهاتەیە سیفەتێکی هەیە ئەگەر پێی پێدا بنێی«Crush»دەبێت واتە ورد و خاش دەبێت و دەنگێکی لێوەدێت وەک شکانی شووشە وایە.

 

پەیامی ئەم ئایەته بۆ ئێمه:

۱- ئاژەڵەکان، به پێی زانستی خۆیان جێگای ژیانیان دیاری دەکەن (واد النمل)

 

۲- وت‌ووێژ، قسه و باس، ئەمر به چاکه و دوور خستنەوه له خراپه له نێوانیاندا هەیە (قالت النملة ياأيها النمل...)

 

۳- ئاژەڵەکان؛ ئاوەز، شعوور و وریایی‌یان هەیە، خراپه و چاکه دەناسن و یەکتری ئاگادار دەکەنەوه  (أدخلوا....لایحطمنکم)

 

۴- له ناو مێروولەدا، سەرکردایەتی و دەزگای ڕاگەیاندن هەیە و فەرمانی بەڕێوه بردنیش هەیه (قالت النملة... أدخلوا)

 

۵- مێرووله، مرۆڤەکان و پیشه و چالاکی مرۆڤەکان دەزانیت (سولەیمان و جنۆکه)

کاتێ حەزرەتی سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت) لەگەڵ سەربازەکانی، له پەلەوەر و جنۆکه و باڵەنده و مرۆڤ، گروپ گروپ کۆی کردنەوه، پۆل پۆل کەوتنه ڕێ تا گەیشتنه شوێنێک که  ناسراوه به دۆڵی مێرووله له وڵاتی شام.

خوای گەورە حەزرەتی سولەیمانی فێری زمانی هەموو بوونەوەرەکان کردبوو، به بەڵگەی ئەم ئایەته:«وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ ۖ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنْطِقَ الطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِنْ كُلِّ شَيْءٍ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ» [النمل:۱٦]

 وت‌ووێژ و ئاخاوتن و زمانی باڵەندەکانی فێر کردووه و...

کاتێ خوا دەفەرموێت (منطق الطير) ئەگەری ئەوه هەیە کە زمانی سەرجەم بوونەوەرەکانی زانیبێت.

لەو کاتەی که گوێ‌بیستی قسەی مێروولەکه بوو که دڵسۆزانە به نەتەوەکەی گوت برۆنە ژوورەکەی خۆتان. (دیاره ئەو مێرووله مرۆڤناس بووه، ئەیزانی ئەم کەسه که دێت پێغەمبەره(سەلامی خوای لێ بێت)) وتی با پێغەمبەر سولەیمان و قەومەکەی، ئێوه پان نەکەنەوه له کاتێکدا که ئاگایان لێ نییه. بەم چەشنه بیانوو و پاکانەی بۆ دێنیتەوه. ئەو جار زەردەخەنەیەک دێته سەر لێوەکانی پێغەمبەر سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت).

«فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِنْ قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَىٰ وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ» [النمل:۱۹]

 

کاتێ حەزرەتی سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت) ئەم قسەی له مێروولەکه بیست له خۆشی ئەو زانسته که خوا پێی داوه، به زەردەخەنەیەکەوه پێکەنی و له هەمان کاتدا به پاڕانەوه گەڕایەوه بۆ لای خوا و فەرمووی: خوایا هێز و ماوەم پێ بده تا سپاسی ئەو نیعمەتەت بکەم  که داوته به من و داوته به دایک و باوکیشم. یارمەتیم بده تا کارێکی باش بکەم که هۆی ڕەزامەندی تۆ بێ و به میهرەبانی خۆت بمخەره ڕیزی بەنده چاکەکانی خۆت.

 

پەیامی ئەم ئایەته:

 

۱- پێویسته هەر گەلێ یا بنەماڵەیەک و... گەورەیەکیان هەبێ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگا و...

 

۲- گەورەکە له کاتی تەنگانه و ناخۆشیدا ڕێگای ڕزگارییان نیشان بدات.

 

۳- هۆکاری سەرکەوتنی  سەرکرده و ڕێبەر، دڵ‌فراوانییه.

سولەیمان پێغەمبەر وشەی (لایشعرون)  له زمانی مێرووله دەبیسێت، کەچی تووڕه نابێت و زەردەخەنەی دێت.

نزا و پاڕانەوە تەنیا بۆ کاتی تەنگانه نییه، بەڵکو مرۆڤ دەبێ له کاتی هەبوون و خۆشیدا شوکرانه بژێر بێت (رب اوزعنی... اشکر... اعمل صالحا)

 

۵- پێغەمبەر سولەیمان(سەلامی خوای لێ بێت)، لەگەڵ ئەو هەموو دەسەڵات و گەورەیی کە هەی بووە و پێغەمبەری خوا بووه، کەچی له بیری کردەوەی چاکدا بووه (اعمل صالحا) و شانازی به پایەداری خۆی نەکردووه.

 

٦- ئەو کاته دەبێ دڵ خۆش بین که تەنانەت مێروولەکانیش به دادپەروەری ئێمه دڵخۆش بن  (وهم لایشعرون - فتبسم).

 

لێرەدا پێش ئەوەی بڕۆینه ناو ژیانی مێرووله و چەند وانەیەک له ژیانی ئەم مامۆستا گەورەیە فێر بین، سەرەتا چەند وشەیەکی ئەم ئایەتە شی دەکەینەوە.

 

یەکەم: حتی إذا أتوا علی واد النمل...

 

(نەمل) لەم ئایەتەدا به کۆمەڵ هاتووە و تاکەکەی دەبێته (النملة). نەک وەک هێندێ کەس وا تێگەیشتوون که وتویانه (النمل: مذکره) و (النملة: مؤنث).

 

لێرەدا بەهەڵه تێگەیشتن هەیه، کەوایه (النمل) کۆیه، کۆمەڵە. کاتێ دەیکەی به تاک، دبێته (النملة).

 

النملة: (ﺓ)ی پێوەیه، واتە هەم بۆ نێرینە و هەم مێینە بەکار دەبردرێت. وەک: (شاة) که لێره بۆ ڕەگەزەکەیه، جا نێر بێ یا مێ. بەڵام کاتێک جیای کەیەوه، بۆ ڕەگەزی نێر دەڵێ (کبش) و بۆ ڕەگەزی مێ دەڵێ (نعجة).

 

 

ئازیزەکانم  بابەتێکی گرینگی‌تر ئەوەیه که زانایان یاسایەکیان هەیە که دەفەرمون: (علم لا ینفع و جهل لایضر). واتە جۆره زانستێک هەیە گەر بیزانی سودی نییه، ئەگەر نەشی زانی هیچ زەرەری نییه.

هێندێ لەو زانایانەی تەفسیری قوڕئانیان کردووه، خۆیان ماندوو کردووه بەو بابەتانەی که له سوڕەتی نەمل‌دا هەیه، بۆ نموونە: گۆچانی حەزرەتی موسا(سەلامی خوای لێ بێت)، هێندێک دەڵێن، دار خورمایه و هێندێک دەڵێن بەڕویه و... یا چەنده درێژ بووه و... لەوەدا خیلافات ساز بووه. دەی ئەوەی بزانین یا نا، هیچ قازانجی بۆمان نییه. و سەبارەت به مێروولەکەش، چیرۆکی جۆراجۆر هەیه، له هێندێک تەفسیردا ناویان هێناوه، یا ئەوەی‌که شێوازی چون بووە و له کام کۆمەڵگای مێرووله بووه و... لە ڕاستیدا زانینی ئەم بابەته هیچ قازانجێکی بۆ ئێمه نییه. بۆیه منیش له باس‌کردنی ئەوانه خۆم دەپارێزم و کۆمەڵە شتانێک ئاماژە پێ دەکەم کە هیوام وایە جێی کەڵک بێت.

 

خاڵی یەکەم: زۆرترین گیاندار که له سەر زەویدا ژیان دەباته سەر، مێروولەیە:

 

سەدا بیستی دانیشتوانی سەر زەوی مێروولەن. ئەوەنده زۆرن که ئێمەی مرۆڤ ڕەنگه حەوت ملیارد بین، جا شتێک کەمتر یا زۆرتر، بەڵام  ئەوان زۆر لەوە زیاترن. تەنانەت زانایەک بۆ ژێر چیاکانی ئەڵبا ڕۆیشت و لێکۆڵینەوەیەکی باشی لەسەر ژیانی مێرووله کرد. شانه مێروولەیەکی دیتەوه سەیری کرد سێ‌سەد هەزار ملیۆن مێروولەی تێدایه، ئەوه تەنیا لە یەک شانه مێروولەدا بووە.

 

له لایکی‌تر سەبارەت به زۆری مێرووله، پسپۆڕانی شارەزا له سەر ژیانی مێرووله وتویانه، له ماوەی ئەوەندەی که چل مرۆڤ له دایک دەبێت، حەوسەد ملیۆن مێرووله له دایک دەبێت.

 

خاڵی دووهەم: ئایا ئێمه کۆنترین یان ئەوان؟

 

زانایان وتویانه مرۆڤ نزیک چل هەزار ساڵه دەژیت.

بەس که سەیری ژیانی مێروولەیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووه سەد و پێنج ملیۆن ساڵه ژیاوه لەسەر حەرزێ.

 

ئەمه کوتەکێکی چاکه بۆ ئەو کەسانەی که باوەڕیان به بیردۆزی پێشکەوتن هەیه. ئەو کەسانەی که به هەڵه حاڵی بوون و دەڵێن گیاندار بەرەو پێش دەڕوات، بۆ نموونه دەڵێن مەیموون وردە ورده بە تێپەڕ کردنی چەند قۆناغێک بۆته مرۆڤ و...

 

سەیریان کردووه ئەو مێروولەی کە پێش سەدملیۆن ساڵ هەبووه، شێوازەکەی نەگۆڕاوه، پێکهاتەکەی نەگۆڕاوه، چی فێر بووه هەر ئەوەی دەزانیت و شتی تازه فێر نەبووە و...

 

لەکاتێکدا مرۆڤ گۆڕانکاری بەسەر جەستە و بواری زانستی، شارستانییەت و ژیان و... یدا هاتووه. بەس مێرووله گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووه. جاڵجاڵوکه، داپیروشک، تارتنک، سێسەد ملیۆن ساڵە دەژین، بەڵام هیچ گۆڕانێک بەسەر پێکهاتەکەیاندا نەهاتووه، ئەوەش کوتەکێکی باشه بۆ بیردۆزانی پێشکەوتن.

بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی ئەم بیرۆکه، زانایانی شارەزا لەسەر ژیانی مێرووله، باس لەوه دەکەن که مێرووله سێ گروپن: بەشێک نێرەکانن، گروپێک شاژنه و تاقمێکی‌تر کرێکارەکانن.

 

بابەتێکی سەرنج‌ڕاکێش سەبارەت به شاژن

 

ئەم شاژنه باڵی هەیه و جووتەکەشی باڵی هەیه. کاتێک دەفڕی بۆ زا و زێ کردن، ئەم شاژنه ئەفڕیت و ئەڕوا بۆ شوێنێکی دوور، ئەو کات گروپێک له مێرووله نێرەکان که باڵیان هەیه، به دوایدا ڕا ئەکەن. کامیان بەهێزتر بێ، ئەبێتە زاوا و ئەگاته خزمەت شاژن.

 

دوای هاوسەرگیری، ئەوه نێرەکه دەبێته شەهیدی عیشق و ژیانی له دەست دەدات. سەیر ئەوەیه ئەم مێرووله نێڕه ماوەی سەد ملیۆن ساڵه بەم چەشنه گیانی بەخت دەکات و تا ئێستا ڕێگایەکی نەدۆزیوەتەوه بۆ فێڵ کردن له شاژن. ئەمەش خاڵێکی جێ سەرنجه بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان به بیردۆزی پێشکەوتن هەیه.

 

زانایان و پسپۆڕان لەسەر ژیانی مێرووله دەڵێن؛ جۆره مێروولەیەک هەیە پێی دەڵێن مێروولەی ئەفریقی. مێروولەی ئەفریقی لە یەک مانگدا، سێ تا چوار ملیۆن هێلکه دادەنێت -سبحان الله.

 

ئینجا جۆره هێلکەیەکی هەیه، تەنیا شاژنی لێ دروست دەبێ، لەگەڵ کرێکارەکان. جۆره هێلکەیەکی دیکەی هەیه، تەنیا نێرەکانی لێ دروست دەبێ.

 

پاک و بێگەردی بۆ خوا، بۆ دروست کردنی ئەم مێروولەیە.

 

 

شاری مێروولە:

 شاری مێروولە پێک هاتووە لە :  دەرگای هەوا ، دەرگای پاسەوان ، شوێنی پشوو ، کۆگا ، شوینی نان خواردن ، شوێنی سەرباز ، ژوری پاشا بۆ دانانی هێلکە ، شوێنی هەڵهینانی هێلکە ، شوێنی پەروردەی بجوکەکان، شوێنی مانەوە لەزستان ، گۆرستان ......

لە سەر سورهێنەرەکانی مێروولە ئەوەیە کە بەکۆمەڵ شەر ئەکەن .

 

کۆمەڵی یەکەم : دوژمن بریندار ئەکەن

کۆمەڵی دووم : برینەکە قۆڵتر ئەکەن

کۆمەڵی سییەم : ژەهری تێئەکەن

 

ئینجا ئەم مێرووله، چەندەها وەزارتیان هەیه:

 

وەزارەتی پەروەرده، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کشت‌وکاڵ، وەزارەتی پێشمەرگه، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی بازەرگانی، وەزارەتی ڕێکلام و ڕاگەیاندن و...

 

تەمەنی مێرووله

زانایانی بواری زانستی ژیانی مێرووله وتویانه (أطول الحشرات العمرا) درێژترین تەمەن له ناو حەشەڕات بۆ مێروولەیە. مێروولەمان هەیە تەنیا چەند مانگ ئەژیت، بەس شاژن تا بیست سال دەژیت -سبحان الله.

 

خەوتنی مێرووله

ئایا مێرووله خەوتنی هەیە؟

مێروولەش وەکو زەڕڕافه وایه، زەڕڕافه بەو گەورەیی خۆیەوە تەنیا پێویستی به نۆ خولەک هەیە بۆ نوستن، چونکه ناتوانێت ملی کۆ بکاتەوه. بۆیه هەر بەپێوه خەوی لێ دەکەوێت. مێروولەش بۆ خەوتن پێویستی به نۆ خولەک هەیە.

 

مێرووله لە کاتی خەوتندا وەکو مرۆڤ لەسەر تەنیشتی ڕادەکشێ و قاچەکانی کۆ دەکاتەوه بۆلای زگی. کاتێک خەبەریشی دەبێتەوە باوەشک ئەدا.

 

 بیستن له ژیانی مێرووله:

مرۆڤ ئەتوانێت شەپۆلێک ببیستێ که به لانیکەمەوه زەب زەبەکەی بیست بێ له چرکەیەکدا، بۆ سەرەوەش بیست هەزار بێ له چرکەیەکدا. لەوە زیاتر و کەمتر بێ، لەبەر تێک‌چوونی ژیانمان گوێمان لێ نابێت.

 

بەس مێرووله لەوه کەمتریش بێت دەی بیستێ. بەڵام مێرووله (گوێی) نییه. ئەزانن بەچی ئەبیسێت؟ له ڕێگەی قاچەکانی ئەبیسێت! سوبحان الله مێروولەش وەک مرۆڤ وایە. هەیه له ناو ئەواندا وەک مرۆڤ نابینایە. مێشکی مێرووله به قەدی نووکه دەرزییەک دەبێت، زانایان دەڵێن نیو ملیۆن خەلیەی تێدایه. کەچی به بەراورد لەگەڵ مرۆڤ، ئەگەر به ڕادەی نووکه دەرزییەک جەڵته له مێشکی مرۆڤ بدرێت، ئیتر ئەو زانستانەی له بیر دەچێتەوە. کەوایه لوت‌بەرزی بۆ چی؟

 

مێرووله بۆ هێز و توانا چۆنه؟

 وەک مرۆڤ دڵت به خۆت خۆشه که به هێزی. بەڵام بەهێزترین مرۆڤ له ژیان با بێت بزانین چەند کیلۆی بۆ هەڵدەگیرێت؟ دووسەد کیلۆ؟ سێ‌سەد کیلۆ؟ چوارسەدکیلۆ؟ چەند کیلۆ ئەتوانێ هەڵ بگرێت؟

 

زانایان وتویانه مێروولەی وا هەیه بیست و پنج ئەوەندەی خۆی هەڵدەگریت! بەڵکو تەنانەت جۆره مێروولەیەک هەیە پەنجا و دوو ئەوەندەی خۆی هەڵدەگریت.

 

زانایان هاتوون لێکۆڵینەوەیان لەو بوارە کردووه، سەیریان کردووه مێرو ولەیەک شتێکی زۆر قورسی هەڵگرتووه، دوایی که ئەو قورسیە حیساب کراوه، دیتویانه ئەگەر مرۆڤێک شتێکی وا بکات، وەک ئەوە وایه که هەزار کیلۆ بەسەر شانی هەڵبگرێت و بەرزی بکاتەوه بۆ باڵەخانەیەکی حەوت قات، ئایا ئەتوانێ شتی وا بکات؟ زۆر زەحمەته و بێ‌گومان ناتوانێت.

 

تۆ بیر لەوە بکەوه که کابرایەکی کڕیکار باش دەزانی بارێکی لەم چەشنه، به چەند کرێکار هەڵدەگیرێت. خوای گەوره توانایەکی گرینگی لەم بواره به مێرووله بەخشیوه. زانایەک تاقی کردەوه: دوو پارچە که یەکیان ئەڵمنیوم بوو و ئەوی‌تر ئاسن، بۆی فڕێ دان. بەڵام هێندێک شیرینی بۆ سەرنج ڕاکێشانی مێروولەکان پێدا کردبوون. مێروولەیەک هات و به هۆی ڕادەرەکانی که شاخی ئەو هەم هەستی پێ دەکات و هەم بۆنیشی پێ دەکات و... به هۆی لێدانی شاخەکانی زانی که ناتوانێ هەڵی گرێت. بۆیه ڕۆیشت و پاش ماوەیەک هاتەوه، چاوی لێ کرد هەشت مێروولەی‌تری لەگەڵ خۆی هێناوه و بەخۆیەوە بوونه نۆ مێروولە.

ئەم جار ئەڵمنیومەکەیان هەڵگرت و بردیان. دوایی که هاتەوه بۆ بردنی ئاسنەکه، سەیریان کرد بیست و شەش مێروولەی‌تری لەگەڵ خۆی هێناوە و بەخۆیەوە بوونە بیست و حەوت مێرووله. ئەمجار زانایان سەریان سوڕما، هاتن بەراوردی کێشی ئاسن و ئەڵمنیومەکەیان کرد، دیتیان که ئاسنەکه سێ بەرابەری ئەڵمنیومەکه قورستره! سوبحان الله لەم تێگەیشتنە! باشه لێره نابێ لەوە تێبگەین که بەدیهێنەرێکی زانا دروستی کردووه و...!

 

 شتێکی سەرنج ڕاکێش:

 مێرووله لە کاتی هەڵگرتنی شتی قورس، دوژمنێکی سەرسەختی هەیه، که ئەویش جۆره مێشوولەیەکە کە ئازاری مێرووله دەدات. مێشوولەکە زۆر فێڵبازه. کاتێک ئەی هەوێت هێلکه دانێت، دەچێته سەر سەری مێروولەیەکی کرێکار که شتی هەڵ دەگریت، جا کاتێک هێلکەکەی لەسەر سەری ئەم مێرووله دانا، دوای ئەوەی که مێشوولەکە لە هێلکەکە هاتە دەرێ، ئەوە مێروولەکەی دەخوات.

 

بەڵام خوای گەوره زانستی وای بەو مێروولەیە داوە که بتوانێ بەرەنگاری بێتەوه و نەهێڵی ئەو مێشانه لێی نیزیک ببنەوه. دیسان لێره شتێکی سەرسووڕهێنەر هەیە، ئەوەی که ئەم مێشه ڕادەوەستێت تا ئەو مێروولەیە شتی قورس هەڵگرێ. چونکه دەزانێت کە بە هۆی ئەوەی‌که شتی به دەمی هەڵ دەگریت، ناتوانێت بەرەنگاری بێتەوە. ئەو جار دەچی هێلکەکەی لەسەر سەری دادەنێت. لەوە سەیرتر ئەوەیە ئەم مێرووله دوباره دێت فێڵی لێ دەکات! دێت کەمێک پێش هەڵگرتنی بارەکەی، مێروولەیەکی بچوک و ورد لەسەر سەری خۆی دادەنێت تا بەرگری له خۆی بکات.

 

گەر خوای بانی سەر فێری شتی وای نەکردبێت، ئەوه له چ عەقلێکدا جێی دەبێتەوه.

 

کۆڵ نەدان له ژیانی مێرووله:

 تەیموری لەنگ له شەڕێکدا شکەستی خوارد، لەوکاتەدا به خەمباریەوە لای بەردێکی گەوره دانیشتبوو، زۆر ناڕەحەت بوو. لەوەدا چاوی به مێروولەیەک کەوت که شتی پێیه و لەو بەرده سەر دەکەوێت. بەردەکە لووس بوو، بۆیه هەر جار که دەڕۆیشتە سەر، دەکەوتەوە خوارێ، تا ئەوەی‌کە بۆ ڕای چل و دووهەم سەرکەوت.

 تەیموری لەنگ وتی: عەیبه من که مرۆڤم به یەک جار شکەست و دۆڕان له ئاستی دوژمن واز بێنم  و ناوم بڕوخێت ودەروونم تێک بچێت، هەستا دەستی پێ کرد تا سەرکەوت.

 

مێرووله لە بواری زیرەکیدا:

 کاتێک گەنم یا جۆ یا نیسک و ئەمانه دەبات بۆ لانە و بۆ شارەکەی چاو لێ دەکات، گەر گەنم بێت دەی کات به دوو لەت تا سەوز نەبێتەوە. گەر جۆ بێت تۆکڵەکەی لێ دەکاتەوه و نیسکیش به هەمان شێوه تا سەوز نەبێتەوە. کاتی بارینی باران و تەڕبوونی دانەوێڵه دەیبەنه دەرێ تا وشک دەبێتەوە.

 

هاوخەمی له ژیانی مێرووله

 کاتی شەڕ لەگەڵ دوژمنانی خۆیان که دیلیان هەیە، لەگەڵ ئەوان نانیش دەخۆن، سەیر ئەوەیە گەر بێ‌سەر و شوێن بن، تا مردن هیچ ناخۆن لەگەڵ ئەوەشدا کە کۆیلەن.

 

ناسینی یەکتر له ناو مێرووله

 مێرووله بۆنیان جیاوازه، ئەوان بۆنیان له شاژن وەردەگرن. هەموو ئەوانەی له یەک شانه مێرووله دان دەچن بۆنی خۆیان له شاژن وەردەگرن. جا کاتی هاتنەوه بۆ هێلانەکەیان، پاسەوانی دەرگا بۆنیان دەکات، گەر بۆنی شانه مێروولەی خۆی نەبێت یەکسەر به کوشتنی ئەدات.

 

کاتی سازکردنی شانه مێرووله، توانای لابردنی چل تۆن خاکیان هەیە و تا چل میتر له ناخی حەرز دەڕۆنه خوارێ و جێگای ژیانیان دروست دەکەن.

 

مێرووله و زمان

 مێڕوولەش وەک ئێمه چەند جۆر زمانیان هەیە. زمانێکی مکانیکیان هەیە، هەڵبەت مەرج نییه که پێتەکانی ڕێک وەک ئێمه بێت. تا سەدەی نۆزده وایان دەزانی تەنیا له ڕێگای بۆن کردن لێک تێدەگەن. بەڵام دوایی بۆیان دەرکەوت له ڕێگای‌تریش پێکەوه قسه دەکەن. زمانیکی‌تر، زمانی فۆرمۆناته له ڕێگای کیمیاوی ئەیبەخشێت.

 

فۆرمۆنی خواردن و دوژمنداری

 تەنانەت له ڕێگای فۆرمۆنەکه دەزانن خواردەمەنیەکه زۆره یا کەمه و هەروەها فۆرمۆناتی سکس هەیە له ناویان بۆ هاوسەرگیری.

 

دوژمنی گەورەی مێرووله

 دوژمنی گەورەی مێرووله حاجی لەق لەقه، دەنووکی ئەباته ژوورێ و دەیان خوات و هەروەها جۆره قالۆچەیەک دێت جۆره شیرەیەک دەڕژێنیت تا سەرنجی مێرووله ڕاکێشی. که هاتن، سبحان الله  نایان کوژیت، بەس سەریان گێژ دەکات. ئەم فێڵە زۆرتر بۆ مێروولەی سووره، چونکە کاری بەوانە. جا ئەم قالۆچەیه نایان کوژێت، بەس که سڕ یا گێژ بوون، دێ بەخێرایی هێلکه دادەنێت لەسەر سەری مێروولەکان. دوای سێ هەفتە که جوجکەکانی هاتنەدەر، ئەوە خۆراکی ئامادەیان هەیە بۆ خواردن.

 

هیوادارم سودی ببێت و پەند و ئامۆژگاریمان وەرگرتبێت.

 

 سەرچاوە:  کتێبی "رحیق العلم والایمان" الدکتور احمد فٶادباشا. 
گۆڤاری هەیڤ، المعزەوالاعجاز فی سورەالنمل: عبدالمحید محمود طهماز.
کتێبی: شخصیةالحشرات.
  القرآن و الاعجاز.  

موقع الإعجاز العلمی للباحث عبدالدائم الکحیل.  

 

آیات الإعجاز العلمي - عبدالرحمن سعدصبی الدین

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)