دیدار و چاوپێکەوتنی ئەندامانی جەماعەت لەگەڵ نووسەری دیواندەرەیی

دیدار و چاوپێکەوتنی ئەندامانی جەماعەت لەگەڵ نووسەری دیواندەرەیی

ده‌سته‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە شاری دیواندەرە سەردانی «ئەنوه‌ر مه‌عریفه‌ت» نووسەر و لێکۆڵەڕی زمان و ئەدەبیاتی کوردیيان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح وێب لە دیواندەرە، لەم دیدارەدا، ئەندامانی جەماعەت وێڕای جەختکردن لە سەر گرنگی ئەو جۆرە لێکۆڵینەوانە لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی، ڕێزیان لە چالاکیی و نووسراوەکانی ئەم نووسەرە کرد.

 

جێگای ئاماژەیە کە لەم نووسەرە تا تا ئێستا دوو کتێب بە ناوەکانی «گاه‌ شمار کوردی» و « سرآغاز شعر نو کوردی و تحوّل‌ ‌در فرم‌های آن » بڵاو بووەتەوە. ناوبراور ئاماژەی بەوەش کرد کە دوو کتێبی دیکەی ئامادە چاپ و بڵاوبوونەوەیە.