بەشداری شاندێکی جەماعەت لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی «مام جەلال»

بەشداری شاندێکی جەماعەت لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی «مام جەلال»

شاندێکی جەماعەتی دەعوه‌ت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، «جەلال تاڵەبانی»، بەشداریان کرد. شاندی نوێنەری جەماعەت، دوێنێ شەممە 15ی ڕەزبەر، لە یاریگەی «سیروانی نوێ» لە سلێمانی ئامادە بوون و لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم شانده‌ کە پێکھاتبوون لە مامۆستا مەلا ئەحمەدی بەھرامی، کەسایەتی ناودار و کاریگەری جەماعەت، جەلال مەعرووفیان ئەندامی شۆڕای ناوەندی و عەبدولناسر حەدیقی، ئەندامی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی ناوەندیی جەماعەت، لەگەڵ دکتۆر «نەجمەدین کەریم» پارێزگاری کەرکووک و قوباد تاڵەبانی کوڕی خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی، دیدار و گفتوگۆیان کرد. لەم دیدارەدا پەیامی نووسراوەیی مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی‌ و ھاوخەمی ئەمینداری گشتیی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی جەماعەتی بە بنەماڵەی تاڵەبانی ڕاگەیێندرا.

پاشان، وه‌ڤده‌که‌ چوونە سەر گلکۆی مام جەلال لە دەباشان و تاجەگوڵینەیان لەسەر گۆڕی ناوبراو دانا و لە خوای گەورە داوای ئارامش و لێخۆشبوونیان بۆ کرد.

.:: نوێ‌ترین ::.

هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگە کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/06/26)
پێغەمبەر و یارانی هه‌وارگه‌ی دڵان (1397/06/21)
کۆچ لە نێوان ئۆبژێكتیك و سەبجێكتیكدا سیره نبوی، بیرو ڕا (1397/06/20)