بۆ کۆڵبه‌رانی سەردەشت ...

نووسەر: 
شەیما كه‌ریمی
بۆ کۆڵبه‌رانی سەردەشت ...

سه‌رده‌شتی خوێنین، دیسان خه‌مباری؟!

ئاخر هه‌تا که‌ی، کوردی و هه‌ژاری؟!

 

ئه‌ی کاکی کوڵبه‌ر، وه‌ره‌وه ‌بۆ ماڵ

چاوه‌ڕێی ئه‌تۆن، خاتوون و منداڵ!

 

خودایا تاکه‌ی، ژینی بێ به‌شی

لای ژن و منداڵ، کزی و ڕووڕه‌شی

 

گیرفانی خاڵی، که‌ی ده‌بێ به‌ژین

تۆبه ‌خودایا، لێمان نه‌گری قین

 

به‌ڵام ئیلاهی، دڵم زۆر ته‌نگه

ئه‌م دنیایه‌ی تۆ، زۆر ڕه‌نگاو ڕه‌نگه!

 

بڕی به‌ بێ‌خه‌م، عه‌یش و نۆش ده‌که‌ن

بڕێکیش کۆڵی هه‌ژاری ده‌به‌ن !!

 

 به ‌پسکه‌ پسکه‌و هه‌ناسه‌ وڕکه‌

تو خوا کاکی خۆم، تۆزێ تر بڕکه

 

ده‌زانم سارده‌و به‌فر و زستانه

ده‌زانم دڵت پڕپڕ له‌ژانه

 

له ‌ده‌ست نه‌داری و ژینی ڕه‌نجه‌ڕۆ

هیلاکی به‌ڵام، تکایه‌ مه‌ڕۆ!

 

مه‌ڕۆ، کۆرپه‌له‌ت، چاوه‌ڕێت ده‌کات

به‌ده‌نگی خه‌مین، نێوی تۆ ده‌بات

 

هه‌ی لایه‌لایه، هه‌ره‌س هاتووه

بنوه ‌کۆرپه‌له‌م، باوکت خه‌وتووه

 

هه‌ی لایه‌لایه‌، هه‌ی لایه‌لایه

بنوه ‌کۆر په‌گیان، باوکت قه‌ت نایه

 

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)