ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕەفسەنجانی بروسکەی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕەفسەنجانی بروسکەی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

مامۆستا عه‌بدوڕڕەحمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ئەکبەر ھاشمی، به‌ ده‌رکردنی برووسکەیەک، سه‌ره‌خۆشی له‌ ھەموو خه‌ڵکی ئێران، به‌ تایبەت بنەماڵه‌ی ھاشمی کرد.

ده‌قی په‌یامه‌که‌، به‌م جۆره‌یه‌:

بسم الله الرحمن الرحیم

کُلُّ نَفْسٍ ذائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَیْنا تُرْجَعُونَ / العنکبوت: ۵۷

ھه‌واڵی کۆچی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ که‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگ و کاریگه‌ره‌کانی وڵات و ناوچە و جیھانی ئیسلام، بووه‌ ھۆی خه‌م و په‌ژاره‌یێکی زۆر. ئاوه‌زمەندی و دووربینی لە ئاستی سیاسه‌ت، نەترسی له‌ پێداچوونەوه‌ و ڕەخنەگری لە ڕابردوو و واقیعبینی لە ڕوانگەی ئایینی لە بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی ئەوان لە تەواوی ژینیدا بوو. بێ‌شک، کۆششی زۆر و چارەسازیی ئەوان لە پۆستگەلی جیاواز و زه‌مانی ھەستیار که‌ بۆ به‌رژه‌وەندیی وڵات ئه‌نجامی دا، له‌ بیری خه‌ڵکی ئێراندا ده‌مێنێتەوه‌.

له‌ لایه‌ن خۆم و به‌نوێنه‌رایەتی له‌ خوشکان و برایانم له‌ جه‌ماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراسته‌ی تەواوی ھاووڵاتییانی ئازیز و ئەمەکناس، بەتایبەت بنەماڵەی «ھاشمی» ئەکەم. لە خودای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە لێخۆشبوون، و سەبر و خۆڕاگری و پاداشیش بۆ خێزان و بنەماڵەیی داواکارم.

إنّا لله وإنّا إلیهِ رَاجعُون

عبدالرحمن پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

20ی بەفرانباری 1395ی ھەتاوی

بۆچوونەکان

1
بدون‌نام (not verified)
1395/10/21 03:33

تنها چیزی که می توانم بگویم با اینکه هوادار جماعت هستم اینست که متاسفم برای جماعت .

.:: نوێ‌ترین ::.

جوانترینى فرمێسکەکان بانگه‌واز (1396/04/21)
بەرەنگاری باری باو بیرو ڕا (1396/04/14)