کۆڕی قورئانی «نەوای دڵ» لە مزگەوتی ئیمام غەزالی شاری کرماشان بەڕێوە چوو

کۆڕی قورئانی «نەوای دڵ» لە مزگەوتی ئیمام غەزالی شاری کرماشان بەڕێوە چوو

دووه‌م کۆڕی قورئانی لە ژێر ناوی «نەوای دڵ» بە ئامادەبوونی چەن قورئانخوێنی بەناوبانگ و ھەندێ لە خوشکان و برایانی بڕوادار، پێنجشەممە 16ی بەفرانبار لە مزگەوتی «ئیمام غەزالی» لە گەڕەکی «حیکمەتاوا»ی کرماشان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی کرماشان، لە لایەن مێھران ساسان پوور، ئایەتی30 تا 38 سوورەی «فصلت»، لە لایەن جەمشید خێرەدمەند ئایەتی 1 تا 27ی سوورەتی «الرحمن»، لەلایەن کەیوان عەزیزی حافزی 10 جزم قورئانی پیرۆز، خوێندنەوەی ئایەتی 1 تا 30 سووڕەتی «الاعراف»، لە لایەن سەلاح مەولایی، ئایەتی 32 تا کۆتایی سوورەتی «النجم» و سەرەتای سوورەتی قوڕەیش و لەلایەن «ئیسماعیل دیباچی» ئایەتی 1 تا 28 سووڕەتی «مطففين» خوێندرایەوە.

سدیق فەرامەرزی، بەرپرسی ڕێکخستن و پێکھێنانی کۆڕەکه‌، لە سه‌رەتای ڕێوڕەسمەکەوە وێڕای خێرھاتن‌کردن لە ئامادەبووانی و سپاسکردنیان، بەڵێینی دەعوەت لە قورئانخوێنانی دیکه‌ی بەناوبانگی شاری کرماشان و شارەکانی دیکەشی دا و ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئامادەبوونی ئێوە، دەبێتە ھۆی دڵگەرمی قورئانخوێنه‌کان. پاشان شێعرێکی لە بارەی غەریباتی پێغەمبەرەوە (د.خ) پێشکەشی ئامادەبوان کرد.

بەشی کۆتایی ئەم ڕێوڕەسمە، دوعای قورئانی بوو کە لەلایەن ئیسماعیل دیباچی‌یەوە خوێندرايه‌وه‌.

کۆڕی قورئانی «نەوای دڵ» لە مزگەوتی ئیمام غەزالی شاری کرماشان بەڕێوە چوو
کۆڕی قورئانی «نەوای دڵ» لە مزگەوتی ئیمام غەزالی شاری کرماشان بەڕێوە چوو
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

قەوارەی دەنگی من ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1396/02/26)
بیرمەندی تونێسی، دکتۆر محەمەد تالبی کۆچی دوایی کرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1396/02/12)
ڕێوڕەسمی خەتمی بوخاری، لە زاھیدان بەڕێوە چوو هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1396/02/10)