دابڕاوی 30 ساڵە گەیشتە ویسالی ھەرمان

دابڕاوی 30 ساڵە گەیشتە ویسالی ھەرمان

قادر مەولانپوور، تەنیا بەجێ‌ماوی بنەماڵەیەکی شەھیدی کیمیابارانەکەی سەردەشت، پاش 30 ساڵ دووری، 11ی بەفرانباری ئەمساڵ لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، قادر مەولانپوور، ناسراو بە «مام قادر» ڕۆژی 7ی پووشپەڕی 1366 ھاوکات لەگەڵ کیمیابارانی شاری سەردەشت، خەریکی کاریگەری بوو کە ھەواڵی بۆردومانی گوندی «ڕەش ھەرمێ» كه بنەماڵەکەی لەوێ نیشتەجێ بوون، پێی پێگەیشت.

بەبۆنەی ھەڵمژینی گازی خەردەل و سارین، بنەماڵەی مام قادر لە ناو چوون، خێزانی مام قادردووگیان بوو، ناسر و مالمال، دووانەی مام قادر و کچەکەی شەھێن، دەسبەجێ تووشی برینی کیمیایی بوون. برینداران لە ڕێگای بانەوە بەرەو تەورێز و لەوێوە بەرەو تاران بەڕێ کران. لە ڕێگای بانە، ناسری کوڕی کۆچی دوایی کرد. دەگەنە تەبرێز، «مالمال»یش تیا دەچێ. لە ھەمان کاتدا خێزانی مام قادر، منداڵی دەبێت و کچێک دێنێتە دنیاوە کە ناوی «ژیان»ی بۆ ھەڵدەبژێرن.

خێزانی مام قادر و کچەکەی دیکەشی بە ناوی «شەھێن» لەبەر سەختی برینەکانیان لە تەورێزەوە بەرەو تاران دەنێردرێن. بەڵام لەگەڵ گەیشتینان بە تاران، شەھێنی کچیشی بەرەولای براکانی بەڕێ دەکەوێ و شەھید دەبێت. مام قادر خێزانی دڵئەرخەیان دەکات کە تەرمی ھەر سێ منداڵە شەھیدەکەی دەباتەوە بۆ زێدەکەی خۆیان. بۆیە لە تارانەوە تەرمی شەھێنی کچی ھەڵدەگرێ و بەرەو تەورێز بەڕێ دەکەوێ. لەوێش تەرمی «مالمال»ی کوڕی ھەڵدەگرێ و دێتەوە بانە. لەوێ تەرمی ناسری ھەڵدەگرێ و بەرەو «ڕەش ھەرمێ» دەگەڕێتەوە و ھەرسێکیان بە خاک دەسپێرێ. دێتەوە تاران تا ئەو ھەواڵە بە خێزانی ڕاگەیێنێ، بەڵام نایبینێتەوە! پاش گەڕانێکی زۆر، خێزانی لە «تەرمدان»ی نەخۆشانە دەدۆزێتەوە و تەرمی ئەویش دەگەڕێنێتەوە زێدەکەی خۆیان. پاشان دێتەوە بۆ نەخۆشخانەی تاران و بە دووی تەنیا یادگاری بنەماڵەکەی «ژیان» تازە لە دایکبوو دەگەڕێ. بەڵام بەداخەوە، نایدۆزێتەوە و ھەنووکە پاش 30 ساڵ، ھیچ ئاسەوارێک لەم کچە نەدۆزراوەتەوە.

مام قادر، ئەم باوکه‌ تەنیایە، تا ئاخرین ساتەکانی ژیانی بە ھیوای دۆزینەوەی تەنیا یادگاری بنەماڵەکەی بوو. پاش تێپەڕبوونی سی ساڵ، بەرەوپیری بنەماڵەی شەھیدی چوو و مەرگی لە ئامێز گرت، بەبێ ئەوەی چێژێک لە ئامێزگرتنی دوایین ڕۆڵەکەی بگرێ.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ئایەتوڵڵا ئەکبەر ڕەفسەنجانی کۆچی دوایی کرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1395/10/20)
دابڕاوی 30 ساڵە گەیشتە ویسالی ھەرمان هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1395/10/13)