یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو

یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو

یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شه‌یخول ئیسلام) له‌ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 1ی ڕه‌زبه‌ری 95، له‌ تالاری وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌ك‌ڕۆژه‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن (سه‌ید موحه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلام) شاعیری سابڵاغی (1300-1365 ه.ش) ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه‌، 1ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 95، له‌ هۆڵی وه‌حده‌تی مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی میوانانێك له‌ پارێزگای كرماشان، ئیلام، كوردستان، لۆرستان، مازه‌نده‌ران و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ چوو.
دكتۆر خالق جه‌لیل‌نژاد؛ سكرتێری زانستی كۆنگره‌، مه‌به‌ستی له پێكهێنانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌، ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌ده‌بی به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا هێمن، تاوتوێ‌كردنی شێعره‌كانی ئه‌و مامۆستا جوامێره‌ و هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی زانستی دۆزییه‌كانی كولتووری زانی. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: 62 گوتار بۆ نووسینگه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ نێردراوه‌ كه‌ له‌ سێ قۆناغی داوه‌ری‌دا، 6 گوتار به شێوازی وتاربێژی، 3 دانه‌ به شێوازی پۆستێڕ و دووانيش به‌ شێوازی كۆبوونه‌وه‌ی زانستی له‌ كۆنگره‌دا ئاراسته‌ ده‌كرێت. جه‌لیل‌نژاد هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاماده‌‌بوونی په‌ڕتووكی كۆنگره‌، له 17 گوتاردا كرد.
یه‌كه‌م وتاری ئه‌و كۆنگره‌یه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ شێعری «ئێواره‌ی پاییز، یه‌ك شێعر و دوو هێمن» و دوو جه‌هان‌بینی مامۆستا هێمن له‌و به‌رهه‌مه‌دا بوو كه له لایه‌ن عه‌زیز ئاڵی ئاراسته‌ كرا. وتاری دووهه‌م، بابه‌تی ژن له‌ چوارچێوه‌ی جه‌سته‌ و سیاسه‌ت له‌ تاوتوێ‌كردنی كومه‌ڵناسی له شێعری «یادگاری شیرین» بوو كه له‌ لایه‌ن ئه‌حمه‌د غولامی خوێندرایه‌وه‌. عومه‌ر موحه‌ممه‌دی وتاری «بنه‌مای جوانناسی له‌ شێعری هێمن»ی ئاراسته‌ كرد. له‌ درێژه‌دا یونس ڕه‌زایی وتاری «هێمن و هه‌ژار دوو شاعیری جیاواز»، فه‌هیمه‌ میروانی وتاری «تاوتوێ‌كردنی ته‌كووزی له شێعری ناڵه‌ی جودایی له‌سه‌ر بنه‌مای سیستمی ـ نیگاركێشی»، دكتۆر ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده بابه‌تی «پێوه‌ڕسازی زمان له‌ شێعری هێمن‌«دا، دكتۆر مه‌سعوود بینه‌نده‌ بابه‌تی «گێڕدراوه‌كانی نوێ له‌ شێعری هێمن» و ئه‌مجه‌د غولامی وتاری «تڕاژێدی له‌ سێ شێعری هێمن»ی خسته‌ ڕوو.
ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ به‌خێرهاتن‌كردنی قادر موڕادی؛ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی، جه‌عفه‌ر كه‌تانی؛ فه‌رمانداری مه‌هاباد، هوشه‌نگ عه‌تاپور؛ ئه‌مینداری گشتی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، سه‌ید ڕه‌ئوف سه‌یدی؛ سه‌رۆكی شوڕای شار و خاتوو گوڵابی‌ئازه‌ر؛ نوێنه‌ری لێژنه‌ی ئه‌ده‌بی مه‌هاباد ده‌ستی پێ كرد. پێش فراوین، سه‌ردانێكی گشتیان له‌ »ماڵی هێمن» (مووزه‌خانه‌ی مه‌فاخیری فه‌رهه‌نگی هونه‌ری مه‌هاباد) كرد.
له‌ كۆتایی كۆنگره‌دا، موسیقای فولكلۆری كوردی كه‌ له‌ یه‌كێك له شێعره‌كانی مامۆستا هێمن وه‌رگیرابوو، به‌ڕێوه‌ چوو و په‌یامی سكرتێری زانستی خوێندرایه‌وه‌ و له‌ دوایی‌دا به‌ پێشكه‌ش‌كردنی په‌یكه‌ری مامۆستا هێمن، ڕێز له‌ سه‌رپه‌رشتانی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ و به‌ڕێوبه‌رانی وتاره‌كان گیرا.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنگره‌یه،‌ دوو به‌رهه‌می هونه‌ری له‌ ڕوخساری مامۆستا هێمن، پێشكه‌ش به خانووه‌كه‌ی كرا. داخوازنامه‌ی به‌‌ده‌نگی دقی مامۆستا هێمن، ده‌سكردی گه‌نجانی مه‌هابادیش ناساندرا.
كۆڕی ڕۆژنامه‌وانی كۆنگره‌ی مامۆستا هێمن به‌ به‌شداری شوڕای شار، شاره‌دار و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشاد پێك هات.
ئه‌و كۆنگره‌یه‌ به‌ یارمه‌تی ڕێكخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی موكریان و به‌ پشتیوانی ماڵی شوڕای ئیسلامی شار و شاره‌داری و هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانداری و فه‌رمانگه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی شارستانی مه‌هاباد، به‌ڕێوه‌ چوو.

یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو
یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ناوچه‌یی مامۆستا هێمن له‌ مه‌هاباد به‌ڕێوه‌ چوو
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)