ڕەخنەگرتنی دکتۆر عه‌لی قەرەداغی لە کۆنگرەی گرۆزنی

ڕەخنەگرتنی دکتۆر عه‌لی قەرەداغی لە کۆنگرەی گرۆزنی

دكتۆر عەلی قەرەداغی ڕەخنەی لە كۆنگرەی گرۆزنی گرت كە لە كۆتایی مانگی ڕابردوودا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پایتەختی شیشان بەسترا كە نزیكەی 200 پێشەوای ئاینی لە جیهانی ئیسلامی و دەرەوە بەشداریان تێدا كردبوو، كۆنگرەكەش لەلایەن (أحمد طیب) شێخی ئەزهەرەوە كرایەوە .

دكتۆر عەلی قەرەداغی دەڵێت ئەم كۆنگرەیە بوە هۆی دروست كردنی پشێوی و ناكۆكی لە نێوان گەلانی مسوڵمان و لە جیاتی نزیك كردنەوەو هاوكاری زیاتر كاری لەسەر دور كەوتنەوەو قوڵ كردنەوەی كێشەكانی كرد.

دكتۆر قەرەداغی دەڵێت ئەم جۆرە كۆنگرانە سودێكی بۆ ئوممەتی ئیسلامی نیە، بەڵكو ئەم جۆرە پێشنیارانە خزمەت بە دوژمنانی ئیسلام دەكات و زیاتر ئەهلی ئیسلام وێران دەكات و دەیكاتە دیلی كۆمەڵێك پلانی نەگریسی دوژمنان، دكتۆر قەرەداغی جەختی لەوە كردەوە كە سەرەتای بانگەشە بۆ ئەم كۆنگرەیە لەسەر بنەمای گروپێكی دیاریكراو بوە كە نزیكن لە دەسەڵاتە ستەمكارو زاڵمەكان یان ملكەچن بۆ سیاسەتەكانی ئەوان، ئەم كۆنگرەیە هەوڵێكە بۆ پشێوی نانەوە لەناو ئەهلی سوننەو جەماعەو لاواز كردنیەتی و كردنیەتی بە پاشكۆ بۆ هەندێك دەسەڵاتی ستەمكار .

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئێستا هۆشیاریەكی باش لە ناو گەلانی مسوڵماندا لە گەشە كردندایە بۆ دژایەتی دیكتاتۆریەت و ستەمكاری و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی، دكتۆر قەرەداغی دەڵێت ئەهلی سوننەو جەماعە ئەوانەن كە پابەند بوون بە قورئان و فەرمودە و كۆمەڵی مسوڵمانان، جیاوازی لە نێوان مسوڵماناندا ناكەن چەك بەڕوی دەسەڵاتە شەرعیەكاندا بەرزناكەنەوە، ئەمانە ئەهلی سوننە و جەماعەن و چەندان ئایەتی قورئان و فەرمودە هەن كە جەخت لەوە دەكەنەوە .

وەك خوای گەورە دەفەرموێت : (ۆكَیْفَ تَكْفُرُونَ ۆأَنتُمْ تُتْڵی عَڵیْكُمْ ا‌ێاتُ اللَّهِ ۆفِیكُمْ رَسُولُهُ ۆمَن ێعْتَصِم بِاللَّهِ فَقَدْ هُدِێ إِڵی صِرَاط مُّسْتَقِیمٍ)(سورە ا‌ل عمران – ا‌یە 101)

ئەم ئایەت ئەوە دەسەلمێنێت كە مەرجەعیەتی ئوممەت و زانایان لە قورئان و فەرمودەدایە، هەر ئەوەشە سەرچاوەی ئیجتیهادو ڕاو بۆچوونی زانایان.

(ۆإِذا جَا‌وَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذاعُوا بِهِ ۆڵوْ رَدُّوهُ إِڵی الرَّسُولِ ۆإِڵی أُولِی الْأَمْڕ مِنْهُمْ ڵعَلِمَهُ الَّذینَ ێسْتَنْبِطونَهُ مِنْهُمْ ۆڵوْڵا فَضلُ اللَّهِ عَڵیْكُمْ ۆرَحْمَتُهُ ڵاتَّبَعْتُمُ الشَّیْطانَ إِلَّا قَلِیلًا)(سورە النسا‌ء – ایە 83)

لەبەر ئەوە هەموو مسوڵمانان و پێشەواكانیان كە بەم پڕۆگرامەوە پاپەندن بە ئەهلی سوننەو جەماعەت دادەنرێن، ناكرێت كەسێك بكرێتە دەرەوەی ئەهلی سوننە و جەماعە تەنها بەبەڵگەی قورئان و فەرموودە نەبێت، چونكە دەرهێنانیان مانای تەكفیر كردنیانە، تەكفیریش لەپڕۆگرامی سوننەو جەماعەدانیە .

دكتۆر قەرەداغی لە كۆتایدا داوا لە مسوڵمانان دەكات لەسەرتاسەری زەویدا كە دژ بە حیزبایەتی بێ ناوەڕۆك و مەزهەبیەت و تائیفیەتی رەگەزپەرستانەدا بوەستنەوە، چونكە ئەمانە هیچ خزمەت ناكەن و دژ بە هەموو هەوڵێك بوەستنەوە كە بیانەوێت ڕیزی مسوڵمانان تێك بدەن، بەڵام بەداخەوە ئێستا هەندێك بە ناو زانا ئەوكارە دەكەن كە هەندێكیان تاوانبارن بەدەركردنی فەتوا بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوانان و پشتیوانی ستەمكاران دەكەن، خوای گەورەش ئاگادارە بە هەموو شتێك و بەڵام زۆربەی خەڵك ئەوە نازانن

ده‌نگێ نه‌دراوه