شەڕ لە ئیسلامدا، هۆکار و ئامانجەکانی

نووسەر: 
راغب السرجاني
وه‌رگێر: 
هاشم زوورئاوەر
شەڕ لە ئیسلامدا، هۆکار و ئامانجەکانی

هۆکار و ڕاستییەکانی شەڕکردن لە ئیسلامدا
ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە سەر بنەمای سوڵح و ئاشتیخوازی دامەزراوە و پێغەمبەر(د-خ) وەکوو مامۆستایەک یارانی خۆی پەروەردە دەکرد و ڕێنوێنی دەکردن و دەیفەرموو: «لا تَتَمَنَّوا لِقاءَ العَدُوِّ، وسَلُوا اللّه العافِیة» هیوای بەرەوڕووبوون لە گەڵ دوژمنتان نەبێ و داوای ئاسایش و هێمنی لە خوای مەزن بکەن.
موسڵمانەکان بە پێی پەروەردەی ئەخلاقی و ئەو تێگەیشتنەی کە لە ئیسلام و سووننەتیان هەیە، لە کوشت و بڕ و خوێن ڕشتن بێزارن و ئایاتی زۆر لە قورئانی پیرۆزدا جەخت لە سەر ئەو مەسەلەیە دەکا کە بە هیچ شێوەیەک دەسپێکەری شەڕ نەبن. بەڵکوو بە هەموو تواناوە حەولی پێشگرتن بە شەڕ و ئاژاوە و خوێن ڕشتن بدەن. مۆڵەتی هەڵگیرساندنی شەڕ کاتێک بە موسڵمانان درا کە شەڕیان بەسەرداسەپا. لەو کات و ساتەدا لەسەریان پێوست بوو کە بەرگریان لە خۆیان و ئایینەکەیان کردبا، ئەگینا لە بواری ئەخلاقییەوە بە ترسەنۆک، بێ ورە و شکست خواردوو لە قەڵەم دەدران.
خوای مەزن لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێ: «أُذِنَ لِلَّذِینَ یقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِیرٌ ‏* الَّذِینَ أُخْرِجُوا مِن دِیارِهِمْ بِغَیرِ حَقٍّ» [حج: ٣٩-٤٠] «(مۆڵەتی (بەرگری لە خۆیان) بە کەسانێک دەدرێ کە شەڕیان بەسەر دادەسەپێ( و ئەوان ماوەیەکی درێژخایەنە کە لە ئاست زوڵم و زۆری زاڵمان ئەهوەن بوونە و خوێناویان خواردووە) و خوا توانای ئەوەی هەیە کە سەرکەوتوویان بکات، هەمان ئەو کەسانەی کە بە ناڕەوا لە ماڵ و خوێشیان دەرکران (و لە مەککە ناچار بە کۆچ کردن بوون).
هۆکاری شەڕکردن لەو ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە هەمان زوڵم و زۆریی بە موسڵمانەکان و دەرکردنیان لە نیشتمانی خۆیان بە ناڕەوا بووە. و لە شوێنێکی تردا دەڵێ: «وَقَاتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ الَّذِینَ یقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ یحِبِّ الْمُعْتَدِینَ» [بقره:١٩٠] ( و لە ڕێگای خوادا شەڕ بکەن لە گەڵ ئەوانەی کە شەڕتان لەگەڵ دەکەن، بەڵام دەسترێژی مەکەن(ئێوە شەڕ و ئاژاوە مەنێنەوە و بێ تاوان و نەزانەکان و ئەو ژنانەی کە شەڕ ناکەن و مناڵ و پیر و پەک کەوتووەکان و نەخۆش و پارێزراوەکان مەکوژن و ماڵ و مووچە و مەزراکان خاپوور مەکەن) چوونکە خوا دەسرێژکارانی خۆش ناوێ.
قرطبی دەڵێ: ئەوە یەکەمین ئایەتە کە کە لە پێوەندی لەمەڕ شەڕکردن هاتۆتە خوارێ و هیچ جیاوازییەکی بۆچوون لەو بارەوە نییە کە شەڕکردن پێش کۆچکردن بە ناڕەوا لە قەڵەم دراوە. «ادْفَعْ بِالَّتِی هِی أَحْسَنُ» [ فصلت: ٣٤ ] «(بەڵکوو وەڵامی دزێوی و ناپەسەندی خەڵکی تر) بە جوانترین و باشترین شێواز بدەوە. " فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ " [ مائده ١٣] « ( و لەوان خۆش بە و بێ ڕەوشتی و دووڕووییەکانی ئەوان پشت گوێ بخە. چەشنی ئەو ئایە(بقرە ١٩٠) لە مەککە نەهاتۆتە خوارێ بەڵام کاتێک کە کۆچیان بۆ مەدینە کرد، ئەمری شەڕیان پێکرا.
لێرەدا بەو ڕاستییە گەیشتین کە مۆڵەتی شەڕکردن تەنیا بۆ بەرگری کردن لە بەرامبەر کەسێکە کە دەسپێشخەری شەڕە نە کەسێک کە پێشەنگی ئاشتی و تەباییە. (وَلاَ تَعْتَدُوا) جەختی لە سەر ئەو ڕاستییە کردووە و پاشان بڕواداران وریا دەکاتەوە کە (إِنَّ اللّهَ لاَ یحِبِّ الْمُعْتَدِینَ) خوا دەسرێژکارانی خۆش ناوێ ئەگەر ئەو دەسرێژکردنە لەسەر ناموسڵمانێک بێ و بەو هەنگاوەی هەڵگیرساندنی شەڕ نزم دەکاتەوە و دڵسۆزی و بەزەیی خۆی باڵی بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا کێشاوە.
و خوای مەزن لە شوێنێکی تر دا دەفەرموێ: «وَقَاتِلُواْ الْمُشْرِكِینَ كَآفَّةً كَمَا یقَاتِلُونَكُمْ كَآفَّةً وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَعَ الْمُتَّقِینَ» [ توبه ٣٦] « ( ئەی بڕوادارن) لە گەڵ هەمووی موشریکەکان شەڕ بکەن هەروەک ئەوان بە تێکڕایی شەڕتان لە گەڵ دەکەن و بزانن کە ( سۆز و بەزەیی خوا) بۆ پارێزگارانە. (قتال) لێرەدا پابەندە و بەستراوە بە پێی شەڕکردن و کۆبوونەوەیان دژی موسڵمانان، کۆبوونەوەی موسڵمانانیش دژی ئەوان پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە. هۆکاری شەڕی بە کۆمەڵ دژ بە موشریکەکان، شەڕ و ئاژاوەی بەکۆمەڵی ئەوان لە گەڵ موسڵمانەکانە.
بەو پێیە موسڵمان نابی لە گەڵ ئەو کەسەی کە شەڕی لەگەڵ ناکات، ئاگری شەڕ هەڵگیرسێنێت مەگەر بە هۆکاری ڕوون و ئاشکرای وەکوو تاڵان و برۆ و دەسڕێژی کردن بە مافی موسڵمانان یا بە هۆی ستەمێک کە لە کەسێک کراوە. بەمجۆرە موسڵمانەکان بە مەبەستی لابردنی ستەم و زۆرداری یا لەناوبردنی لەمپەرەکانی گەشە و نەشەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام یا ڕێگەگرتن لە گەیاندنیی بە خەڵک، مۆڵەتی شەڕکردنیان دەدرێتێ. هەروەکوو ئەو ئایەی پێشوو کە دەفەرموێ: «أَلاَ تُقَاتِلُونَ قَوْماً نَّكَثُواْ أَیمَانَهُمْ وَهَمُّواْ بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ وَهُم بَدَؤُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤُمِنِینَ» [ توبه:١٣] ( ئایا لە گەڵ خەڵکێک شەڕ ناکەن کە بەڵێنییەکانیان(بە بەردەوامی) شکاندووە و (پێشتریش ئەوانە بوون کە بڕیاری دەرکردنی پێغەمبەریان لە (مەککە) دابوو و( هەر ئەوانە بوون کە ) لە سەرەتاوە دەسپێکی ( ئازار و زوڵم و زۆری و دەسترێژی کردن بە گیان و ماڵ) ی ئێوە بوون؟ ئایا لەوان دەترسێن و ( ناچنە شەڕی ئەوان)؟ لە کاتێکدا واشیاوترە کە لە خوا بترسێن و ( لە سەرەنجامی سەرپێچی کردنیی بترسێن) ئەگەر بە ڕاستی بڕوادارن( و لە بڕوادارانی ڕاستەقینەن).
مەبەست لە (نَّكَثُواْ أَیمَانَهُمْ) کافرەکانی مەککەن و ئەوان هۆکاری دەرکردنی پێغەمبەری خوا(د-خ) بوونە. هەروەها گوتوویانە: وەدەرکەوتنی پێغەمبەر لە مەدینە بۆ شەڕکردن لە گەڵ خەڵکی مەککە بەهۆی پەیمان شکێنیی ئەوان بووە.
حەسەن بەسری دەڵێ: (وَهُم بَدَؤُوكُمْ) بەو واتایە کە ئەوان دەسپێکەری شەڕ بوونە. (أَوَّلَ مَرَّةٍ) بەو واتایە کە ئەوان لە سەرەتاوە پەیمانەکانیان هەڵوەشاند و یارمەتی (هۆزی بەنی بەکر) یان دژ بە ( هۆزی خزاعە)دا. هەروەها گووتراوە (وَهُم بَدَؤُوكُمْ) ئەوان شەڕ و ئاژاوەیان لە ڕۆژی بەدرەوە دژی ئێوە دەست پێکردووە چوونکە پێغەمبەر بە مەبەستی کاروان وەدەرکەوتبوو و کاتێک کە موشریکەکان کاروانەکەیان دەست دەکەوێ و دەپارێزرێ، دەتوانن واز بێنن و بگەڕێنەوە بەڵام واز ناهێنن و دەگەڕێنەوە لای بەدر و دەست دەکەن بە خواردنەوەی..... هەروەها گوتراوە کە مەبەست لە(اخراج الرسول) ڕێگەنەدان بە بەجێهێنانی حەج و عومرە بووە.
بەچاوپۆشی کردن لەوەی کە کاتی دەسپێکردنی شەڕ کەی بووە؟ هۆکاری شەڕکردن لەلای موسڵمانەکان ڕوون و ئاشکرایە کە دەسپێکەری شەڕ هەمان دوژمنانیان بوون. بەمجۆرە ئەو هۆکارانە بوون بەهۆی ئەوەی کە شەڕ لە گەڵ دوژمنەکانیان بکەن.
ئاکار و شێوەی هەڵسوکەوتی موسڵمانەکان لە سەردەمی خولەفای ڕاشدین دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر(د.خ) سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن، موسڵمانەکان لە فتوحاتی خۆیان لەگەڵ تێکڕایی موشریکەکان شەڕیان نەدەکرد، بە پێچەوانەوە لە گەڵ کەسانێک شەڕیان دەکرد کە لە ناو سوپای ئەو وڵاتەدا شەڕیان لە گەڵ دەکردن و موشریکەکانی تریان لە دینی خۆیان بە ئازادی دەهێشتەوە.
ئەوەی کە وەکوو هۆکارەکانی شەڕکردنی موسڵمانەکان لە ئاست موشریکەکان باسمان کرد بریتیی یە لە: دوورخستنەوەی دوژمن، بەرگری کردن لە خۆ و بنەماڵە، دین و نیشتمان. ئاسایشی دین و باوەڕی ئەو بڕوادارانەی کە کافرەکان لە حەولی ئاژاوەنانەوە لە ئایینەکەیان دان و هەروەها پشتیوانی کردنیان لە بانگەواز تا گەیاندنیی بە خەڵک و لە ئاکامدا تەمێ کردنی تێکدەرانی پەیمانەکان و بێ گومان هیچ مرۆڤێکی خاوەن ویژدان لۆمەی موسڵمانەکان بۆ هۆکارەکانی ئەو شەڕە ناکا.
ئایا کەسێک هەیە لەو جیهانەدا حاشا لە هۆکارەکانی ئەو شەڕە بکات؟!

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)