داعش به چ شێوازێك له ناوچه‌دا دزه ده‌كات و به چ شێوازێك ده‌بێ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بكرێت؟
ئیسلامی (داعش) سه‌رلێشێواویه‌كی دوو لایه‌نه‌ی نێوان دیكتاتۆڕی و زێده‌ڕۆیی ده‌خاته ڕوو. وڵاتانێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕوون كه چۆن به‌ره‌نگاری گروپه‌كانی وه‌ك داعش ببنه‌وه. به‌ڵام سه‌لمێنراوه كه جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، بێئاكامه. هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌رنان و كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی گروپێك كه خۆی به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نێو بردووه، به بوردومان و سنوورداركردنیان، به به‌هێز كردنی هێزه‌كانی سه‌ربازی و ئاسایشی له‌و ناوچانه‌ی كه چالاكییان هه‌بووه، به جه‌خت له‌سه‌ر هێزی زۆری ئه‌و گروپه، به ڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه و له ڕاستیدا بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند ئه‌و تێكۆشانه گرینگه و به‌دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كین له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه، به‌ڵام به‌س ئه‌وه‌نده ته‌واو نییه و نابێت. سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی داعش و هێزی وزهگیری ئه‌و له ناوچه‌یه‌كدا كه پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پڕ بوو له هیوا و ئاواتی دێموكڕاتیك، ئاتاجی وه‌ڵامێكی ژێربه‌نایی و ئه‌ساسی و هه‌مه‌لایه‌نه و پێویسته ئاماژه بكرێت كه ئه‌و گروپه له كوێوه هاتووه و كاره‌كه‌ی له كوێڕا ده‌ست پێ كردووه. به ڕای من بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره پێویسته جه‌خت بكرێته سه‌ر پێنج خاڵی ئه‌ساسی و بنه‌ڕه‌تی. ئه‌و خاڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونی تونس ده‌خرێته ڕوو كه وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین ڕه‌وته‌كانی دێموكڕاسی له دوای ڕاپه‌ڕینی عه‌ڕه‌بی (له به‌هاری عه‌ڕه‌بیدا) ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵانه له‌سه‌ر بنه‌مای تێكۆشانه‌كانی تیۆرهكی و سیاسی خۆم له تونس و جیهانی عه‌ڕه‌بیدا و له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێنج ده‌هه تێفكرین و كاری ڕامیارییه.
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بگوترێت كه هیچ وه‌ڵامێكی گشتی و جیهانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته نییه. به‌ڵكو ده‌شێت كه به یارمه‌تی گروپێكی به‌هێز و ئامانجدار و به گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ورد و ڕێك‌وپێك به‌ڵام هه‌ر له‌و ناوچه و له ناوخۆیدا، به‌سه‌ر ئه‌و گروپه‌دا سه‌ركه‌وتوو بین. گروپه‌كانی زێده‌ڕۆیی وه‌ك داعش له تیكنۆلۆژی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ سنوور تێپه‌ڕاندن و گۆڕینی ناوه‌ڕۆكی خۆی بۆ دیارده‌یه‌كی جیهانی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی ناڕازی و تووڕه وتووێژی كردووه و به‌ره‌و پێش چووه كه هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌دی هاتوون و چالاكی ده‌نوێنن و ئاماده و به‌رچاون.
ئه‌وه‌یكه داعش ته‌نیا ده‌توانێت له‌و ناوچانه‌دا چالاك بێت و په‌ره بستێنێت كه ده‌یان ساڵه له ژێر زوڵم و سته‌می مڵهوڕان و زۆرداراندا چاماونهتهوه، بابه‌تێكی هه‌ڵكه‌وته و له‌خۆوه نییه. شارۆمه‌ندانی تونس، میسر، یه‌مه‌ن، ئێڕاق، سوریه و لیبی ساڵانێكی دووروودرێژه كه له وڵاته‌كه‌یاندا گه‌نده‌ڵی، ده‌سه‌ڵاتدارانی خراپه‌كار و سته‌مكار و سه‌ركوتكردنی ماف و ئازادییه‌كانیان تاقی كردۆته‌وه، به ئابووری نه‌وت، گرفتی سیاسی، بێبه‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناهاوسانی نێو ناوچه، ئه‌نبارێكی له باڕووتی ناڕه‌زایی و گازنده‌یی كۆ كرده‌وه كه به شێوازی جۆراوجۆر له به‌رهه‌ڵسته‌كانی ئاشتیخوازانه و دێموكڕاسیخوازانه بۆ گۆڕانكاری تا توندوتیژی و زێده‌ڕۆیی، دهستهخوازی، شپڕزه‌یی و ئاڵۆزی و ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ناوخۆیی هاتۆته كایه و خۆی نیشان داوه.
داعش دهرفهتخوازانه له گرفته‌كانی جیهانی عه‌ڕه‌بی كه‌ڵكی خراپ وه‌رده‌گریت و وێنه‌یه‌كی جیاواز له خۆی به به‌رامبه‌ره‌كانی نیشان ده‌دات و خۆی ده‌ناسێنیت. له تووڕه‌یی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێڕاق دژ به سه‌ركوتكردنی تاقمگه‌رایی شیعه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تا بتوانێت بۆ خۆی له ئێڕاقدا هاوڕێ و پشتیوان ده‌سته‌به‌ر بكات. له وڵاتانێكی وه‌ك تونس و له دۆخێك‌دا كه هۆكاری تاقمگه‌رایی له هۆكاری بێكاری و ئه‌ویش له كاتێكدا كه له سه‌دا چلی خه‌ڵكی ژێر ته‌مه‌ن 35 ساڵی بێكاره، لاوازتر و كه‌م كاراییتره، له‌و تووڕه‌یییه‌ی كه به هۆی بێبه‌شی ئابووری په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت تاكوو ناڕه‌زایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی گه‌نج كه له په‌راوێز هاویشراوه، بێته نێو گۆڕه‌پان. له‌و ڕێگایه داعش ئایدولوژیای گشتی خۆی به‌سه‌ر ڕووداو و دۆزییهكانی ناوخۆیی دادهسهپێنیت و خۆی وه‌ك چاره‌سه‌ر به كۆمه‌ڵگا ده‌ناسێنیت. كه‌واته وه‌ڵامێكی كاریگه‌ر بۆ ئه‌و گرفته له ڕێگای وه‌ڵام و حه‌ول بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی ناوخۆیی دێته ئارا كه ئه‌و وه‌ڵامه به جه‌خت له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و دۆخ و گرفته‌كان، له ئێڕاق تاكوو لیبی، میسر و یه‌مه‌ن جیاوازی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌ساسی هه‌یه. ئه‌وه ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه پێویسته چاره‌سه‌ره‌كان دیاری بكه‌ن و ده‌كاریان بێنن و هه‌ڵبه‌ت له پشتیوانی پته‌و له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌هره‌مه‌ند بن.
خاڵی دووهه‌م ئه‌وه‌یكه شه‌ڕی دژ به داعش نابێ ته‌نیا ڕه‌وتی نه‌رێنی هه‌بێت به‌ڵكو پێویسته لایه‌نی ئه‌رێنیشی هه‌بێت. داعش به كه‌ڵكوه‌رگرتن و زه‌ق كردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی وه‌ك ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له ئارا دایه، نه‌بوونی ئاسایش، هه‌ژاری، دووچاوه‌كی و نادادپه‌روه‌ری، بۆ خۆی شارێكی هۆزانی زه‌ینی ده‌خاته ڕوو كه له‌ودا دادپه‌روه‌ری و كاری حكومه‌ت له باشترین و ڕێكوپێكترین شێوازدا ده‌خرێته ڕوو. به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه له ڕاستییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه و بێبایه‌خی داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا هیچ دیار نییه و زۆر دووره. به‌ڵام ئه‌و شێواز و ڕه‌فتاره ده‌شێت ببێته كرده‌یی، چونكه له ناوچه‌دا ته‌نیا چه‌ند نموونه‌ی ده‌گمه‌ن له ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌یه و هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له وان له هێندێك بواری ئاسایشی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له كه‌ڕامه‌ت مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو بوون. خه‌ڵكانی جیهانی عه‌ڕه‌ب پێویستیان به جێگرێكی ڕاسته‌قینه هه‌یه نه‌ك پارادۆكسی هه‌ڵبژاردن نێوان داعش و دیكتاتۆڕهكانی عه‌ڕه‌بی وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌د كه بۆخۆی پشتیوان و پێكهێنه‌ری گروپه تیرۆریستییه‌كانه.
ئه‌و هه‌ڵبژاردن و دژایه‌تییه‌ی نێوان ئیسلام و دێموكڕاسییهی كه داعش، موسوڵمانانی بۆ بانگهێشت ده‌كات، هه‌ڵبژاردنێكی نادروست و پارادۆكسێكی ناڕاسته. تونس، ئه‌گه‌ر بتوانێت سیسته‌م و پێكهاته‌ی سیاسی و ئابووری هه‌مه‌لایه‌ن و ڕاسته‌قینه پێك بێنیت، ده‌توانێت به‌ربژێر و جێگرێكی دروست و ڕاسته‌قینه بێت بۆ ناوچه. ئه‌م شێوازه ده‌توانێت نیشان بدات كه له وڵاتانی عه‌ڕه‌بیشدا ده‌كرێ دێموكڕاسی دابین بكرێت و شارۆمه‌ندانی ئاسایی كۆمه‌ڵگاش ده‌توانن ئه‌وه بێننه نێو ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتی ڕۆژانه‌یان و هاوڕێی بن. ئه‌و شێوازه ده‌توانێت ئه‌و گریمانه پوچه‌ڵ بكاته‌وه كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهوڕ پشتیوانیان لێ ده‌كرا و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئاسایش و پایه‌داری ته‌نیا به نرخی له ده‌ست دانی ئازادی و مافی مرۆڤ به‌ده‌ست دێت. هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌شه كه تونس بۆته یه‌كه‌مین ئامانجی داعش.
وڵاتێك كه ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا سێ هێرشی مه‌ترسیدار و گرانی تیرۆریستی تێپه‌ڕاندووه و زۆرێك له گه‌نجانی ئه‌و وڵاته به مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به داعش ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشتووه و خۆیان به گۆڕه‌پانی شه‌ڕ گه‌یاندووه. میراتی دیكتاتوری خه‌رجییه‌كی گرانی به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاند تاكوو بتوانین كولتووری زۆرداری كه له ئارا دایه به كولتوورێكی له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵی ڕه‌خنه‌گرانه و به‌شداری سیاسی بگۆڕین و له‌و ڕێگایه، له بواری ڕاهێنان پێویستیمان به گۆڕانكارییه.
سێهه‌م، ئه‌زموونی تونس نیشان ده‌دات كه بۆچی به كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان، نه‌كرا به‌ره‌نگاری داعش بكرێت و بۆچی سه‌ركوتكردن و به‌ره‌نگاری ئازادییه‌كانی ئایینزایی بۆخۆی فكری زێده‌ڕۆیی توندتریش ده‌كات. له‌و چه‌ند ده‌هه‌ی كۆتاییندا بیری ئیسلامی میانه‌ڕه‌و له‌و وڵاته‌دا سه‌ركوت كرابوو و ته‌یار و ناوه‌نده‌كانی بنه‌ڕه‌تی ئایینی له وڵات‌دا یا داخرابوو یا له بواری ڕوانگه و ته‌یاری میانه‌ڕه‌وی ئیسلامی زۆر سنووردار كرابوو. ئه‌و بابه‌ته زانكۆكانی پێشوو و پێشینه‌داری «الزیتونه»شی له خۆ گرتبوو كه بۆ هه‌زار ساڵ بیركاران و ناودارانی گه‌وره‌ی وه‌ك ئیبنی ئه‌ربه‌ع (یه‌كێك له بیرمه‌ندانی گه‌وره‌ی ئیسلامی) په‌روه‌رده كردووه.
ئه‌و نه‌ته‌وه گه‌نجه‌ی كه له سه‌رده‌می زهینوالعابێدینی كوڕی عه‌لی، له ساڵی 1987 تاكوو ڕووخان و له‌سه‌ر كار لاچوونی له ڕاپه‌ڕینه‌كانی عه‌ڕه‌بیدا په‌روه‌رده بوون، به هۆی ئه‌وه‌یكه سه‌رچاوه و كه‌سانێكی كه خاوه‌ن ڕوانگه‌ی میانه‌ڕه‌وی ئیسلامی بوون و بره‌ویان پێدا بایه، له به‌ر ده‌ست نه‌بوو، ڕوویان كرده بیری زێده‌ڕۆیی. بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی زێده‌ڕۆیانه و توندوتیژانه، پێویسته كه خه‌ڵك ئامۆزهكانی ڕاست و دروستی ئیسلامی فێر بن. ئه‌و تیۆریانه‌ی كه له دژ و ڕووبه‌ڕووی ڕوانگه‌ی رادیكاڵ و ڕه‌ش و سپی بینن كه (ئه‌و ئامۆزه ڕاسته‌قینانه‌ی ئیسلامی و میانه‌ڕه‌و) كۆمه‌ڵه ڕاڤهییهك له ئیسلام ده‌خاته به‌رده‌ست كه بۆ ژیانی نوێ و ئه‌وڕۆیی پێویسته.
چواره‌م، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پیشه‌ی دێموكڕاسیان گرتۆته به‌ر، پێویستییان به پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی هه‌یه و پێویسته دڵنیا بن كه ئاڕمانه‌كانی دێموكڕاتیك له هه‌موو بواره‌كاندا ببێته هۆی باشتر بوونی به‌رهه‌سته‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك. ته‌نیا ده‌سته‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی ئازادی و مافی مرۆڤ ته‌واو نییه. گۆڕانكارییه‌كی دێموكڕاتیك پێویستی به گۆڕانكاری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه تا خه‌ڵك بتوانێت له ده‌رفه‌ته‌كانی پێویست، كامه‌رانی و به‌هره‌وه‌ری و هه‌روه‌ها هێمنایه‌تی له ته‌واوی بواره‌كانی ژیان به‌هره‌مه‌ند بێت. خه‌ڵك پێویسته به مانای ڕاستی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه حكومه‌ت مافه‌كانیان ده‌پارێزیت، له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دایه و سه‌رچاوه و پێداویستییه‌كانیان ده‌پارێزیت و ئه‌وه‌نده‌ی ده‌توانێت له كورتترین كاتدا به شێوازێكی هه‌ستپێكراو پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كات.
ڕاپه‌ڕینی تونس له ڕاستیدا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پێك هاتبوو، كه تاكوو ده‌سه‌ڵاتی هاونیشتمانان جارێكی‌تر زیندوو بكاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتێك پێك بێنیت كه شارۆمه‌ندان له به‌ڕێوه‌بردنیدا به‌شدار بن و هه‌روه‌ها خاوه‌ن گه‌شه‌ی ئابووری بن و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و گه‌شه‌ی ئابوورییه‌ش، بگاته‌وه ده‌ستی خه‌ڵكی. دوای دوو ده‌وره له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه و بێ‌گرفت له تونس كه بوو به هۆی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وڕۆ تونس به ته‌واوی جه‌ختی كردۆته سه‌ر چاكسازی ئابووری و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری له‌و پڕۆژانه‌دا خه‌رج كردووه كه جگه له كار پێكهێنی، ژێربهناكانی ئابووری له‌و به‌شانه‌ی كه لاواز و ناكارامه بوون، دروست و چاكسازی ده‌كات، هه‌وڵ و چالاكی ئابووری په‌ره بستێنیت و سه‌رمایه راكێشیت. به بێ گه‌شه‌ی ئابووری و كار پێكهێنه‌ری پێویست، ڕه‌وتی ته‌واوكاری دێموكراسی ئێمه به قۆناغی كه‌ماڵ و كۆتایی ناگات.
به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وته به سانایی پێك نایه‌ت. له دوایین ڕووداوه‌كاندا، شاهیدی شه‌پۆلێك له نائارامی و گازنده بووین كه جارێكی‌تر به مردنی گه‌نجێكی ناڕازی به سڕینه‌وه‌ی نێوه‌كه‌ی له ڕیزی كاره‌كانی حكومه‌تیدا، ده‌ستی پێ كرد. چاكسازی سیاسی و ئابووری بۆ هه‌ر وڵاتێك ده‌بێته ململانێ، به تایبه‌ت كه وه‌ك تونس بیانهه‌وێت ته‌نیا و له‌ڕوو دۆخی ئێستای هاوسێكانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت. حكومه‌ت پێویستی به یارمه‌تییه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه تاكوو بۆ به‌رنامه‌كانی پشتیوانی خه‌رج بكات و كاری زۆرتر پێك بێنیت، تاكوو ئه‌و گه‌نجانه و هه‌روه‌ها له په‌راوێز دانیشتوانی دیكه‌ش، ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می دێموكڕاسی هه‌ست پێ بكه‌ن و بیچێژن. به بێ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و ئاكامه به‌رچاو و هه‌ست پێكراوه، گه‌لی گه‌نجانی وڵات له ئاست بانگه‌شه‌ی زێده‌ڕۆیان، له مه‌ترسی دا ده‌بن و ئه‌وان داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دێموكڕاسی له ئاست ڕكهبهرهكانیدا هیچ سه‌رتر نییه. له‌و ناوچه‌یه‌دا، سه‌قامگیری تونس به ڕێژه‌ی توانای له دابین كردنی داوای كه‌سانێك پێوه‌ندی هه‌یه كه به ڕاپه‌ڕین، وه‌ك هۆكارێك بۆ باشتر بوونی دۆخی خۆی هیوایی به‌ستووه.
و له ئاكامدا، بۆ هه‌ر جۆره تێڕوانین و شێواز و گه‌ڵاڵه‌ی ڕێبازێك بۆ دابین كردنی داهاتوویه‌كی باشتر و گه‌شتر، پێویسته جه‌خت بكرێته سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی گه‌نج. گه‌نجان و هه‌ر ئه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كه له پێوه‌رێكی به‌ربڵاودا له ڕاپه‌ڕینه‌كانی عه‌ڕه‌بی به‌شدار بوون و گیانی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاری له بێبه‌شییه‌كان و سه‌ركوته‌كانی كه تێیدا بوون له مه‌ترسی هاویشتووه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریقا شاهیدی گه‌شه‌ی به‌ربڵاوی گه‌نجانی خۆی بووه و به‌رزترین ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی گه‌نجی بێكار و خوازیاری ئیش و كاری له ئاستی جیهاندا هه‌یه. بۆ نموونه له تونس ئه‌وه گه‌نجه‌كانن كه سێلهچواری بێكارانی كۆمه‌ڵگای له خۆ گرتووه.
هه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه گه‌نجه‌ی كه مۆتۆڕی هانده‌ر و جووڵێنه‌ری بزوتنه‌وه‌كان له تونس و له هه‌موو شوێنه‌كانی جیهانی عه‌ڕه‌ب بووه، ئێستاش به‌دوای به‌شداری و هه‌بوونی پێگه‌ی شیاو له بازاری كار و كاسبی و تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ئابووری پێویست بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆ و بێ وابه‌سته‌یییه. گه‌نجانی تووڕه و بێهیوا به سانایی ده‌كه‌ونه ده‌ست ئه‌و گروپه سهربهگێچهڵانهی كه تووڕه‌یی و بێهیوایی پته‌وتر ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه به‌شێكی هه‌ره زۆری هێزه‌كانی بێگانه‌ی داعش له گه‌نجان پێك هاتووه. پێویسته ئێمه هیوا و هه‌ستی گوڕانكاری ڕاسته‌قینه بۆ نه‌ته‌وه‌ی گه‌نج بگه‌ڕێنینه‌وه و متمانه‌یان به سیسته‌م و ده‌سه‌ڵات، له دڵه‌كانیاندا دوباره زیندوو بكرێته‌وه.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 1135 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ