چاو پێکەوتنی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ ئەمینداری حیزبی «مردمسالاری» لە بنکەی ناوەندی جەماعت

چاو پێکەوتنی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ ئەمینداری حیزبی «مردمسالاری» لە بنکەی ناوەندی جەماعت

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ، ئەمینداری گشتی جەماعەت لەگەڵ مستەفا کەواکبیان، ئەمینداری گشتی حیزبی «مردمسالاری» دیدار و چاوپێکەوتنی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، لەم دیدار و چاو پێکەوتنەدا کە سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە، 4ی ڕەشەمێ لە بنکەی ناوەندی جەماعەت بەڕێوە چوو، دکتۆر عبدالرحمن پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وێڕای داوای لەشساخی بۆ مستەفا کەواکبیان، سەبارەت بە ناساندنی زیاتری جەماعەت فەرمووی: «جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وەکوو ڕێکخراوەیەکی گشتگیر و سەربه‌خۆ، لە درێژه‌ی ڕەوتی ڕاپەڕینی ئیسلامییدایە و ھەموو کات داخوازیی و گرفتی ھاووڵاتییانی ئەھلی سوننەتی لە ڕێگەی یاساییەوە داوا کردووه‌ و ئێستراتێژی خۆی لەسەر مامناوەندی و ئێعتێدال و یەکگرتوویی و پەیمانی نەتەوەیی دامەزراندووە».
لەم چاوپێکەوتنەشدا، دکتۆر مستەفا کەواکبیان، ئەمینداری گشتی حیزبی «مردمسالاری» خۆشحاڵی خۆی لە ئامادەبوون لە بنکەی ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و ئەم ڕەوتە مامناوەندییەی جەماعەت دەربڕی و داوای بەردەوامی زیاتری ئەم دانیشتنانەی کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا، دکتۆر لوقمان ستوودە بەرپرسی ستادی ھەڵبژرادنەکانی جەماعەت، دکتۆر ئەحمەد فەلاحی و محەمەد عەلی ئاریا نەژاد، بەشداریان کرد.

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)