مامۆستا ڕه‌زا عه‌بدی له‌ زانایانی بەناوبانگی ئه‌ھلی سوننه‌ت له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

مامۆستا ڕه‌زا عه‌بدی له‌ زانایانی بەناوبانگی ئه‌ھلی سوننه‌ت له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا ده‌ستبه‌سه‌ر کرا

مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز عه‌بدی (مامۆستا ڕه‌زا) له‌ زانایانیی بەناوبانگی ئەھلی سوننه‌ت له‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا و مامۆستایی وانه‌بێژ له‌ قوتابخانەی زانستە ئایینیەکانی سەلاحەدین ئەییوبیی شاری ورمێ بە حوکمی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی، لە شاری تەورێز دەسبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ناوبراو لە دوو ساڵ پێش ئێستا، ھەر جار ڕووبەڕووی تۆمه‌تی جۆراوجۆر بووه‌ته‌وه‌ کە دەرەنجام لە لایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی شاری تەورێز، حوکمی شەش مانگ زیندان و دوو ساڵ بەسەربردن لە دەرەوەی شاری ورمێی بەسەریدا سەپا.

ھەرچەن بە ھۆی پێداگری و ھەوڵ و تێکۆشانێکی زۆرەوه‌ جێگای ھومێد بوو کە حوکمی بێ‌تاوانییەکەی ڕا بگەیێندرێ، بە داخەوە لە بەشی پێداچوونەوە بە حوکمەکەی لە لایەن دادگای «تجدیدنظر» ديسانه‌وه حوکمی دادگای سەرەتایی پەسند کراو و ڕۆژی چوارشەممە 1ی بەفرانباری ئەمساڵ، لە شاری تەورێز قۆلبەست کرا و بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی زیندانەکەی، بۆ شاری تەورێز بەڕێ کرا.

ئەم زانا بلیمەتە، ڕۆڵێکی کاریگەری لە ھێوەرکردنەوەی ڕوانگەی توندوتیژی بوو و ھەروەھا بۆ بەھێزکردن و پتەوکردنی برایەتی و دووری لە شەڕاژۆیی نەتەوەیی و ئایینی ڕۆڵێکی کەم وێنەی بوو و لەم بوارەدا خزمەتگەلێکی زۆری پێشکەش بە لایەنی ئیسلامی میانڕه‌و کردووە. مامۆستا ڕەزا عەبدی 63ساڵ تەمەنییەتی و ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی لە ڕێگای خزمەت بە زانستە ئایینیەکان، پێشنوێژی و خوتبەی ئایینی بەسەر بردووە.

پێگەی ھەواڵنێری ئیسلاح، لە سەر ئەو بڕوایە کە گرتنی زانایانی خزمەتکار، مامناوەند و دلسۆزی وەک مامۆستا ڕەزا، دەتوانێ بەستێنێک بێ بۆ کەڵک وەرگرتنی نالەباری ئەو کەسانەی کە پەرە بە توندوتیژی و په‌رته‌وازی نەتەوەیی و ئایینی دەکەن. ھیوادارین کە به‌ھۆی ئەو پێداگریانەی کە لە لایەن جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح کە لەگەڵ ھاوکاری دڵسۆزانی نیزام ھاتوەتە ئاراوە، کێشەکە کۆتایی پێ بێت.

بۆچوونەکان

1
مهمان (not verified)
1395/10/6 07:11

لۆژیکی زۆر
چەمکێکە ساڵەهایە دەسەڵاتداریی دەکا و خۆی پیشان دەدا

.:: نوێ‌ترین ::.

ئایەتوڵڵا ئەکبەر ڕەفسەنجانی کۆچی دوایی کرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1395/10/20)
دابڕاوی 30 ساڵە گەیشتە ویسالی ھەرمان هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1395/10/13)